هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

د.قاسملوو، رێبه‌رێکی دێموکرات وسیمای به‌رزی مرۆڤایه‌تی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nazdar_-_azadi_322ی پووشپەری 1393هەتاوی 25ساڵ بە سەر شەهید بوونی دوكتور قاسملووی زاناومەزن دا تێ دەپەرێ، بەم بۆنەوە‌و لەم رۆژەدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و گەلی كورد‌و دۆستان‌و لایەنگرانی كورد‌و دوكتورقاسملوو، لە زۆر شوێنی جیهان دا، بە شێوەی جۆراوجۆر رێز لە یاد‌و بیرەوەری ناودارترین كەسایەتی سیاسی‌و گەورە پیاوی مێژووی كورد، دوكتور قاسملووی نەمر دەگرن.

لە 22ی پووشپەری ساڵی 1368هەتاوی (بەرانبەربە 13ژوئیەی ساڵی 1989زایینی) دا، تیرۆریستە دڵرەشەكانی رێژیمی ولایەتی فەقیە، كەبە ڕواڵەت بۆباس‌و دیالوگ لەسەر مەسەلەی كورد لە ئێرانەوە ناردرابوونە ڤییەن (پێتەختی ئوتریش ).دوكتورقاسملوو سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان دەگەڵ كاك "عەبدوڵا قادری ئازەر"ئەندامی كومیتەی ناوەندی‌و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات و" دوكتور فازڵ رەسووڵ "ماموستای كوردی زانستگەی ڤییەن، تیرور كرد.

  رێبەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران، دەیانزانی كە د. قاسملوو هەروەك لە خەبات بۆ دادپەروەری سیاسی‌و نەتەوایەتی‌و كۆمەڵایەتی دا شێلگیرە، زۆر زیاتر لەوەش باوڕی بە وتووێژ‌و چارەسەری ئاشتیخوازانەی مەسەلەی كورد هەیە‌و هەر بۆیە كاتێك لە رێگای نیزامی یەوە زەفەریان پێ نەبرد، فێڵبازانە‌و دەغەڵكارانە لە دەروازەی ئاشتیخوازانەوە بۆی هاتنە مەیدان‌و بە ناوی وتووێژی ئاشتیخوازانە لە سەر مافی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران، لە ڤییەن دەگەڵی دانیشتن‌و تێروریان كرد.

راستییەكی حاشا هەڵنەگرە، كە شەهید یوونی د.قاسملوو زەبرێكی كاریگەر‌و خەسار‌و كۆستێكی مەزن‌و شوێن دانەر بوو، كە بە تایبەتی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كەوت. تەنانەت دەتوانین بڵێین ئەو كۆستە گەورەیە، كۆستی هەموو نەتەوەی كورد بە گشتی‌و بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلانی ئێران‌و بزوتنەوەی خەبات بۆئاشتی وئازادی‌و دێموكراسی لە ئاستی جیهانیدابوو.

ئەو كۆستە گەورەیە لەلایەك بوو بە مایەی خەم‌و پەژارەی خەڵكی كوردستان‌و دۆستانی گەلی كورد‌و لەلایەكی دیكەوە ڕق‌و قینی شۆرشگێرانەی ڕۆڵەكانی گەلی كوردی بەرانبەر بە رێژێمی ئاخوندی زیاتر لە پێشوو بزواند ولە سەر درێژەدانی خەبات‌و رێبازی رێبەرە مەزنەكەیان شێلگیر تری كردن ولەئاستی جیهانیش دا، سیما‌و نێوەرۆكی تێرویستی كۆماری ئیسلامی ئێرانی باشتر دەرخست.

 

h_nazar_-_dr_qasimlu_-_2


دوكتور قاسملوو، بە شاهیدی‌و ئیعترافی زۆر كەسایەتی ناوداری كورد‌و ئێرانی‌و جیهانی كەلە نزیكەوە ناسیویانە، گەورەترین‌و بەئێعتبارترین كەسایەتی سیاسی‌و مێژووی كورد بوو، تەنانەت لە رۆژهەڵانی ناوەڕاستیش دا كەسایەتیەكی كەم وێنە بوو، بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان بۆبەشێكی بەر چاو لە دەسكەوتەسیاسیەكانی خۆی قەرزداری زانایی‌و زیرەكی سیاسی ئەو رێبەرە مەزنەیە، بە داخەوە ئیستاشی لە گەل بێ‌ گەلی كورد رێبەرێكی دیكەی هاوتای قاسملووی نەبوەتەوە.

دوكتور قاسملوو، خوێندكارێكی زیرەك‌و بە بەرنامە، مامۆستایەكی كەم وێنە، بیرمەند‌و رووناكبیرێكی بیركراوە‌و تێژبیر‌و وریا‌و ژیربوو.

دوكتور قاسملوو، رێبەرێكی مودێرن‌و سیمایەكی دێموكرات، مروڤێكی شورشگێر، سیاسەتوانێكی واقع بین‌و نمونە، دیپلۆماتێكی هەڵكەوتو وسەفیرێكی گەورەی نەتەوەی چەوساوەی كورد بوو.

دوكتور قاسملوو، مودیرێكی داهێنەر‌و چالاك‌و پڕكار‌و ماندووی نەناس، رێكخەرێكی بە توانا‌و ئەمانەت دار، پێشمەرگەیەكی بە نەزم‌و دیسیپلین، تێكوشەرێكی خاكی‌و خەڵكی‌و بەهەست‌و قسە خوش‌و راستگۆ، كوردێكی مافخواز‌و نیشتمان پەروەر بوو.

دوكنور قاسملوو، لە ئاستی كوردستان‌و ئێران‌و جیهان دا، بەراستی خەباتگێڕی شێلگیر‌و لە خۆ بوردو‌و ماندووی نەناسی رێگای ئاشتی‌و ئازادی‌و دێموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و مافی نەتەوایەتی بوو..

د.قاسملوو، بە زیرەكی‌و توانایی‌و ئەزموونی كەم وێنەی خۆی رۆنێسانسێكی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا وەڕێ‌ خست، پێرەوپرۆگرامی حیزبی لە سەر بناغەو بنچینەی دیمۆكراسی وبەرژەوەندی گەلی كورد‌و سەربە خۆی سیاسی بریاردان دارشتەوە‌و كردییە بە رێبازی سیاسی حیزبی، سوسیالیزمی دێموكرانی لە ناو حیزب دا چەسپاند‌و كردییە بە ئامانجی دوا رۆژی حیزبی دیموکرات.

 شەهید دوكتور قاسملوو، باورێكی قووڵی بە دێموكراسی هەبوو، پێی وابوو دێموكراسی شتێك نییە تەنیا تایبەت بە هێندێك كەس‌و چەند وڵات بێ‌، بەڵكو دەسكەوتێكی مروڤایەتییە‌و هەركەسێك‌و هەر وڵاتێك مافی هەیە كە هەیبێ‌‌و كەڵكی لێ‌ وەرگرێ‌، ئەو نەك هەر بۆ دۆستان تەنانەت بۆ دوژمنەكانیشی دێمۆكراسی دەپاراست‌و دەیفەرموو : "خەبات بۆ دێموكراسی نابێ‌ بچێتە ژێر سێبەری خەبات بۆ مافی نەتەوایەتی‌و چینایەتی"

د.قاسملوو، باوڕی قووڵی بە" ئازادی‌و داد پەروەری"هەبوو، پێی وابوومرۆڤ هەروەك بۆ درێژەدان بە ژیان پیویستی بە "ئاو هەوا "هەیە، هەر بەو چەشنەش بۆپەرەگرتن‌و گەشە كردن‌و درەوشانەوی كومەڵگای مرۆڤایەتی پیویستی بە "ئازادی‌و دادپەروەری" هەیە.

شەهید دوكتور قاسملوو، باوڕی قووڵی بە"دۆستایەتی‌و پەیوەندی‌و هاوكاری"نێوان مرۆڤەكان هەبوو، پێی وابوو بۆ بەردەوام بوونی ژیانی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی، بە پاراستنی "بەرژەووندی‌و سەربە خۆیی‌و حورمەتی"بەرانبەر، پیویستە ئەو پێوەندی‌و هاوكارییە هەمیشە گەشە بكا‌و پەرە بستێنێ.‌

لە بەر هەمووی ئەو تایبەتمەندییە بەرزانەی كە د.قاسملووی نەمر هەیبوون، شەمشەمە كوێرەكانی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران، دوژمنانی ئاشتی‌و ئازادی‌و مافی مرۆڤ، بە پیلانی ئاشتی‌و بەغەدر‌و خەیانەت دەست بەكار بوون‌و مامۆستای دێموكراسی‌و پێغەمبەری ئاشتییان شەهیدكرد.

ئەوان بە هەڵە چوون، پێیان وابوو بە تێروری د.قاسملوو، رێباز‌و ئامانج‌و حیزب وگەلی قاسملووشیان تێرور كردوە، بەڵام ئیستا پاش تێپەر بوونی 25ساڵ بە سەر شەهید بوونی د.قاسملوو دا، زۆر ئاڵوگۆری هەمە لایەنە وگرینگ‌و چارەنووس ساز لە ئاستی جیهانی‌و ناوچەیی‌و ناوخویی دا پێك هاتوون كە تەنانەت لە سەر حیزبی دێموكرات‌و گەلی كوردیش شوین‌و كاریگەری بەرچاویان هەیه‌، رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش زیاتر لە هەموو كاتێك كەوتوەتە بەر گەمارۆی جۆرواجۆری نێودەوڵەتی‌و جیهانی‌و حیزبی دێموكرات‌و بیر ورێباز‌و ئامانجی قاسملووش بەردەوام لە بەره‌و پێش چوون‌و گەشە كردن‌و درەوشانەودان‌و رێبواران‌و قوتابیانی قوتابخانەی قاسملووش، ئاڵای پڕلە شانازی ئەویان بە شەكاوەیی راگرتوە‌و بۆ گەیشتن بە ماف‌و ئامانجە بەرزەكانی گەلی كورد، دڵسوزانە‌و سەربەرزانە‌و شێلگیرانە‌و بێ‌ووچان خەبات دەكەن‌و بەرەو ئاسۆی روون هەنگاو دەنێن.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1080
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy