هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ته‌يموور ئه‌لیاسی: ویستمان په‌یامێک بنێرین بۆ ئێرانیه‌کان که‌ پرسی فیدرالیزم مه‌ترسیه‌ک نییه‌ بۆ ئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ته‌يموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت:

 

teymoor_elyasi_-_swis_2

 

ئه‌و کۆنفرانسه‌به‌ ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ و هەروەها بە سەرپەرستی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەرەی وڵاتی سویس پێک هات و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ یه‌کمین جاره‌ کۆنفرانسێک به‌و شێوه‌یه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆێ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌ په‌رله‌مانی سویس به‌رێوه‌ ده‌چێت و دیاره‌ ئێمه‌ چه‌ند ئامانجێکمان بوو له‌ گرتنی ئه‌م کۆنفرانسه‌، ئاگادارکردنی په‌رله‌مانی سویس که‌ له‌ ئێراندا ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی فارس و شیعه‌ نییه‌ به‌ڵکۆ نه‌ته‌وه‌کانی تریش وه‌کو کورد، به‌لوچ و ئازه‌ری له‌وێ ده‌ژێن، ویستمان په‌یامێک بنێرین بۆ ئێرانیه‌کان که‌ پرسی فیدرالیزم مه‌ترسیه‌ک نییه‌ بۆ ئێران، بۆ وێنه‌ وڵاتی سویس له‌ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ پێکهاتووه‌، پێکه‌وه‌ ده‌ژین و یه‌کێک له‌ به‌هێزترین وڵاتانی جیهانن له‌ باره‌ی ئابوریه‌وه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها له‌ کمسیۆنی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویس داوامان کرد کۆنفرانسێک بگرن له‌ ژنێڤ، کۆنفرانسێکی نیۆنه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌کان له‌ ئێران. کاک ته‌يموور هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کاک موسته‌فا هیجری سکرتێری گستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ ووتاره‌که‌ێدا باسی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی کرد که‌ له‌سه‌ر ئایدیۆلۆژی و ولایه‌تی فه‌قیه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ مه‌فهومی دیمۆکراسی یه‌ک ناگرێته‌وه‌".

ده‌توانن گوێبیستی‌ ده‌قی‌ وتووێژه‌كه‌ بن له‌ رێگای‌ كلیك كردنی‌ ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی‌ خواره‌وه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ 5 خوله‌ك و 52 چركه‌یه‌:


Download Name Play Size Length
download Teymor alyasi - parlemani swis

2.7 MB 5:53 min

 

بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

دەقی قسەکانی مستەفا هیجری لە پارلمانی سویس


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1519
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy