هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

سەربەخۆیی کلیلی سەرکەوتن و پێشڤەچوونە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

majid_-_web_-_taybet_1پێشکەش بە

25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی

(وتاری 14)

بۆ ئەوەی بزانین مەبەستی قاسملوو لە رێکخراوی خۆفێرکار و زانست خوڵقێنەر چی بووە، شیکردنەوەی رێکخراوی خۆفێرکار و تایبەتمەندیەکانید ەتوانێت زیاتر یارمەتیدەربێت:

دوای کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، کۆبوونەوەیەک لە بنکەی دەفتەری سیاسی حدکا لە ناوچەی قەندیل بۆ دکتۆر قاسملوو پێکهێنرا. لەو کۆبوونەوەیەدا دکتۆر قاسملوو لە سەر رەوشی پێکهاتوو دوای قبووڵی بڕیارنامەی 598ی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئێرانەوە دواو و لەو پێوەندیەدا هەندێک سیناریۆی دوای کۆتایی هاتنی شەڕەکە کە لەوانەیە شۆرشی کوردستان لە گەڵی بەرەورووبێت هێنایە بەر باس. یەکێک لە خاڵە هەرەسەرنج راکێشەکانی وتەکانی دکتۆر قاسملوو بریتی بوو لەوە کە "حیزبی دێموکرات بۆ ئەوەی بتوانێت سەربەخۆیی خۆی بپارێزیت و هەروا پێشڕەوی خەباتی نەتەوایەتی خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران بمێنێتەوە، دەبێ سەربەخۆیی سیاسی خۆی بپارێزێت و نەرۆتە خوارەوەی جادە ئاسفاڵتەکە." مەبەست لە جادەکە ئەو جادەیە بوو کە لە قەڵادزێ و دیانا بەیەکەوە گرێدەدا و گواستنەوەی بنکەکانی حدکا بۆ خوارەوەی ئاسفاڵتەکەی بە واتای گرێدراوەیی و ژێر چاوەدێری هێزەکانی دەوڵەتی عێراقەوە دەهات. سەربەخۆیی سیاسی و رێکخراوەیی کلیلی سەرکەوتنی رێکخراوێکی خۆفێرکەر و زانستخوڵقێنەرە.

رێکخراوی خۆفێرکار رێکخراوێکە کە وەک تەواویەتێک و بەشێوەی هاوئاهەنگ فێر دەبێت و بەرەو پێش دەروات. رێکخراوی وا بۆخۆی رێگاکەی دەدۆزێتەوە و بەرەوپێش دەروات. ئەزموونی کەسانی شارەزا و خاوەنبیر بەکاردێنێت و چاکسازی لە رێگای خۆیدا دەکات. کەسێک رێکخراوی وا کۆنترۆل ناکات، رێکخراو سەربەخۆیە و ملکەچی دەسەڵاتە دەرەکیەکان نیە و ئامانج و رێگای خۆی بۆخۆی دیاری دەکات.

رێبەرانێک کە هەستی فێربوون لە ناو رێکخراودا لاواز بکەن و بە بیانووی جۆراجۆری وەک "ئەوانە بۆ حیزب نابنە ماڵ" و "دوای دووساڵ لە ناو حیزب دەرۆنەدەر" رەوتی رێکخراوی خۆفێرکار بەرەو رێکخراوێکی داخراو و ڕاوەستاو (ایستا) دەبات و پێشکەوتنی ریکخراوەیی کپ دەکات.

 

majid_-_wtar_14_-_2


رێکخراوی خۆفێرکار هەستیارە بەرامبەر فێربوونی ئەندامانی خۆی. رێکخراوی خۆفێرکار پێویستی بە فێربوون هەست دەکات و بەردەوام پەیجۆی فێربوونە. رێکخراوی خۆفێرکار وەک مرۆڤێک پێویستی بە گەشە کردنی خولیای فێربوون هەیە. رێکخراوێک گەر هەست بکات کە بۆ درێژەدان بە ژیان لە ژینگەیەک کە رکەبەری سیاسی و رێکخراوەیی رۆژ لە گەڵ رۆژ لە زیادبووندان دەبێ بتوانیت سەرکەوتوو و جێی متمانەی زۆربەی خەلک بێت، بێگومان بەدوای فێربووندا دەگەڕێت و گەر ئەو نیازە هەست نەکات، هیچ هۆیەکی نیە بۆ فێربوون. رێکخراوێک کە داهات و شێوەی ژیانی گرێدراو بە بۆدجەیەکی دیاری کراو لە لایەن دەوڵەت یا خود رێکخراوە ناونەتەوەییەکانەوە بێت و هەست بە رەکەبەری نەکات، رێکخراوێک کە لە بەرامبەر خەڵکدا وەڵامدەرەوە نەبێت، رێکخراوێک کە رێبەرایەتیەکەی لە بەرامبەر ئەندامانی وەڵامدەرەوە نەبێت، پێویستیەکی بە فێربوون نابینێت و دەوای فێربوون و پێشکەوتن ناگەڕێت. بۆیە بۆ ئەوەی رێکخراوەکان فێربن دەبێ لە ژینگەیەک بن کە تێدا رکەبەریی راستەقینە هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بنکە و بنیاتەکانی خۆی ئاوەدان بکاتەوە. رێکخراو دەبێ بەردەوام بەراوردی رەوش بکات و کردەوەکانی خۆی بخاتە بەرلێکۆلینەوە و لەبەرامبەر بەرپرسایەتیەک کە بە ئستۆ گرتووە بکەوێتە ژێر پرسیار و هیچ رێکخراوێک بە بێ هۆی پشتیوانی لێی نەکرێت. لە کەشێکی وادایە کە رێکخراو دوای فێربوون دەگەڕێت ناچار دەبێت بۆ مانەوەی خۆ فیر بێت و ئەنگیزەی فێربوون لە ناوخۆیدا گەشە پێبدات.

رێکخراوی خۆفێرکار لە گەڵ کێشەکان ڕانایەت و هەستیار و وریایە. هەرکە کێشەیەک هەست بکات دەست بەجێ لە هەوڵی چارەسەری ئەو کێشەیە دەبێت. هەوڵ دەدات رێگا چارەسەری نوێ بدۆزێتەوە و کێشەکان ناشارێتەوە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی 1993بە دواوە وا لە گەڵ کێشەکان ڕاهات کە بەرەبەرە کێشەکانی جیناحی، ناوچەگەرایی و هتد بە سروشتی ناوبرد و لە بەرامبەر کێشەکاندا دەستەوئەژنۆ مایەوە و رۆڵی قوربانی گێرا. رێکخراوێک بەو تایبەتمەندیە هیچکات ناتوانێت رێکخراوی خۆفێرکار بێت و خۆی بە میراتگری رێبازی قاسملوو بزانێت.

رێکخراوی خۆفێرکار دەبێ کەرەسەی وشیاری و خەسارناسی لە ناوخۆیدا زیاد بکات و هەرکات هەستی کرد بە کێشەیەک دیتە ناو رێکخراو ئەو کێشەیە بناسێت و لەبەرامبەری ئەو خەبات بکات. رێکخراوی خۆفێرکار دەشێ کێشەکان بناسێت و بە دۆزینەوەی مکانیزمی چارەسەری کێشەکان رێکخراوەکە لە هەڵدێری رووخان رزگار بکەن. زۆرجار وا پێویستە رێبەران خۆیان بە جیاتی ئەندامانی سادە، خەڵکی ئاسایی دابنێن بۆ ئەوەی خاڵە لاوازەکان بەچاوی خۆیان ببینن.


بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 قاسملوو رێبەرێک کە سیمای مرۆڤی بە حیزبێکی نەریتی بەخشی (وتاری‌ یه‌كه‌م)

 قاسملوو‌و رێبەریی ستراتێژی (وتارى 2)

 قاسملوو بەرز کەرەوەی شیانی رێبەریی بە کۆمەڵ (وتارى 3)

 هونەری رێبەریی بەها‌و بایەخەکان لە روانگەی کەسایەتی قاسملوویەوە (وتارى 4)

 قاسملوو رێبەرێک بۆ پێگەیاندن (وتاری 5)

 رێبەری راستی تواناکانی دەوروبەریان بە هێز دەکات (وتارى 6)

گۆڕینی کۆمەڵگا پێویست بە بیرکردنەوەی جیاواز دەکات (وتارى 7)

قاسملوو - رێبەرێک کە به‌دوای رێبەرانی دوارۆژ دەگەڕا (وتارى 8)

قاسملوو‌و رێبەریی دڵان (وتارى 9)

جێگای رێز بوون یان خۆشەویستی هەموو کەس؟ (وتارى 10)

رێبەری چاک، گوێگرێکی هاودڵە (وتارى 11)

قاسملوو رێبەری گۆڕانکاریخواز و خزمەتگوزار (وتاری 12)

گۆرێنی رێکخراوێکی نەریتی بەرەو رێکخراوێکی خۆفێرکار و زانست خوڵقێنەر (وتاری 13)


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1073
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy