رێزدار كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیشك تی ڤی دا:
پ: خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران تا قۆناغی پێش له دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رووی به‌رنامه، رێكخستن‌و رێبه‌رییه‌وه بۆشاییه‌كی پێوه دیاره به دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی پێ ده‌نێته قۆناغی رێكخستن‌و حیزبایه‌تی به واتا گشتییه‌كه‌ی، گرینگی‌و بایه‌خی ده‌ستپێكی ئه‌م قۆناغه و هاتنه‌ئارای دیارده‌ی حیزبایه‌تی له‌چی دایه؟
و: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مانا‌و ناوه‌رۆكی حیزب و حیزبایه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌وڕۆدا به‌پێی ئه‌و تهعریفانهی كه تا راده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین بۆچوونی هاوبه‌شی له‌سه‌ره، حیزب بریتییه له كۆمه‌ڵه مرۆڤێك كه هێندێك بۆچوونی گشتییان هه‌یه و ئامانجێكی یه‌كگرتوو له یه‌كتر كۆیان ده‌كاته‌وه و پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه بگه‌ن به ئه‌و ئامانجه، كه‌وابوو لێره‌دا ده‌بینین كه مه‌سه‌له‌ی حیزب دێته پێشێ، مه‌سه‌له‌ی تاك یا مه‌سه‌له‌ی رێبه‌رایه‌تی ئێلیت وه‌كوو رێبه‌ر تا راده‌یه‌ك رۆڵ و ده‌وری كه‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌و رۆڵ و ده‌وره دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌فرادی حیزب‌دا لهبهدهنهوه هه‌تاكوو سه‌ره‌وه پێكه‌وه هاوكاری ده‌كه‌ن، نوێنه‌رایه‌تی دیاری ده‌كه‌ن وكار بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن. له راستیشدا له سه‌رده‌می ئه‌وڕۆدا كه نوێنه‌رایه‌تی كردنی دێموكراسی به بێ حیزب ئیمكانپهزیر نیه، حیزبه‌كانن كه هه‌ر كامیان نوێنه‌ری گرووپێك له ئهفرادن كه بیروبۆچوونی خۆیان هه‌یه. ئه‌و حیزبانه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان له وڵاتێكدا، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا، پێكه‌وه تێده‌كۆشن و له خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن. ئه‌و حیزبانه له جه‌ریانی موبارزه‌دا له مونافسه و كێبه‌ركێ دان بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كامه‌یان به‌رنامه‌یه‌كی باشتر له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا بێنێته پێشێ. ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی باشتری هه‌یه، كرده‌وه‌ی باشتری هه‌یه، خه‌ڵك جارێكی دیكه ده‌نگی پێده‌داته‌وه ده‌نا خه‌ڵك به ده‌نگی خۆی ره‌دی ده‌كاته‌وه. كه‌وابوو ده‌بینین ده‌ورانی تهحهزۆب و حیزبایه‌تی به‌و واتا به‌رفراوانه‌ی خۆیه‌وه، نوێ بوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه، له قه‌دیمدا شۆڕش و خه‌بات له ژێر رێبه‌رایه‌تی ئێلیتێك یان رێبهرێكدا دا بوو، به‌و پێیه‌ش زۆر جار ده‌بینرا كه به له‌ناوچوون یان هه‌ڵه‌كردنی رێبهرێكهوه خه‌باته‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ وه‌دوا ده‌كه‌وت یان شكستی ده‌هێنا و به‌دواداچوون و به‌رده‌وامی له درێژه‌دانی به‌رنامه دارێژراوه‌كان وجودی نه‌ده‌ما، به‌ڵام كه دێته مه‌رحه‌له‌ی حیزبایه‌تی به‌و واتا نوێیه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین، به‌رده‌وامی دێته ئارا، چوونكه كاره‌كه كارێكی جه‌معییه. به بۆچوون و باوه‌ڕی هێندێك له كۆمه‌ڵناسان تهحهزۆب یا حیزبایه‌تی وه‌كوو چهرخدهندهی دێموكراسییه، چون چهرخدهندهیهك ماشینێك وه حه‌ره‌كه‌ت ده‌خا، ئه‌گه‌ر دێموكراسی به ماشینێك به‌راورد بكه‌ین حیزبایه‌تی چهرخدهندهكهیهتی و ده‌یخاته حه‌ره‌كه‌ت و ده‌یباته پێشێ، كاری پێ ده‌كا، بۆیه له سه‌رده‌می نوێ‌دا، له سیستمی حكوومه‌تی نوێنه‌رایه‌تیدا، تهحهزۆب یا حیزبایه‌تی به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له پڕۆسه و حه‌ره‌كه‌تی دێموكراسی و هه‌مان پڕۆسهشه كه دێموكراسیش ده‌باته پێشێ. حیزبایه‌تی له لایه‌كه‌وه دێموكراسی ده‌باته پێشێ له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دێموكراسی بۆ خۆی رۆژ به رۆژ مه‌یدان و فه‌زایه‌كی باشتر ئاماده ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی كه حیزبه‌كان بتوانن له فه‌زایه‌كی سالمدا كێبه‌ركێ بكه‌ن. كه‌وابوو مه‌سه‌له‌ی حیزبابه‌تی و دێمۆكراسی له شكڵی مۆدێڕنی خۆیدا لازم و مه‌لزومی یه‌كترن. ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه ئاوڕێك له خه‌باتی گه‌لی كورد له ماوه‌ی سه‌د تا سه‌دوپه‌نجا ساڵی رابردوو بده‌ینه‌وه ده‌بینین له بڕگه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا حیزبی دێموكراتی كوردستان له شكڵی مۆدێڕنی خۆیدا و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شرۆڤه‌ی كه كردوومانه پێك دێ، له واقێعدا هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌یه له به‌ینی خه‌باتی گه‌لی كورد له سیستمی نوێ و سه‌رده‌میانه كه حیزبایه‌تییه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێشووتر كه سه‌رده‌می ئیلیتییه، بۆیه‌ش ده‌بینین كه دوای شه‌هیدبوونی رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌كوو پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ژماره‌یه‌كی دیكه له سه‌رانی كۆمار كه شه‌هید ده‌كرێن حیزبی دێموكرات له سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆی هه‌ر به‌رده‌وامه و به دوای ویشدا رێبه‌رانی دیكه شه‌هید ده‌كرێن، حیزب له زۆر قۆناخ‌دا تووشی پاشه‌كشه ده‌بێ به‌ڵام به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ر به‌ره‌وپێش ده‌چێ و تاكوو ئێستا ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته به‌رده‌وامه. بۆیه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه كه جاری وایه هێندێك كه‌س له رووی نائاگاهییه‌وه، به‌پێی هه‌ده‌فێكی سیاسی ده‌یانه‌وێ مه‌سه‌له‌ی تهحهزۆب یا حیزبایه‌تی بێ بایه‌خ و بێ ئه‌هه‌مییه‌ت بكه‌ن، حیزب له كۆمه‌ڵگای دێموكراسی‌دا ئهههمییهتێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه بۆیه له راستیدا ئه‌وڕۆ هه‌ركه‌سێك بیهه‌وێ به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كورد خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی به‌رێته پێشێ، به ئامانجه نهتهوایهتییهكانی بگا، ته‌نها له رێگای حیزبایه‌تییه‌وه ده‌توانێ پێی بگا. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه حیزب له خه‌تا و هه‌ڵه و ئه‌وانه بێ به‌رییه، نا پێده‌چێت حیزبێكیش له قۆناخێكدا تووشی هه‌ڵه بێ، بڕیارێكی هه‌ڵه بدا، به‌ڵام چوونكه كاره‌كه جه‌معییه ئیسلاحی ده‌كا، بۆیه به‌ش به‌حاڵی خۆم پێموایه كه حیزبی دێموكراتی كوردستان له راستای سهردهمیبوونی كار و تێكۆشانه‌كه‌ی و مۆدێڕنكردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره بۆ به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستانی ئێران و به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ته‌ئسیراتی خۆی داده‌نێ له به‌شه‌كانی دیكه‌شدا.
پ: ئه‌و هۆكارانه‌ی كه به‌رده‌وامی ره‌وایی ده‌به‌خشن به حیزبێكی سیاسی شۆڕشگێڕ بۆ درێژه‌دان به كار و چالاكی چین؟
و: به بۆچوونی من یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه كه حیزبێك كه پێك دێ له زه‌رووره‌تێكی مێژووییه‌وه پێك دێ یانی له كۆمه‌ڵگادا بۆشاییه‌ك هه‌یه، حیزبێكی سیاسی ده‌یه‌وێ ئه‌و بۆشاییه له باری به‌رنامه‌وه له باری ئیده‌وه پڕ بكاته‌وه، ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه لاساییكردنه‌وه و كێبه‌ركێ كردن له حاڵه‌تێكدا كه هیچ بۆشاییه‌ك نیه ناتوانێ ببێته هۆی دامه‌زرانی حیزبێكی ریشه‌دار كه دوایی بتوانێ یارمه‌تی بدا به به‌ره‌وپێشبردنی خه‌بات، مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه نیه كه مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یی دیكه دانه‌مه‌زرێ به‌ڵكوو مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یی له مه‌یدان دایه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگادا هه‌ست به‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و حیزبه له باری بهرنامههوه له باری حه‌ره‌كه‌ت و شێوازی خه‌باته‌وه هێندێك به‌تاڵایی پێك هێناوه ده‌توانێ حیزبێكی دیكه پێك بێ، به‌ڵام بتوانێ ئه‌و به‌تاڵاییه پڕ بكاته‌وه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرینگه دووه‌م حیزب له‌سه‌ر بنه‌مای تاكتیك و ستراتیژییه‌كی واقعبینانه دامه‌زرا، واقعبینانه به‌و مانایه كه له بۆچوونی مندا كه مه‌سه‌له‌كه هه‌ر ویست و دڵخوازی ئاره‌زوومه‌ندانه و ئاڕمانگهرایانه نیه، ویست و داخوازه‌كان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای واقێعییه‌ت دامه‌زرا بێ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای واقعییه‌ت دانه‌مه‌زرابێ له واقعدا نه خه‌باته‌كه ده‌چێته پێشێ نه ئه‌و به‌هایه‌ی كه له رێگای به‌ره‌وپێشبردنیدا ده‌درێ ده‌توانێ نه‌تیجه بدا. ئه‌و جوره حیزبانه كه مه‌عموله‌ن له‌سه‌ر ئاڕمانگه‌رایی له‌سه‌ر سیاسه‌تی پوپولیزم یانی سیاسه‌تی رۆژانه بۆ وه‌ی خه‌ڵك به ده‌وری خۆیدا كۆ بكاته‌وه ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بتوانێ جه‌معێك خه‌ڵك به ده‌وری خۆیدا كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام بێ گومان به پێی ته‌جروبه‌ی تاریخیش ئه‌و جووره حیزبانه زۆر كه‌م توانیویانه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنن به‌تایبه‌ت له نێو كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه تاكه‌كانی وشیارن. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كه حیزبێك به‌ره‌وپێش بچێ مه‌سه‌له‌ی دووربینی و ئایهندهنگهرییه، یانی حیزبێك هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ی كه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی رۆژدا ئیش ده‌كا وه‌كوو تاكتیكێك ده‌بێ دوورنمایه‌كی هه‌بێ بۆ كۆمه‌ڵگا كه ئێمه زۆر جار پێی ده‌ڵێین ئیستراتیژی یانی ئێمه ده‌مانهه‌وێ بزانین بۆ كۆمه‌ڵگای داهاتووی كوردی خۆمان له كوردستانی ئێران‌دا چ نه‌وعه كۆمهڵگایهكمان هه‌بێ، ئه‌وه پێی ده‌ڵێن ستراتیژی. تاكتیكه‌كانمان ده‌بێ هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراتیژییه بچێته پێشێ. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش كه به نه‌زه‌ری من زۆر گرینگه ره‌نگه ئه‌و بۆچوونه گشتگیر نه‌بێ به‌ڵام به بۆچوونی من زۆر گرینگه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌ویش شه‌فافییه‌ت و راستگۆییه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، حیزبێك كه خه‌بات ده‌كا بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه راستگۆ بێ، چی له‌ده‌ستی دێ چی بۆ ده‌كرێ ئه‌وه باس بكا، خه‌ڵكه‌كه نه‌باته مه‌رحه‌له‌یه‌ك كه چاوه‌ڕوانیگه‌لی یه‌كجار زۆر و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ بخولقێنێ، به‌ڵام دوایی به ده‌ستییه‌وه دابمێنێ. ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر زۆر گرینگه كه زۆر جاری وا هه‌یه هێندێك له حیزبه‌كان ئه‌وه زۆر به گرینگ نازانن، زۆرتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه له نێو درووشمی قه‌به و بریقه‌داردا داهاتوویه‌كی خیاڵاوی بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌یان درووست بكه‌ن، به‌ڵام چوونكه له كرده‌وه‌دا ناتوانن هه‌نگاوی پێویست و شوێندانه‌ر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ڵگرن ده‌بینی دوای ماوه‌یه‌كی كورت تێك ده‌شكێن یا ئیعتماد و باوه‌ڕی خه‌ڵك له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش بۆ حیزبێك گه‌وره‌ترین كۆسبه كه ئیعتمادی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدا ئه‌و خاڵانه به بۆچوونی من خاڵی زۆر گرینگن كه ده‌بێ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی حیزبێك ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێ.
پ: بۆچی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك حیزب و رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموكراتیك له كوردستانی ئێران‌دا پێناسه ده‌كرێ؟
و: ته‌عریفی حیزبی میللی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زۆر ساده بتوانین باسی بكه‌ین بریتییه له‌وه‌ی كه بۆ نموونه نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌كوو كورد كه ئێمه كاری بۆ ده‌كه‌ین، مافه‌كانی پێشێل كراوه، حه‌قی خوراوه، سته‌می لێده‌كرێ، بۆیه‌ش سته‌می لێده‌كرێ چوونكه كورده چوونكه شوناسی نه‌ته‌وه‌ییی هه‌یه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و شوناسه‌ی نه‌بوایه ئه‌و سته‌مه‌ی لێنهكرابا كه‌وابوو حیزبی دێموكراتی كوردستان حیزبێكی نه‌ته‌وه‌ییه، خه‌بات ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مافانه‌ی كه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ی كورد لێی پێشێلكراوه بۆی بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه حیزبی دێموكرات جیاواز ده‌كاته‌وه له‌و حیزبانه‌ی كه بۆ نموونه ئایینینو به‌س بۆ ئایینێكی تایبه‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن، یان حیزبێكن بۆ چین‌و توێژێكی تایبه‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن، بۆ نموونه چینی كرێكار یان بۆ چینی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵگا. به‌ڵام كه ده‌ڵێن حیزبی دێموكرات، حیزبێكی نه‌ته‌وه‌ییه به‌و مانایه كه حیزبێكه كه خه‌بات ده‌كات بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، به هه‌موو چین‌و بیر‌و بڕواكانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه كه هه‌موویان وه‌كوو یه‌ك له ژێر سته‌مدان.
كاتێ ده‌ڵێن دێموكراتیك، به‌و مانایه‌یه كه ئه‌و ویست‌و داخوازیانه‌و ئه‌و رزگارییه له سیستمێكی دێموكراتیكدا رێگه پێدراوه، له سیستمێك كه خه‌ڵك خۆیان به سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا زاڵ بن، واته له سیستمێكی ئایینی‌دا، له سیستمێكی تۆتالیتاریدا، له سیستمێكی چینایهتێدا ئه‌و ویست‌و داخوازییه دابین ناكرێت. كه وابوو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه و بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین فه‌زایه‌كی دێموكراتیك پێك بێت. كاتێ باس له مه‌سه‌له‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ین له خه‌باتێكی نه‌ته‌وایه‌تی دێموكراتیكدا، به‌و مانایه‌یه كه حیزبی دێموكرات له سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌باتی كردووه، واته به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی مافه پێشێلكراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌دا له فه‌زایه‌كی دێموكراتیكدا خه‌باتی كردووه. بۆیه پێی ده‌ڵێن رێبه‌ری ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه، چوونكه حیزبی دێموكرات له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ئه‌و به‌رنامه‌ی هێنایه پێش‌و ده‌ستی كرد به كاركردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی‌و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به شێوه‌ی مودێرن‌و سه‌رده‌میانه‌ی خۆی مه‌تره‌ح نه‌بوو. حیزبی دێموكرات دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و سیستمه خه‌باته بوو له شێوه‌ی دێموكراتیكی خۆیدا، دیاره پێشتر به شێوه‌ی كلاسیك خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی كردووه، به‌ڵام هه‌روه‌ها كه پێشتر باسمان كرد له چوارچێوه‌ی حیزبێكی مودێرن‌و دێموكراتیكدا ئه‌و خه‌باته‌ی درێژه پێداوه‌و له‌سه‌ر هه‌مان شێوه به‌رده‌وامه، بۆیه ده‌ڵێن كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رێبه‌ری خه‌باتی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكه.
دیاره ئه‌وه به‌ومانایه نیه كه ئێستا بێجگه له حیزبی دێموكرات، هیچ حیزبێكی دیكه له‌و راستایه‌دا خه‌بات ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و بێرۆكهیه، حیزبی دێموكراتی كوردستان بووه.
پ: دێموكراسی چ وه‌ك شێوازێك له سیاسه‌ت، چ وه‌ك شێوازێك له بهڕێوهبهریو حكوومه‌ت تا چ راده‌یه‌ك له كار‌و كرده‌وه‌و به‌رنامه‌و وتاری سیاسیی حیزب‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
و: ئیمه سته‌مێك كه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌یه‌و به گشتی ئه‌و هه‌موو زۆر‌و سته‌مه له ده‌یه‌كانی رابردووه‌وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه، له نه‌بوونی دێموكراسی‌دا ده‌بینین. بۆیه شتێكی زۆر ئاساییه كه ئێمه هه‌وڵ بده‌ین كه فه‌زایه‌كی دێموكراتیك هه‌م له نێو كۆمهڵگاداو هه‌م له نێوخۆی حیزب‌دا پێك بێنین.
بۆ كۆمه‌ڵگا ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌یه، له به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆی حیزبی دێموكرات‌دا گرینگترین‌و ئه‌ساسیترین به‌رنامه‌كان باسی له‌سه‌ر كراوه‌و به كرده‌وه بۆ ئه‌و به‌شه له خه‌بات كارمان كردووه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونه سیاسیه‌كانی دیكه و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و حیزبه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی، به دیالۆگ و تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا كه بناغه‌ی دێموكراسیه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمهڵگاو له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی‌و حیزبه‌كانی سیاسی ئێرانی‌و حیزبه‌كانی دیكه‌شه ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. له نێوخۆی حیزب‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته له واقعدا چوارچێوه‌ی گشتیی ته‌شكیلاتی حیزب پێك دێنێت. به‌و مانایه كه ئۆرگانه‌كانی حیزبی، ئیداره‌ی حیزبی به ده‌ستی نوێنه‌رانی ههڵبژێردراوهوهیه كه به بۆچوونی من یه‌كێك له حیزبه هه‌ره دێموكراتیكهكانه كه له چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی خۆیدا به سیستمی دێموكراتیك كار ده‌كات، به‌و مانایه، كۆنگره كه باڵاترین ده‌زگای بڕیاردانی حیزبه، له نوێنه‌رانی به‌ده‌نه‌ی حیزب پێك دێت كه ئه‌و نوێنه‌رانه له فه‌زایه‌كی دێموكراتیك‌و یه‌كساندا ده‌نگ دهدهنو نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ن كه له كۆنگره‌دا به‌شدار دهبنو كۆنگره پێك دێنن و ئه‌وانن كه هه‌ر له فه‌زای ئازادی كۆنگره‌دا، به‌رنامه‌و كار‌و كرده‌وه‌كانی حیزب له ماوه‌ی پێش كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن بۆ ساڵانی داهاتوو تاكوو كۆنگره‌ی دیكه به‌رنامه گشتییه‌كان دیاری دهكهنو هه‌ر ئه‌وانن كه رێبه‌رایه‌تیی حیزب دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه چوارچێوه‌یه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌چێته پێش.
بێجگه له‌وه ئێمه له كار‌و كرده‌وه‌شدا، له حیزبهكهمانو له ئۆرگانهكانماندا كاره‌كان به شێوه‌ی جه‌معی به‌ڕێوه ده‌به‌ین، واته ئه‌گه‌ر به‌شێكمان هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانماندا، ئه‌و به‌شه به شێوه‌ی ئۆرگان به‌ڕێوه ده‌چێت. كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به حقووقی یه‌كسان له‌وێدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانیان مه‌شوه‌ره‌ت ده‌كه‌ن، بیروڕا ده‌گۆڕن، نه‌زه‌ر دهدهنو باشترین رێگه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی به‌رنامه‌كانیان كه ئه‌ركی ئه‌و ئۆرگانه‌یه. كه‌وابوو ئێمه هه‌م له كۆمه‌ڵگادا هه‌وڵ ده‌ده‌ین دێموكراسی نه‌هادینه بێت، خه‌ڵك فێری دێموكراسی بێت‌و كۆمه‌ڵگای حیزبییشمان كردۆته نموونه بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا گه‌وره‌كه‌مان كه كوردستانه، له حیزبی دێموكرات‌دا ئه‌وه‌مان پیاده كردووه‌و دهێبهینه پێش.
پ:حیزبی ره‌سه‌ن به چ جۆره حیزبێك دهگۆترێتو پێوانه‌كانی چین؟
و: پێم وایه كه كاتێ باس له حیزبێكی ره‌سه‌ن ده‌كرێت، له كورده‌واریدا به واتای حیزبێكه كه له بیرگه‌ی گشتیی خه‌ڵكدا جێی كردۆته‌وه، ئه‌وه به حیزبێكی ره‌سه‌ن ده‌ناسرێت، یان بڵێین ئه‌وه یه‌كێك له پێناسه‌كانی حیزبێكی ره‌سه‌نه كه كاتێ نێوی ده‌به‌ی، له بیرگه‌ی خه‌ڵكدا حوزووری هه‌یه، جا چ به چاك یان به خراپ، وه‌كوو مێژوویه‌ك خه‌ڵك ده‌یناسێت. به‌ڵام ره‌سه‌نایه‌تی هه‌ر ئه‌وه نیه كه حیزبێك له بیرگه‌ی خه‌ڵكدا حوزووری هه‌بێت. ره‌سه‌نایه‌تی به بۆچوونی من زۆرتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كار‌و كرده‌وه‌ی حیزبێك كه چه‌ند له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی سه‌رده‌م هاوئاهه‌نگه. چوونكه ئێمه به ئه‌زموون بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه جاری وا هه‌یه حیزبێكی نوێ دێته ئاراوه كه به ماوه‌یه‌كی كورت ده‌توانێ كار‌و كرده‌وه‌ی خۆی به جۆرێك له بیروڕای گشتیدا جێگیر بكات و له حیزبه كۆنه‌كه پێش بكه‌وێت، چوونكه كار‌و كرده‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ویست‌و داخوازییه‌كانی سهردهمو ئه‌و نه‌سڵه‌دا كه له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون، باشتر هاوئاهه‌نگ ده‌كات.
پ: پێشه‌نگ بوون‌و پێشره‌و بوون له روانگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه چۆن مانا ده‌گرێته‌وه؟
و: پێشه‌نگ بوونیش له واقعدا بۆ حیزبی دێموكرات و بۆ هه‌ر حیزبێكی دیكه، ده‌گه‌ڕێته بۆ ئه‌و به‌رنامه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌ی كه له سه‌رده‌مێكدا ره‌نگه خه‌ڵكی ئاسایی بۆیان زۆر گرینگ نه‌بێ یان هه‌ر سه‌ره‌نجی پێ نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ی كه پێشڕه‌وه‌و سه‌ره‌نجی پێ ده‌دات، داهاتوو دهبێنێتو ئه‌و كات ئه‌و حیزبه به مانای پێشڕه‌وه. ئه‌گه‌ر بمه‌وێت نموونه‌یه‌ك بێنمه‌وه له حیزبی دێموكرات‌دا، داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای شۆڕشدا بوو، له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك به نێو"دانشجویان مسلمان" باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایان داگیر كرد، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان به بیر دێت، ده‌بینین كه هه‌موویان ئه‌و كاره‌یان په‌سه‌ند ده‌كرد، ئه‌و كاره‌یان به كارێكی شۆڕشگێڕانه نێو ده‌برد، درووشمیان بۆ ده‌دا، رۆژانه له ده‌وری باڵوێزخانه‌كه‌دا كۆ ده‌بوون، خۆپیشاندانیان ده‌كرد وه‌كوو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره، خه‌ڵك ئه‌وه‌یان به كرده‌وه‌یه‌كی دژی ئه‌مپریالیستی ده‌زانی.
به‌ڵام حیزبی دێموكرات له‌و كاته‌دا رایگه‌یاند كه ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له دژایهتیدایهو ئه‌و كاره كارێكی خراپه‌و زه‌ره‌ری ئه‌و كارانه له دواییدا بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌و ده‌م كه حیزبی دێموكرات ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد، ئیتهاماتێكی زۆر به سه‌ر حیزبی دێموكرات‌دا ده‌باری، كه ئه‌وانه سه‌ر به ئهمریكانو سه‌ر به ئهمپریالیستنو ئه‌و جۆر قسانه كه ئه‌و ده‌م باو بوو.
به‌ڵام ئێستا پێم وابێ ئیدی بۆ هه‌موو كهسو ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان له داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكادا به‌شدار بوون ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كرده‌وه‌یه چه‌نده دواكه‌وتوانه‌و دوور له یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو. ئه‌وه وه‌كوو نموونه‌یه‌ك بوو كه من به پێشڕه‌و بوونی ده‌بینم، به كورتی ده‌توانم بڵێم كه پێشره‌و بوون به واتای ئه‌وه كه حیزبێك، له خه‌ڵكی ئاسایی خۆی له پێشتر بێت، له باری بیركردنه‌وه، بۆچوونی سیاسی‌و هه‌روه‌ها خه‌می دامه‌زراندنی داهاتووی كۆمه‌ڵگاكه‌ی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌كوو خه‌ڵكه‌كه بوو، خه‌ڵك چی گوت ئه‌ویش بۆ پێ خۆش بوونی خه‌ڵك هه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌یید كرد، ئێتر ئه‌وه له موشهخهساتو پێناسه‌كانی پێشڕه‌و بوون نیه.
پ: سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك به‌شێك له ناسنامه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چۆن پێناسه‌و پراكتیزه كراوه؟
و: سه‌ربه‌خۆیی، ره‌نگه ئه‌ویش بۆ خۆی پێناسه‌ی جۆراوجۆری بێت، به‌ڵام ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی حیزبی دێموكرات كه ئێمه باوه‌ڕمان پێیه‌تی، سه‌ربه‌خۆیی له بڕِِِیارداندایه، به‌و مانایه كه رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات، به هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رووداوه‌كان بارودۆخی ناوچه‌و ئێران‌و بارودۆخی كوردستان‌و ره‌وتی رووداوه‌كان، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته گشتییه‌كان و مه‌سه‌له گرینگه‌كاندا بڕیار ده‌دات و بناغه‌ی ئه‌و بڕیاردانه‌ش ده‌گه‌ڕێته سه‌ر قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی. واته به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی چۆن بخوازێت، حیزبی دێموكرات به‌و شێوه‌یه بڕیار ده‌دات، ئه‌وه سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانه. له‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانه‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆ نموونه كۆماری ئیسلامی ئێستا خۆی به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ دهزانێو ته‌ئسیراتی لاوه‌كی وه‌رناگرێ، حیزبی دێموكرات ته‌ئسیراتی لاوه‌كی به به‌رچاو ده‌گرێت، چۆنكه ئێمه پێمان وایه كه حیزبی دێموكرات‌و گه‌لی كورد له ئاسماندا ههڵنهكهوتون، به‌ڵكوو له سه‌ر گۆی زه‌وین‌و له سه‌ر گۆی زه‌ویش هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌كانی سه‌رده‌م، بیروبۆچوونه‌كانی خه‌ڵك، هه‌م خه‌ڵكی كوردستان وههم خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری كوردستان، به‌شێك به شێوه‌ی راستهوخۆو به‌شێكیش به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ته‌ئسیر داده‌نێت، حیزبی دێموكرات ئه‌وانه له به‌رچاو دهگرێتو به له به‌رچاو گرتنی هه‌موو ئه‌وانه بڕیار ده‌دات. له‌و بڕیاردانه‌دا ره‌نگه هێندێك كه‌س پێی خۆش بێت‌و هێندێك كه‌س پێی ناخۆش بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه حیزبی دێموكرات بۆ ئه‌وه بڕیار نادات كه بۆ نموونه فڵانه دهوڵهتو فڵانه هێز ئه‌و بڕیاره‌ی پێ خۆشه یان پێی ناخۆشه. بڕیار ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی موتالیعه ده‌كه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چ شتێك به قازانجی حیزبی دێموكرات و به شێوه‌یه‌كی گشتییتر به قازانجی نه‌ته‌وه‌ی كورده كه حیزبی دێموكرات خهباتهكی له پێناوی ئه‌و نه‌ته‌وه‌دایه، ئه‌وه سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانه، ره‌نگه له بڕگه‌یه‌كدا به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه رێبه‌رایه‌تی حیزب پێی دهگاتو بڕیاری له سه‌ر ده‌دات، دوچاری هه‌ڵه بێت‌و ئیتلاعاتی درووستی به ده‌ست نهگهیشتبێتو به ئه‌ندازه‌ی كافی وتوووێژی له سه‌ر نه‌كردبێت، نه‌زه‌رو بۆچوونی خه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتبێت، ره‌نگه نه‌تیجه‌كه‌ی هه‌ڵه ده‌رچێت.
به‌لام ئه‌گه‌ر حیزبێك، سه‌ربه‌خۆیی بیروباوه‌ڕی نه‌بێت، له سه‌ر ئه‌وه بڕیار بدات كه وه‌كوو ئه‌وه عه‌رزم كرد كه ئه‌وڕۆ خه‌ڵك چی پێ خۆش بێت كه له سه‌ر ئه‌وه بڕیار بدات كه فڵان كه‌س یان فڵان هێز پێی خۆشه یان پێی ناخۆشه، ئه‌وه هه‌میشه دوچاری هه‌ڵه ده‌بێت. بۆیه به بۆچوونی من سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان له حیزبی دێموكرات‌دا به‌و مانایه‌یه نه به‌و مانایه‌یه كه سه‌رفی نه‌زه‌ر كردن له كهسو كه‌س به هیچ نهزانینو بۆ لایه‌نێك حساب نه‌كردن، نه به‌و شێوه‌یه نیه.
پ: له گوتاری سیاسی‌و له جۆری خوێندنه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دێموكراسی وه‌ك ئۆلگویهكی سیاسی له ره‌فتاری سیاسی چ جێگه‌و پێگه‌یه‌كی هه‌یه؟
و: كاتێ ئێمه له وتاری خۆماندا باس له مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ته‌نیا دێموكراسی له كوردستاندا نیه، به‌ڵكوو دێموكراسی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا كه كوردستان به‌شێكه له‌و سه‌رتاسه‌ریه‌و پێمان وایه كه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئێران نه‌بێته پانتایه‌كی دێموكرات، ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكرات‌و بهڕیوهبهرییهكی دێموكرات، ئێمه بۆ خۆمان وه‌كوو كورد‌و وه‌كوو جه‌زیره‌یه‌ك ناتوانین دێموكراسی پیاده بكه‌ین له وڵاتێكدا كه دێموكراسی نه‌بێت، ئه‌وه له لایه‌كه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێمه ته‌نیا باس له چاره‌نووسی میلله‌تی كورد ناكه‌ین، به‌ڵكوو باس له چاره‌نووسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین بۆیه له به‌رنامه‌ی خۆماندا ئیرائه‌ی سیستمێكی ئه‌وتۆ ده‌كه‌ین كه له داهاتوودا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بگرێته‌وه و بتوانن له مافی وه‌ك یه‌ك كه‌ڵك وهربگرنو ببنه خاوه‌نی بڕیاری نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و له به‌ڕیوه‌بردنی گشتیی ولاتدا له چوارچێوه‌ی قانوونێكی دێموكراتیكدا به‌شداربن.
له‌و روانگه‌وه قه‌ت نه‌ماوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی جوغرافیایی كوردستاندا، له‌و روانگه‌وه به‌ڵێ وتاری حیزبی دێموكرات و به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكرات، به‌رنامه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریه.
پ: زۆر جار ده‌گوترێت، شۆڕش هی نهسڵهكانه، ئه‌و بابه‌ته وه‌ك پره‌نسیپێكی رێكخراوه‌یی‌و بنه‌مایه‌ك بۆ چالاكی و خه‌بات تا چ راده‌یه‌ك له قۆناقه جیاجیاكانی خه‌بات و تێكۆشانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا جێگیر بوو؟
و: هه‌ر نهسڵێك خه‌بات ده‌كا بۆ ویست‌و داخوازه‌كانی خۆی، جا ئه‌و ویست‌و داخوازه هه‌ر شتێك بێت. به‌ڵام كه نه‌سڵ ده‌گۆڕێت، كاتێ كه ئامانجه‌كان به‌دی نه‌هاتوون، نه‌سڵی نوێ دووباره درێژه ده‌دات به‌و خه‌باته‌ی كه له نه‌سڵی پێشوودا بووه. ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كان به‌رئاورده بوو بێت، نه‌سڵی نوێ هێندێك داخوازی تازه‌ی بۆ دێته ئاراوه كه ره‌نگه له نه‌سڵی پێشوودا ئه‌و داخوازیه مه‌تره‌ح نه‌بووبێت یان زه‌روره‌تی ئهوهلیهی نه‌بووبێت. بۆیه ئه‌و قسه‌ی دروسته كه خه‌بات هی نهسڵهكانه، هه‌ر نهسڵێ بۆ خۆی پێداویستی‌و مهسائیلو مۆشكلاتی هه‌یه كه خه‌باتی بۆ ده‌كا بۆیه كه بتوانێ به ده‌ستی بێنی. جا به هه‌ر شكڵێك كه له خه‌باتدا بێت زۆر گرینگ نیه‌و ته‌فاوت له مهوزوعدا ناكات، به‌ڵام خه‌باتی بۆ ده‌كات.
هیچ نهسڵێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی خۆی كه پێی وایه ده‌بێ به ده‌ستی بێنێ له خه‌بات ناوستێ، به‌ڵام بنه‌مای ئه‌و خه‌باته له رابردوودا دامه‌زراوه، واته رابردوو یان بڵێن نه‌سڵه‌كانی پێشوو خه‌باتیان دامه‌زراندووه وه‌كوو ریشه‌یه‌ك خۆی قایم كردووه له كۆمه‌ڵگادا، نه‌سڵه‌كانی داهاتوو ئه‌و خه‌باته نوێ ده‌كه‌نه‌وه. وه‌كوو دارێكی به هێز كه ریشه‌ی داكوتاوه‌و ئه‌و ریشه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌كوو نه‌سڵه‌كانی پێشوو چاو لێ بكه‌ین كه ریشه‌ی داكۆتاوه، ئه‌و داره هه‌موو ساڵێك له به‌هاردا لق‌و پۆپی تازه ده‌رده‌كا، ئه‌و پۆپه تازانه نه‌سڵی نوێن كه دێنه سه‌ر و خه‌بات دهكهنو ئه‌و خه‌باته ده‌به‌نه پێش.
مانای دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر نهسڵێك بۆ خۆی زه‌رووره‌ته‌كانی خۆی ته‌شخیس ده‌دات، بۆ خۆی ده‌زانێ كه چی ده‌وێ، ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه ئه‌و نه‌سڵه نوێیه، ناكرێ خه‌باتی نه‌سڵه‌كانی پێشوو به ده‌ستی كه‌م بگرێ، چۆنكه نه‌سڵی پێشوویش ویست‌و داخوازی خۆی هه‌بووه‌و مه‌تره‌حی كردووه‌و ده‌بێ حۆرمه‌ت دابنرێت بۆ بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌و نه‌سڵه‌ی رابردوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌سڵه‌ی ئێستا مافی ئه‌وه‌ی نیه كه چاره‌نووسی نه‌سڵه‌كانی داهاتوو دیاری بكات یان رێباز بۆ نه‌سڵه‌كانی داهاتوو دیاری بكات، چۆنكه ئه‌وه مافی نه‌سڵی داهاتووه‌و ده‌بێ خۆیان دیاری بكه‌ن. به‌ڵام گرینگ به‌رده‌وام بوونی خه‌باته بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف، كه ده‌بێ وجوودی هه‌بێت و ئه‌و نه‌سڵه، نه‌سڵی ئه‌و رۆژه‌یه كه بتوانێ چۆنیه‌تی ئه‌و خه‌باته سازماندهی بكات، به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بكات و به‌ڕێوه‌ی ببات.
به‌لام من له‌و رۆژانه‌دا كه به‌ره‌به‌ری 25ی گه‌لاوێژ، رۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه، ئه‌مه‌وێ له‌م ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرم‌و پیرۆزبایی خۆم به هه‌موو خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران بڵێم، به‌تایبه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانمان، كه له واقعدا حیزبی دێموكرات مه‌دیونی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یه و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه له هه‌ر كوێی ئه‌و دنیایه‌دا بۆ ئامانجه‌كانی حیزبی دێموكرات، بۆ ئامانجه‌كانی 25ی گه‌لاوێژ خه‌بات ده‌كه‌ن و له تێكۆشاندان، به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه له نێوخۆی كوردستانی ئێران‌دا و له ژێر زۆر و زوڵم و سته‌می له‌ڕابه‌ده‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا خه‌بات و تێكۆشان ده‌كه‌ن و راناوه‌ستن و كۆڵ ناده‌ن و هه‌موو زه‌بر و زۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌یتوانیویه ئه‌وان به چۆكدا بێنێ، پیرۆزباییان پێ ده‌ڵێم و ئاوات ده‌خوازم هه‌موویان به ئامانجه‌كان و مهراقهكانیان بگه‌ن تا گه‌یشتن به ئێرانێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ.

