كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران راگهیهندراوێكو كۆمه‌ڵێك تراكت‌و پوستێری تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ، 25ـه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو، بڵاو كرده‌وه‌و نوسخه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" ناردووه، كه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
راگه‌یه‌ندراوی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات
به بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی شه‌هید کرانی دوکتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی
داوا له سه‌ر جه‌م خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان، تێکۆشه‌ران، ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزب‌و ئۆگرانی رێبازی قاسملوو ده‌که‌ین که له‌ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زینه‌دا، هاوهه‌ڵویستی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دژ به تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی نیشان بده‌ن
هاونیشتمانانی هێژا، خه‌ڵکی به‌ئه‌مه‌گی کوردستان
ئه‌ندامان، لایه‌نگران‌و رێره‌وانی رێبازی دێموکڕات
22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، 25مین ساڵیادی شه‌هید کرانی دوکتورعهبدولڕهحمانی قاسملوو‌و هاوڕێیانیه‌تی به هۆی دیپلۆمات تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڤییه‌نی پیته‌ختی ئوتریش. رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئه‌نجام دانی ئه‌م کرده‌وه تێرۆریستیه، له لایه‌ک ماهییه‌تی راسته‌قینه‌و له ئاشتی نه‌هاتووی خۆی بۆ بیرورای گشتی جیهانیان ده‌رخست. له روویه‌کی دیکه‌وه حهقانییهتو رێوشوێنی ئاشتی خوازانه‌ی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی ئاشتیخوازانه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له ئێران‌دا سه‌لمێندرایه‌وه. هه‌ر چه‌ند، بزووتنه‌وه‌ی میللی ـ دێموکڕاتیکی کورد له کوردستانی ئێران، که بۆ خۆی قوربانی ده‌ستی تێرۆر‌و سه‌رکوتی سیستماتیکی ده‌وڵه‌تییه‌و له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه نهتهوهییو دێموکراتیکه‌کانی، گه‌لێک نرخی قورس‌و گرانی داوه، به‌ڵام تێکۆشانی هه‌ر وا به‌رده‌وامه.
هه‌ر بۆیه، به مه‌به‌ستی پێداگری له سه‌ر رێبازی شۆڕشگێرانه‌و ئازادیخوازانه‌ی نهتهوهکهمانو مه‌حکووم کردنی ماهییه‌تی راسته‌قینه‌ی تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی، بۆ به‌رز راگرتنی یادو بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی ڤییه‌ن ونیشان دانی ئه‌مه‌گ ناسیمان به رێبازی قاسملووی رێبه‌ر، داوا له سه‌ر جه‌م خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان، تێکۆشه‌ران، ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزب‌و ئۆگرانی رێبازی قاسملوو ده‌که‌ین که له‌ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته دڵته‌زینه‌دا، هاوهه‌ڵویستی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دژ به تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی نیشان بدهنو بۆ جێ به جێ کردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه تێ‌بکۆشن.
ـ هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان
ـ هه‌ڵکردنی ئاڵای شینی ئاسمانی‌و که‌ڵکوه‌رگرتن له ره‌نگی ئاوی ئاسمانی به شێوازی جۆراوجۆر
ـ له به‌ر کردنی جل وبه‌رگی کوردی
ـ کوژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵه‌کان له 22ی پووشپه‌ڕ،کاتژمێر10ی شه‌و بۆ ماوه‌ی 3 ده‌قیقه.
نا بۆ تێرۆر
سه‌رکه‌وتن بۆ رێبازی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموکڕاتیکی گه‌له‌که‌مان
حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلات
پووشپه‌ڕی 1393
----------------------------------
بۆ دانلۆدكردنی پوستێرو تراكته‌كان به شێوه‌ی PDF كلیك له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن
پوستێری تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ
|
تراكتی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ كوردی سۆرانی |
تراكتی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ
كوردى كرمانجى |
تراكتی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ
فارسی |
تراكتی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ هه‌ورامی |
تراكتی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ڕ
كه‌لهۆڕی |
بۆ دانلۆدكردنی سه‌رجه‌م راگه‌یه‌ندراو، تراكت‌و پوستێرهكان به شێوه‌ی یه‌كجێ "ئێره" كلیك بكه.

