هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

به‌یاننامه‌ی‌ یه‌كیه‌تيی‌ خوێندكاران سه‌باره‌ت به‌ چەواشەکارییەکانی تاقمێکی فریوخواردووی دەسەڵاتی داگیرکەر و پاڵپشتەکانیان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

لەم رۆژانەدا کۆمەڵێک بە ناو چالاکی کولتووری، کە خۆیان بە چالاکانی خوێندکاریی ناوچەی هەورامان پێناسە کردووە، بەیاننامەیەکیان بە دژی یەکێک لە حیزبه خاوەن رابردوو و دیارەکانی کوردستان واتا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە بناغەی دامەزرانی لە سەر بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بووە، دەرکردووە.

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای هۆشداری دان بەم چالاکانە و ئاغاکانیان، ئاگاداریان دەکاتەوە کە دەست لەم چەواشەکارییانە هەڵگرن.

ده‌قى ئاگادارییه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:

 

yxdki_-_logo_2


خوێندکارانی نیشتمانپەروەری کوردستان

خەڵکی بە شەرەفی هەورامان

بێ شک زمان فاکتەرێکی سەرەکی بۆ پێناسە و زیندوومانی هەر نەتەوەیەکە. شانازی نەتەوەی کورد و مانەوەشی لە بەرامبەر سیاسەتی ئاسمیلاسیۆنی دەسەڵاتانی داگیرکەر و ناوەندگەرا تا هەنووکە زیندووبوونی زمان و کولتور و بزۆزی خەبات و تێکۆشانی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیەتی.

 رەمزی سەرکەوتنی هەر نەتەوەیەکیش بێ گومان یەکبوون و هاوپێوەندی و یەکگرتوویی ئەو نەتەوەیە و ئەمەش خواست و ئارەزووی گشت دڵسۆزان و چالاکانی نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک و بە تایبەت نەتەوەی کوردە. دوای تێپەڕبوونی نزیک بە یەک سەدە ئەم گەلە ستەملێکراوە توانیویەتی گشت پیلانە چەپەڵ و نگریسەکانی دەسەڵات و گوتاری ناوەندگەرا پووچەڵ بکاتەوە. ئەوەی سەرمەست دەبێت لە لێکترازان و لێک دابڕانی گەلی کورد، بێ شک دوژمنانی کوردستان و داگیرکەرانی ئەم خاکەن.

لەم رۆژانەدا کۆمەڵێک بە ناو چالاکی کولتووری، کە خۆیان بە چالاکانی خوێندکاریی ناوچەی هەورامان پێناسە کردووە، بەیاننامەیەکیان بە دژی یەکێک لە حیزبه خاوەن رابردوو و دیارەکانی کوردستان واتا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە بناغەی دامەزرانی لە سەر بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بووە، دەرکردووە. بەیاننامەیەک کە قسەکانی نیشتمان فرۆشانێک وەکوو رەشید یاسمی،عیرفانی قانعی فەرد و ئیحسان هوشمەند وسه‌رهه‌نگ ئیبراهیم شەمسەکانمان دەخاتەوە بیر کە داردەستی ناوەندە توێژینەوەییەکانی دەسەڵاتی داگیرکەر بوون و هەن و گشت هەوڵەکانیان ئەوە بووە کە مێژووی بزووتنەوەی کوردستان خەوشدار بکەن و خەڵکی کورد پەرتەوازە و لێک دابڕاو نیشان بدەن.

نووسەرانی ئەم بەیاننامە خۆیان بە داکۆکیکاری زمانی هەورامی و نەیاری لایەنگرانی زمانێکی یەکگرتوو بۆ گەلی کورد پێناسە کردووە.

ئەرێ گەلۆ تۆ بڵێی هەورامان بەشێک لە کوردستان نەبێت و هەورامی نەتەوەیەکی جیاواز بێت؟ ئایا خەڵکی هەورامان خۆیان بە کورد و کوردستانی نازانن؟ ئەدی ئەو هەموو شاعیر و نووسەر و چالاکی کولتووری هەورامانە کە شانازی بە کورد بوون و کوردستانی بوونی خۆیان دەکەن، لە کوێ ڕا هاتوون. ئەدی ئەو هەموو شەهیدەی کە هەورامان پێشکەشی بارگای پیرۆزی کوردایەتی و بزووتنەوەی کوردستانی کردووە، لە پێناوی چیدا گیانی خۆیان فیدا کردووە؟

گومان لەوەدا نیە کە زمانی کوردی دەوڵەمەندە و لە چەند دیالێکتی سەرەکی پێکهاتووە کە هەورامیش یەک لەو دیالێکتانەیە.

ئەوەی کە لەم بەیاننامەدا بەرچاو و دیارە ئەوەیە کە دەستێکی شاراوە کە روونە لە کوێ وە پاڵپشتی دەکرێت دەیهەوێت پیلانێکی چەپەڵ جێ بەجێ بکات و ئەویش دووبەرەکێ نانەوە لە نێوان گەلی کوردە. بێ گومان هەوڵ و تێکۆشانی هەر لایەنێکی نیشتمانپەروەر دابینکردنی مافەکانی نەتەوەی کوردە، جا نەتەوەی کوردیش لە کوردستانی ئێران لە خۆگری پێکهاتەکانی لۆڕ، فەیلی، لەک، کەلهۆڕ و گۆران و هەورامی و سۆرانی و کورمانج و گەڕووس و … ە و گشت ئەمانە پێکەوە پێناسەی نەتەوەیەک دەکەن و گشت ئەم دیالێکتانەش زمانێک بە نێوی زمانی کوردی پێک دێنن. یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای هۆشداری دان بەم چالاکانە و ئاغاکانیان، ئاگاداریان دەکاتەوە کە دەست لەم چەواشەکارییانە هەڵگرن و نەبنە داردەستی پیلانە نگریسەکانی هیچ لایەنێک و ئەگەریش دڵسۆزی کولتوور و زمانی کوردی و کولتوور و دیالێکتی هەورامین و چالاکی خوێندکارین با خزمەت بە بەهێزکردنی گوتاری نەتەوەیی و زمانی نەتەوەیی بکەن و ئاو لە جۆگەی گوتاری دەسەڵاتی داگیرکەر نەکەن. خوێندنەوەی مێژوو زۆر شتمان فێر دەکات و پێمان دەڵێت کە ئەم پیلانانە هەر لە سەرەتای داڕشتنیانەوە بە نەزۆکی لە دایک دەبن و هەر بۆیەش ئێوە خۆتان نەکەنە قوربانی پاوانخوازییەکانی دەسەڵاتی ناوەندگەرا و هەندێک لایەنی ئۆپۆرتونیست.

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

۸ی پووشپەڕی ۲۷۱۴ی کوردی


دەقی بەیاننامەکە بە هەورامی

--------------------------------------------


ڕوونکەردەو یەکیەتی وانکارا دێموکراتی جە وەراوەروو چەواشەکاری تاقمێوی غەڵەتیاو دەسەڵاتو داگیرکەری و پاڵپشتەکاش.

وانکارە نیشتیمانپەروەرەکا کوردستانی

خەڵکوو بە شەرەفوو هۆرامانی

بێ شک زمان فاکتۆرێوی سەرەکی پەی پێناسەی و زیننەمەنەی هەر نەتەوێویا. شانازی نەتەوەو کوردی جە وەراوەروو سیاسەتوو ئاسمیلاسیۆنوو دەسەڵاتە داگیرکەر و ناوەندگەراکا تا ئیستە زیننەبیەی زمان ، کولتوور و پوویایی خەبات و تێکۆشیای پەی دەستەبەرکەردەو مافەکاش بیەن.

رەمزوو سەرکۆتەی هەر نەتەوێویچ بێ گۆمان پێڤۆ بیەی و هامپەیوەندی و یۆگێرتەیی ئا نەتەوەیەنە و ئینەیچ خواست و ئارەزوو گرد دڵسۆزا و چالاکە نەتەوەییەکێ هەر نەتەوێوی و بە تایبەت نەتەوەو کوردیا. دمای ویەراو نزیک بە یەک سەدە ئی گەلە ستەم وەنە کریا تاوانش گردوو پیلانە قیزەونەکا دەسەڵاتی و گوتارو ناوەندگەرای پووچەڵ کەرۆوە. ئانێ کە جە یۆترازیای و جە یۆکنیای نەتەوەو کوردی سەرمەسێ با، بێ شک دۆژمنێ کوردستانی و ئی خاکەیەنێ.

چی ڕوانە کۆمەڵێو بە نامێ چالاکێ کۆلتووریێ، کە وێشا بە چالاکێ وانکاری ناوچەو هۆرامانی پێناسە کەرا، بەیانیێوشا دژ بە یۆ جە حیزبە ساحیب ویەردەی و دیارەکا کوردستانی، واتە حزبوو دێموکراتو کوردستانو ئێرانی، کە بنەڕەتوو ئەرەمەرزیایش سەروو سووربیەی جەبارەو مافەکا خەلکوو کوردستانی بیەن، بەر کەردەن. بەیانیێو کە قسێ نیشتیمان ورەشانێو پسەو ڕەشید یاسەمی،عیرفان قانعی فەرد،ئێحسان هووشمەند و چی دماییچە سەرهەنگ شەمسەکا ما هۆش وزۆوە کە داردەسوو ناوەندو توێژینەوەکاو دەسەڵاتوو داگیرکەری بیێنێ و هەنێ و گردوو حۆڵیشا ئانە بیەنە کە تاریخوو بزووتنەوەو کوردستانی ڕیش کەرا و خەڵکوو کوردی پەرتەوازەو جە یۆی ترازیا نیشانە بژا.

نویسەرێ ئی بەیاننامەیە وێشا بە داکۆکیکارو زمانی کوردی هۆرامی و نەیارەکاشا لایەنگروو زمانێوی یۆگێری(یەکگرتووی) پەی گەلوو کوردی پێناسە کەردەن.

ئەرێ تۆ واچی هەورامان بەشێو جە کوردستانی نەبۆ و هۆرامی نەتەوێوی جیاواز بۆ؟ ئایا خەلکوو هۆرامانی وێشا بە کورد و کوردستانی مەزانا؟ ئەی ئا گردە شاعیر و نویسەر و چالاکە کولتووریێ هۆرامانی کە شانازی بە کورد بیەی و کوردستانی بیەی وێشا کەرا، چکۆوە ئامێنێ. ئەی ئا گرد شەهێژێ کە هۆرامان پێشکەشوو بارەگاو پیرۆزوو کوردایەتی و بزووتنەوەو کوردستانیش کەردێنێ، جە پاو چێشیەنە گیانوو وێشا فیداشا کەردێنە.

گومان چانەیە نیا کە زمانی کوردی دۆڵەمەننا و جە چەند دیالکتی سەرەکی پێک ئامان کە هەورامیچ یۆ چا دیالکتانە.

ئانە کە چی بەیاننامەنە وەرچەم و دیارا ئانەنە کە دەسێوی شاریا کە ڕوونا جە چکۆوە پاڵپشتیش کریۆ گەرەکشا پیلانێڤی چەپەڵ بەرۆ ڕاوە و ئاژیچ دووبەرەکی ئەرەنیای جە بەینوو خەلکوو کوردیا. بێ گومان حۆڵ و تێکۆشیای هەر لایەنێڤی نیشتیمان پەروەری ئاردەیاگێ مافەکا نەتەوەو کوردیا، ئیجا نەتەوەو کوردیچ جە کوردستانو ئێرانیەنە جە پێکئامای لۆر،فەیلی،لەک،کەلهۆر و گوران و هەورامی و سۆرانی و کورمانج و گەڕووس و …یا و گردوو ئینیشا پێوەرە پێناسەو نەتەوێوی کەرا و زاراوەو گردوو ئینیشایچە زمانێو بە نامێ زوانی کوردی پێکمارا.

یەکیەتی وانکارا دێموکراتو کوردستانو ئێرانی جیا جە هۆشداری دای پی چالاکا و ئاغاکاشا، ئاگادارێشا کەرۆوە کە دەس چی چەواشەکاریا هۆرگێرا و نەبا بە داردەسوو پیلانە نگریسەکا هیچ لایەنێوی و ئەگەریچ دلسۆزو کولتوور و زوانو کوردی و کولتوروو و دیالکتو هۆرامیێندێ و وێتا بە چالاکێ وانکاریێ مزاندێ، با خزمەت بە بەهێزکەردەی گوتاری نەتەوەیی و زوانی نەتەوەیی کەردێ و ئاوی نەکەردێنە ئاساوو داگیرکەری.

واناو تاریخی فرەو چێواما فێرێ کەرۆ و پێما ماچۆ کە ئی پیلانێ هەر جە سەرەتاو ئەرەمتەیشا بە نەزۆکی جە ئەژا با و هەر پۆکەیچ شمە وێتا مەکەردێ قۆربانی پاوانوازی دەسەڵاتوو ناوەندگەرای و بڕێو لایەنێ ئۆپۆرتونیستی.

یەکیەتی خوێندکارا دێموکراتو کوردستانو ئێرانی

٨و کۆپەڕوو ٢٧١۴ی کوردی


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1408
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن xalil jangi, June 30, 2014
دەست خۆش زۆر جوابێکی ددان شکێن بوو بۆ ئەم خۆفرۆشانە

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy