هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

PKK کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانی‌ تێك دا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان به‌ده‌ست ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" گه‌یشتووه‌، به‌هۆی‌ به‌شداری‌ نه‌كردنی‌ لاوانی‌ PKK له‌ كۆنفڕانس، کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌ ناچێت. له‌ به‌شێك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌:

هۆکاری بەشداری نەکردنی رێکخراوەکانی "په‌که‌که‌"، بۆ بیرۆکەی "هەموو یان هیچ"ی ئەم رێکخراوە دەگەرێتەوە، که‌ هاوکاتیش بوو لەگەل گۆرینی ئاراستەی سیاسەتی ئەم رێکخراوە لە دەولەتی نەتەوەیی بۆ سیاسەت کردن لە ناوخۆی تورکیا.

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌:

 

lawan_-_pkk_-_konfrans_2


راگه‌‌یا‌ندراوی لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌مبه‌ر

به‌ڕێوه‌نه‌چوونی چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان

خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان !

لاوانی به‌هه‌ست‌وخۆڕاگر !

 رێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به‌ لاوان له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان !

 ئێمه‌ رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌م رێگه‌یه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین که‌ به‌ هۆی کۆمه‌ڵێک گرفت که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ین، دوایین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان که‌ ئه‌رکی سه‌رپه‌ره‌شتی کردنه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی رێکخراوه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتة‌وماوه‌ی نزیک به 6مانگه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ هه‌وڵی رێکخستن وئاماده‌کاریدایه‌، راگیرا‌وبه‌ڕێوه ناچێت.

لێره‌دا ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌ ئامانجه‌کانی کۆنفڕانس‌‌وهۆکارەکانی بە رێوە نەچوونی دوایین کۆنفڕانس، ده‌خه‌ینه‌ به‌ردیدی ئێوه‌ی به‌ڕێز:

ئایا کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوان هەولێک بوو بۆ بەهێزکردن‌ورێکخستنی ئامانجەکانی لاوان یان پرۆژەیەکی نەزۆک بوو کە هەر لە سەرەتاوە بە مەبەستی تایبەتی هەندێ لایەن هاته‌ ئاراوه‌؟

بەستنی یەکەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوان لە باکووری کوردستان بە بێ بەشداری رێکخراوەکانی کۆردستانی رۆژهەلات بؤتة بەستێنێک بۆ لە دایک بوونی کۆنفرانسێک کە بە بێ بوونی چەند لایەنی دیار لە رێکخستنەکانی لاوان دەرفەتێک بوو بۆ هەولَەکانی خۆ سەپاندنی لایەنەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان. به‌ڵام بەشداری رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەلات لە کۆنفرانسی دووهەم‌وهاوکاری لە گەل رێکخراواکانی پارچەکانی تری کوردستان تا راده‌یه‌کی زۆر هاوسەنگی پێکهێنا‌وهه‌وڵی خۆسەپاندن بە سەر کاروباری کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی لواز کرد‌وکار‌وباری کۆنفرانسی دووهەم، تا راده‌یه‌ک بە باشی له‌ راستای مه‌به‌ستی واقیعی خۆی بەرێوەچوو.

لە کۆنفرانسی سێیەمدا، پەرش‌وبلاوی رێکخراەکانی رۆژئاوا‌وزاڵ بوونی هێژموونی رێکخراوەکانی سەر بە "په‌که‌که‌" لە رۆژئاوا، کۆنفرانسی سێهەمی کرد بە دوو بەش که‌ یه‌کیان لە رۆژئاوا‌وئه‌وی دیکه‌یان لە کەمپی پەنابەرانی رۆژئاوا لە "دۆمێز" بەرێوەچوو، به‌شێک له‌ هۆکاری که‌رتبوونه‌که‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لایه‌نه‌کانی سه‌ر به‌ "په‌که‌که"‌‌وله‌ لایه‌کی دیکه‌ش که‌مته‌رخه‌می به‌شێک له‌ رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی باشووه‌.

لێرەدا بەستێن بۆ دابەشبوون کرایه‌وه‌‌وهەوڵەکان بۆ نەزۆک کردنی کۆنفرانسی چوارەمی نەتەوەیی لاوان خۆش بوو. بۆیە هه‌ر لە سەرەتای دەستپێکردنی کاری لیژنەی ئامادەکار کە به‌ پێی بڕیاری کۆنفڕانسی سێهه‌م که‌ له‌ خاڵی (26) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا: کۆنفرانسى چوارەم، ئه‌رکی ئاماده‌کاری‌ورێکخستنه‌که‌ی لە ساڵى داهاتوودا، له‌ ئه‌ستۆی رێکخراوەکانى لاوانى رۆژهەڵاتى کوردستانه‌ وئه‌وان کات‌وشوێنەکەى دیارى دەکەن.

رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش، له‌ کۆتایه‌کانی ساڵی 2013ی زاینییدا، یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵاتیان پێک هێنا‌وله‌و کۆنفڕانسه‌دا ئاماده‌کارییه‌کانی "کۆنفڕانسی چواره‌می نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان"، تاوتوێ کرا‌وبه‌ پێی خاڵێک که‌ له‌ بڕیارنامه‌ی کۆتایی ئه‌و کۆنفڕانسه‌دا هاتووه‌، کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات یه‌کگرتووانه‌ خوازیاره‌ له‌ ساڵی نوێ‌دا چواره‌م‌ کۆنفڕانسی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ به‌ به‌شداری هه‌موو لایه‌ک به‌ڕێوه‌بچێ‌‌وهه‌ر که‌س‌‌ولایه‌نێک هه‌وڵی به‌لاڕێ‌دا بردنی ئه‌و کۆنفڕانسه‌ بدا، مه‌حکوومی ده‌کات.

له‌ یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات‌، لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگی رێکخراوکانی لاوانی رۆژهه‌ڵات پێکهات‌وپاشان ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ردانی زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوانی له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان کرد‌وده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌کانیشی له‌ سمیناری ئاماده‌کاری کۆنفڕانس له‌ سه‌ره‌تاکانی مانگی 5ی زایینی که‌ له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ سه‌رجه‌م ریکخراوه‌کانی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی راگه‌یاند‌ولایه‌نه‌کانیش سه‌رنج‌وتێبینییه‌کانی خۆیان خسته‌ به‌رباس‌ولەوێدا بڕیاری گرتنی کۆنفرانس لە مانگی ٦ی زایینی لە شاری هەڵەبجەی شەهید، هاتبووه‌ به‌رباس‌وپه‌سند کردن.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ تا ئێستاش دوای چەندین کۆبوونەوە له‌گه‌ڵ لاوانی "په‌که‌که‌" هیچ وڵامیک لە لایەن ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ نە بە لیژنەی باکوور‌ونە بە لیژنەی رۆژهەلات نەدراوەته‌وه‌.

پاش ماوه‌یه‌ک‌وله‌ دوایین کۆبوونەوەی لیژنەکانی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس له‌ هه‌ر چوار پارچەی کوردستان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە‌ودواین هەوڵدان بۆ بەشداری رێکخراوەکان، دیسان هیچ ولامێک وەرنە گیرا‌وئەوەی جێی تێرامان بوو، پشتگیری رێکخراوی ئازادی لاوان لە لاوانی سه‌ر به‌ په‌که‌که‌‌ونەزۆک کردنی هەولەکان بۆ بەستنی کۆنفێرانس بوو.

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ هۆکاری بەشداری نەکردنی رێکخراوەکانی "په‌که‌که‌"، بۆ بیرۆکەی "هەموو یان هیچ"ی ئەم رێکخراوە دەگەرێتەوە، که‌ هاوکاتیش بوو لەگەل گۆرینی ئاراستەی سیاسەتی ئەم رێکخراوە لە دەولەتی نەتەوەیی بۆ سیاسەت کردن لە ناوخۆی تورکیا .

هه‌روه‌ها دوایی هه‌وڵێکی زۆری لیژنه‌ی رۆژهه‌لات، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باشوور بۆ هه‌ماهه‌نگی‌وهاوڕایی کردن که‌ به‌داخه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی لیژنه‌ی باشور (رێکخراوی سه‌ربه‌ یه‌کیه‌تیی) به‌ که‌مته‌رخه‌مییه‌کی زۆره‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌جووڵایه‌وه‌‌وبڕیاره‌کانی لیژنه‌ی باشووریش به‌ لایه‌نی په‌که‌که‌ له‌ باکووری کوردستان، ده‌به‌سته‌وه‌.

بەم شێوەیە هەوڵەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوان بە بەشدار نەبوونی رێکخرای لاوانی سه‌ربه‌ "په‌که‌که"‌‌وبه‌شێک له‌ لایەنەکانی "باشوور" پەکی کەوت‌وخۆلیای لاوانی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان له‌و کۆنفڕانسه‌ له‌بارکه‌وت.

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌ کۆتایی رایبگه‌یه‌نین، جێی خۆیه‌تی سپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن‌ورێکخراوانه‌ی له‌ هه‌رچواربه‌شی کوردستان بکه‌ین، که‌ پشتگیری‌وهاوخه‌باتی خۆیان بۆ لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ربڕیبوو‌وخۆیان له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ونیشتمانییه‌کان، به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن‌وئاماده‌ی هه‌ر هاوکارییه‌کی لیژنه‌ی لاوانی رۆژهه‌ڵاتن.

په‌یڤی کۆتایی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌ویه‌ که‌ بڕیار‌وهه‌ڵویسته‌کانی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که‌ له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا بڕیاریان داوه "یه‌ک هه‌ڵویستی‌ویه‌کده‌نگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌ بپارێزن‌وئاماده‌ نین، کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی فیدای به‌رژه‌وه‌ندی پارچه‌یه‌ک یا لایه‌نێک بکرێ‌وئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین که‌ له‌ داهاتووشدا هیچ کۆنفڕانس‌وکۆنگره‌ یا هه‌ر بابه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رچوارپارچه‌ به‌ بێ به‌شداری زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات به‌ ره‌سمی ناناسین‌وهیچ لایه‌نێکیش بۆی نیه‌ به‌ ناوی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌، تاک لایه‌نانه‌ بڕیار بدات.

هەروەک پێشتریش لیژنەی رۆژهەڵات رایگەیاندبوو، بە پێی بڕیاری سمیناری ئامادەکاری کۆنفڕانس که‌ بە بەشداری زۆربەی رێکخراوەکانی لاوانی هەرچوارپارچەی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو‌‌وله‌ ئەنجامی ئەو سمینارە کۆمەڵێک بڕیار په‌سه‌ندکرا ئه‌وان پابەند بەو بڕیاراتانه‌ن، یه‌ک له‌و بڕیارانه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ لە مانگی ٦ی زایینی کۆنفڕانس بەڕێوە بچێ‌ولە ئەگەری بەڕێوەنەچوونی لە کاتی دیاریکراو سەرجەم رێکخراوەکانی رۆژهەڵات کە ئەرکی رێکخستن‌وبەڕێوەبردنی چوارەمین کۆنفڕانسیان لە ئەستۆیە، رایانگەیاندوە کە دوایین کاتی دیاری کراو، کۆنفڕانس بەڕێوە نابه‌ن.

هه‌روه‌ها هۆکارەکانی بە ئەنجام نەگەیشتنی تێکۆشانی لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهەڵات‌وئەو بەربەستانەی لەسەر بەڕێوەنەچوونی کۆنفڕانس‌وهۆکارەکانی بۆ بیروڕای گشتیی، رادەگەیەنن. که‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ به‌شێک له‌و هۆکارانه‌ کران‌وخرایه‌ به‌ دیدی سه‌رجه‌م لاوانی کوردستان.

ئێمه‌ وه‌ک رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئاواته‌خوازین له‌ داهاتوودا هه‌موو رێکخراوه‌کانی لاوانی کورد له‌ هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان، به‌ دوور له‌ ده‌مارگرژی‌وبه‌رژه‌وه‌ندی تاک رێکخراوه‌یی‌وهێژموونی خوازی، بێنه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ له‌و جۆره‌ هاوکارییانه‌دا ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی کورد به‌ گشتی له‌به‌رچاو بگرن. به‌و بیره‌وه‌ رێگا بۆ هاوکاری جه‌معی‌وهاوبه‌ش خۆش بکه‌ن، ئه‌وه‌ بۆچوونێکه‌ که‌ لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌ هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی‌ونیشتمانپه‌ره‌وه‌ری، پێڕه‌وی ده‌که‌ن.

بژی کورد، بژی کوردستان

لیژنه‌ی ئاماده‌کاری رۆژهه‌ڵات بۆ چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان

25/06/2014

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 947
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy