هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دابەشکردنی ئێران بە سەر 5 هەرێم لە باتی 31 پارێزگا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

dana_-_dabash_3بە پێێ بڕیاڕێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ، وڵاتی ئێران دابەش دەکرێ بە سەر 5 هەرێمی بەڕێوەری لە باتی 31 پارێزگا کە هەبووە .

بە پێێ هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئارمان کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوبوەتەوە . لە سەر زاری جەواد ناسرییان هاوکاری کاروباری بەڕێوەبەرایەتی لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران. ڕایگەیاند کە " دابەشکردنی پارێزگاکانی ئێران بە سەر 5 هەرێمدا کارێکی لێبڕاوە واتا بڕیاری کۆتایی لە سەر دراوە‌و خراوەتە بواری جێبەجێکردن . وە ئەو پارێزگانەی کە هاوسنوورن‌و لە زۆر بواردا لە یەکدی نزیکن دەخرێنە نێو یەك هەرێم بە مەبەستی بوژاندنەوە‌و هاوکاری‌و ئاڵگۆڕکردنی شارەزایی "

ناوبراو هەرەوها وتی " گرنگترین خاڵی پێکهێنای هەرێمەکان هۆکاری بوژاندنەوەیە، ئەوکات سرنج‌و بایەخ دەەدەین بە هەرێمەکان لە باتی پارێزگاکان، بەوشێوەیە چارەسەری کێشەی پارێزگاکان دەکەین لە ناوەندی هەڕێمەکان بێئەوەی نیازێك هەبێ بێنە تاران بۆ پێڕاگەشتن بە کێشەکانیان"

وە بە پێی ئەو خشتەیەی کە ڕۆژنامەی ئارمان بڵاوی کردۆتەوە .

هەرێمی 1 پێکدێت لە پارێزگاکانی ( تاران، قەزوین، مازندەران،سمنان،گوڵستان،ئەلبورز، قوم) کە تاران دەبێتە ناوەندی ئەو هەرێمە

هەرێمی 2 ( ئیسفەهان، فارس، بوشەهر، چوارمحاڵ‌و بەختیاری، هورموزگان، کێوکویلیەو بوێرئەحمەد ) کە ئیسفەهان دەبێتە ناوەندی

هەرێمی 3 ( ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات( تەورێز)، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا(ورمێ)، ئەردەبیل، زەنجان، گەیلان، کوردستان(سنە)، ) کە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات (تەورێز) دەبێتە ناوەندی

هەرێمی 4 ( کرماشان، ئیلام، لوڕستان، هەمەدان.ئوستانی مەرکەزی، خوزستان(ئەحواز). )کە کرماشان دەبێتە ناوەندی

هەرێمی 5 ( خوراسانی ڕەزەوی، خوراسانی باشوور، خوراسانی باکوور، کرمان، یەزد، سیستان‌و بەلووچستان ) کە خوراسانی ڕەزەوی دەبێتە ناوەندی

 

dana_-_dabash_2


ئەم دابەشکردنە بەڕێوبەرایەتیە نوێیە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 100 ساڵ پێش ئێستا ، واتا بۆ سەردەمی دەسەڵاتی قاجارەکان‌و سەردەمی شۆڕشی یاسای( مشروطە) ئەوکات وڵاتی ئێران دابەش کرابوو بە سەر چوار هەرێم کە بریتی بوون لە ( ئازەربایجان، فارس، خوراسان، کرمان) بەر لەوەی هەرێمی ئەحواز یان عەرەبستان بخرێتە سەر ئێران لە سەردەمی دسەڵاتی ڕەزا شای کازاك ( پهلوی)

 بە پێی بیرو بۆچوونی شارەزایانی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی، ئەم دابەشکردنە نوێیە دەبێتە هۆی ناڕەزایەتی لە لایان گەلانی ئێرانەوە، چونکە هیچ جۆرە جیاوازیەکی زمانی‌و نەتەوەیی‌و ئاینی‌و کلتوری‌و هاوسەنگی ئابووری‌و بەڕێوبەرایەتی لە بەرچاو نەگیراوە . وە ئەمە دەبێتە هۆکار بۆ کێشمەکێش‌و ئاژاوە‌و ئاڵۆزی‌و ناڕەزایەتی لە نێوان پارێزگاکان‌و ناوەندی هەرێمەکان لە لایەك وە خودی هەرێمەکان‌و دەوڵەتی ناوەندی لە لایەك، کە هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزیەکان ، شێوازەکانی بوژاندنەوە‌و دیاری کردنی پشکی دارایی‌و شێوازەکانی بەڕێوەبەرایەتی دەبێ .

هەندێك لە چاودێرانيش پێیان وایە، هۆکاری سەرەکی ئەم دابەشکردنە لایەنی سیاسی‌و سەربازی‌و ئاسیشی ناوخۆی بە خۆیەوە دەگرێ،‌و هیچ پەیوەندییەکی نیە بە بواری بوژاندنەوە.

چونکە سروشتی ئەم دابەشکردنە نوێیە یەك ناگرێتەوە لە گەڵ پرۆژەکانی بوژاندنەوە. واتا خاڵی گرنگی ئەم داهێنانە بۆ پێڕاگەشتن‌و دامرکاندنەوەی هەرجۆرە سەرهەڵدانێکی گرژی‌و ئاڵۆزیە ، کە ئەگەری سەرهەڵدانی هەیە لەو هەرێمانەی کە میللەتانی وەك "کورد‌و عەرەب‌و بەلووچ‌و تورکەمەن‌و ئازەری" تێدا دەژین .

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1074
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy