هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رێبەری راستی تواناکانی دەوروبەریان بە هێز دەکات

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

majid_-_web_-_taybet_1پێشکەش بە

25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی

(وتاری 6)

 

قاسملوو و پەروەردەی کادر

پشتیوانەی هەر مرۆڤێکی بە توانا، کەسانی بەتوانای دیکەن کە نابینرێن (پەندی پێشنینیانی چینی)

جیهان لە سەر بنەمای یاسای ئانترۆپی یان لە ناوچوون دامەزراوە. مرۆڤ تەنیا بوونەوەرێکە کە بە توانای خۆی دەتوانێت لە بەرامبەر ئەو دیاردەیە رادەوەستێت و لەناوچوونی خۆی کۆنترۆل دەکات و رێگای ئاوەدانکردنەوە و سەرکەوتن بە سەر ئەو یاسایە بدۆزێتەوە. جیهان بە دەستی ئەو مرۆڤانە ئاوەدان دەکرێت، کە ورەیان بەرزە، ئاواتەکانیان لە ئاسۆکانی دوور دەفڕن و مێشکەکانیان پەروەردەکراوە و دڵیان پرە لە خۆشەویستی ژیان و دەستی بەتوانا و هەڵسووریان هەیە.

چونکە مرۆڤ بوونەوەرێکە کە دەبێ کەندوکۆسپی زۆر لە رەوتی ژیانی خۆیدا ببینێت، کەسانی ژیر ئەو رێگا دوورە بەتەنیا نارۆن و هەوڵدەدەن هاورێی رێگا بۆ درێژەدان بە رێگای خۆیان بدۆزنەوە. ئەوان لە تواناییەکانی خۆیان کەڵک وەردەگرن بۆ یارمەتیدان بەوان و دۆزینەوەی تواناییەکانی هاورێیانیان. بۆ ئەوەی ئەوانیش بە توانا بن و رێگا سەربەرزانە بپێون. دکتۆر قاسملوو رێبەرێک بوو لەو چەشنە. ئەو هەوڵی دا، خەباتی کرد بۆ ئەوەی لەو رێگایەدا کەسانێک پەروەردە بن، پێ بگەن و خەڵکانی دیکە پێ بگەیەنن.

قاسملوو هەروەک لە وتەکانی لە سمیناری باسێک لە سەر رێبەری و مودیریەت و کورتە مێژووی رێبەرایەتی حیزب لە بەهاری 1989دا چەند مانگ بەر لە شەهیدبوونیدا دەر دەکەوێت، کەسێک بوو کە رەمزی سەرکەوتنی لە بوونی بەرێوەبەرانی بەهۆش و کۆ کردنەوەی تواناییەکان لە دەوری خۆیدا دەزانی. بە وتەی ماکیاوێلی: " یەکەم شێوازی بەراورد کردنی هۆشی رێبەر سەیرکردنی کەسانی دەوروبەری ئەو رێبەرەیە." بە بڕوای قاسملوو رێبەرانی گەورە و بەرێوەبەرانی سەرکەوتوو لە توانایی و شارەزایی خەڵکانی دیکە ناترسن و هەست بە هەڕەشە ناکەن. بەڵکوو لەو بروایەدابوو لە جیهانێک کە دەبێت بە کەمترین دادە زۆرترین بەهرە وەرگری، دەبێ تیمی بە توانا پێک بێن.

 

majid_-_qasimlu_-_kadr_2


ئەندرۆ کارنگی (Andrew Carnegie) بازرگان و یەکێک لە رێبەرانی رێکخراوە خێرخوایەکانی ئەمریکا لە سەرەتای سەدەی رابردوودا دەلێت: " هەنگاوی گەورە لە پێناو گەشەپێکردن و بەرزبوونەوەی ئاستی کەسایەتی خۆت، زانینی ئەو راستیەیە کە بە جیاتی کردەوەی تاک، بە یارمەتی کەسانی دیکە دەتوانی هەر ئەرکێک بە باشترین شێوە بە ئەنجام بگەیەنی". ناوبراو ئاواتی ئەو بوو لە سەر گۆڕی بنووسرێت: " لەو شوێنەدا کەسێک ئارامی گرتووە کە ئەوەندە بە مشوور بوو کە کەسانێک کە لە خۆی شارەزاتر بوون بۆ کار وەردەگرت". ئەسڵی "داڕشتنی پلان و بڕیاردان لە هەموو ئۆرگانەکانی حیزبی دا بە کۆمەڵە و تاکرەوی و سەرەڕۆیی لە ناو حیزب دا جێگەی نیە"، کە لە پێرەوی ناوخۆی حدکا دا هاتووە لەو باوەڕەی قاسملووە سەرچاوە دەگرێت.

بە چاوخشاندنێک بە رەوشی سەرکەوتووترین رێکخراوەکان لە جیهان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و تەنانەت رێکخراوە کوردستانیەکانیش بۆمان دەردەکەوێت کە سەرکەوتن کاتێک مسۆگەرە کە رێکخراو بەجیاتی پشت بەستن بە تاکە رێبەرێک، خاوەنی رێبەریەکی بە‌هێز و بەرفراوان بێت. سەرکەوتن هیچکاتێک لەنەکاو و بە شانس و بەخت نیە. سەرکەوتووترین رێکخراوەکان ئەو رێکخراوانەن کە رێبەرانیان لە توانایی و بەرێوەبەریی کەسانی شارەزا و بەتوانا کەڵکیان وەرگرتبێت. بە وتەی فرێد مانسک جۆنیوۆر (Fred A. Manske) "باشترین رێبەر کەسێکە کە ئەوەندە پەرۆشی پەروەردەی کەسان بێت کە هەوڵ بدات، هاوکارانی لە بواری زانیاری و توانایی دا لەوی چاکتر بن". جۆن ماکسوێل (John maxwell) کە یەکێک لە بەناوبانگترین نووسەر و مامۆستای رێبەریە لەو پێوەندیەدا دەڵێت: "سەرکەوتنی رێبەر دەکرێت لە لانی زۆری بەهرەوەرگرتنی ئەو لە دەوروبەری پێناسە بکرێت".

لە شێوەی پەروەردە و هەڵسوکەوتی قاسملوو لە گەڵ هاورێیانی ئەو فەلسەفەیە بەروونی بەرچاو دەکەوت کە " ژمارەی "یەک" بچووکتر لەوەیە کە لەبەرامبەر "زۆر"دا سەرکەوتوو بێت. بۆیە لە هەموو کردەوەیەکدا، چ لە ئاستی رێکخراوەیی، و ئاستی رێبەری و جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی دا هەوڵی داوە کەسانیکی شارەزا دەوروبەری خۆی کۆبکاتەوە، هانیان بدات بۆ پێگەیشتن و بوون بە رێبەرانی دوارۆژ.

ئەمرۆ بە هۆی هەلومەرجی داسەپاو بەسەر بزاڤی نەتەوایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا و قیرانی بڕواو رێبەری لە ناو حیزبەکانی کوردستانی بەتایبەت حیزبی دێموکرات دا، کاری بەکۆمەڵ و کەڵک وەرگرتن لە تواناییەکانی شارەزایان و پسپۆران سەرەرای بەرزبوونی ئاستی تێگەیشتوویی و پێگەیشتوویی و شارەزایی ئەندامانی کۆمەڵگا لە ئاستێکی زۆر نزم و لاوازی خۆیدایە. مێژوو، فەرهەنگ و دابونەریتەکانی کوردی دژی کاری بەکۆمەڵ نێن. گلەیی هاواری زۆربەی شاعیران و نووسەرانی کورد لە نەبوونی یەکیەتی لە نێوان ریزەکانی کورد و رێبەرانیانەوەیە. سەرەرای هەموو ئەوانە لە مێژووی کورد و کوردستاندا کۆمەڵ و رێکخراو بە پێی هەلومەرجی سەردەمی خۆی جێگای تایبەتی هەیە. ئەوە گرووپێک لە کوردەکان بوون کە بەکەمترین کەرەسە و ئیمکاناتەوە بە رێبەری سمایل ئاغای سمکۆ، بەشێکی هەرەزۆری باکووری کوردستانیان رزگار کرد و بۆ چەندین ساڵ حکوومەتێکی سەربەخۆیان دامەزراند. بەرهەمی کاری گرووپی بوو کە حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لە ماوەی شەش مانگ دوای دامەزرانی دا بتوانێت کۆماری کوردستان دامەزرێنێت و بەرهەمی کاری گرووپی بوو کە حیزبی دێموکرات دوای پاشەکەشەی نزیک بە سی ساڵ، دیسان توانی لە سەرانسەری کوردستاندا ببێتە هێزی پێشرەو و لە ژێر رێبەری قاسملوودا بوو کە ئەو حیزبە بە هەڵبژاردنی دروشمی پێشکەوتوونخوازانە و ناسنامەیەکی تایبەت بە حیزبی دێموکرات ببەخشرێت.

هەروەک لە پەندی پێشنینیانی چینی دا هاتووە: " پشتیوانەی هەر مرۆڤێکی بە توانا، کەسانی بەتوانای دیکەن کە نابینرێن"، لە راستیدا کاری بەکۆمەڵ هۆی سەرەکی سەرکەەتنەکانە.

بیست و پێنج ساڵ دوای نەمانی قاسملوو، ئەندامەتی لە دەستەی رێبەری حیزب بووتە بایەخ و بەها و بەهای رێبەری لە ئاستی گشتی دا دابەزیوە. چالش و لێگەرێک کە ئەمرۆ لە بەرامبەر رێبەریی حیزبی دێموکرات دا هەیە ئەوەیە کە چۆن بتوانرێت شوێنی ئەو بایەخانە بگۆرێت و بزانێت کە "پرسیاری سەرەکی لە بوونی گرووپەکاندا نیە، بەڵکوو پێوەندی بەوەیە هەیە کە ئەندامانی تیمی بەرێوەبەری چۆن دەتوانن کاریگەرتر بن و بەشداری بکەن لە سەرکەوتنی گشتی دا." وەبیرهێنانەوەی ئەو راستیەش جێی خۆیەتی کە بە وتەی لیندون جانسۆن سەرۆک کۆماری کاتی وڵاتە یەکگرتووەکان "هیچ کێشەیەک نیە کە نەتوانین پێکەوە چارەسەر کەین، بەڵام زۆر کەمن ئەو کێشانەی کە بەتەنیایی و بە یەک کەس و لایەن جێبەجێ بکرێن.

درێژەی هەیە‎...


بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

قاسملوو رێبەرێک کە سیمای مرۆڤی بە حیزبێکی نەریتی بەخشی (وتاری‌ یه‌كه‌م)

قاسملوو‌و رێبەریی ستراتێژی (وتارى 2)

قاسملوو بەرز کەرەوەی شیانی رێبەریی بە کۆمەڵ (وتارى 3)

هونەری رێبەریی بەها‌و بایەخەکان لە روانگەی کەسایەتی قاسملوویەوە (وتارى 4)

قاسملوو رێبەرێک بۆ پێگەیاندن (وتاری 5)

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1303
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy