هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیەندراوى دەفتەری سیاسیی "حدكا" سەبارەت بەم رووداوانەی دوایی هەرێمی کوردستان‌و عێراق

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، راگەیەندراوێکی سەبارەت بەم رووداوانەی دوایی هەرێمی کوردستان‌و عێراق بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

 

pdki_-_ratkrdnaway_levin_2


لە رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٤ی زایینی بەرانبەر بە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی‌یەوە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق تووشی ئاڵۆزی‌‌و پەشێوی بوون ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەم پاریزگایانە بەهۆی نائەمنی‌و لە مەترسیدا بوون ئاوارە‌‌و پەڕیوەی شوێنەکانی دیکەی عێراق بەتایبەت هەرێمی کوردستان بوون.

لەو پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای بەداخ‌بوون بۆ چارەنووسی ئەم ئاوارانە کە ناچار بوون ماڵ‌و ژیان‌و شوێنی نیشتەجێ بوونیان بەجێ بێڵن، خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕی کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەنا دراون‌‌و وەک ئەرکێکی ئینسانی پێڕاگەیشتن بە ژیان‌و گوزەرانی ئەوانی گرتۆتە ئەستۆ.

هەر لە پێوەندی لەگەڵ ئەو هەلومەرجەدا کە بەسەر وڵاتی عێراقدا زاڵە هیوادارە کە پریشکی ئەم ئاڵۆزی‌‌و نائەمنیانە هەرێمی کوردستان نەگرێتەوە‌‌و سیاسەتی دروست‌‌و واقیع‌بینانەی سەرۆک‌‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک تائیستا لە ئارادا بووە‌‌و دابینکەری پاراستنی خاک‌‌و خەڵکی کوردستان بووە هەروا درێژەی هەبێ.

حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو هەلومەرجە ناسکەدا وێڕای پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی کردن لە پاراستنی هەرێم‌‌و بەرژەوەندیەکانی کورد لە هەرێمی کوردستان بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی دەزانێ‌و لە هەر هەلومەرجیکدا خۆی لە پەنا خوشک‌‌و برایانی لە هەرێمی کوردستاندا دەبینێ.

دیارە لە هەلومەجێکی وەها ناسک‌‌و هەستیاردا پاراستنی یەکیەتی‌‌و یەکدەنگی هەموو خەڵک‌‌و هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان‌‌و لەویش زیاتر هاودنگی‌‌و پاڵپشتی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان شوێندانەرترین ئامراز لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان‌‌و بەرژەوەندی‌یەکانی کورد دێتە ئەژمار کە هیوادارین هەموو لایەک هەست بە پێویستیی بوونی بکەن‌‌و کردەوەی شیاوی بۆ بگرنە بەر.

لەگەڵ هیوای سەرکەوتن‌و بەرەوپێشچوون بۆ کورد‌و پارێزەرانی کوردستان

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

٢٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی

١٢ی ژۆئەنی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2051
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy