ماڵپەڕی فەرميی سەرکۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی لە شاری سلێمانی، لە بابەتێکی مام ناوەندی‌و سەلیقەیی دا هێرشی دەمارگرژانەی کردۆتە سەر نەتەوەی کورد‌و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە نەتەوەیی کوردی خستۆتە روو‌و بە سووکیو بە ناڕەوا باسی سێمبولو بەها نەتەوەییەکانی گەلی کوردی کردووە.
له درێژەی وتارهداکە دا هاتووە : ”ئێران پێیوایه ئه‌گه‌ر چالاكیی كورده‌كان بۆ زیاتركردنی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوو دواتر جیابوونه‌وه له عێراق بێ، ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی ئێران‌و هه‌رێمی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه“. ئەو وتارە کە نێوئاخنی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە مەسەلەی کوردی تێدا باس کراوە ئاماژە بە زمانی كوردی وه‌كو (زاراوه‌یه‌ك له زمانی فارسی) كراوه‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشی وه‌كوو (خه‌ون) له قه‌ڵه‌م داوه.
محه‌مه‌د ساڵح قادری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حيزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری هه‌ولێر له وتووێژێک دا لەم باره‌یه‌وه به (باس‌نیوز)ی راگەیاندووە: ئه‌وه راسته‌وخۆ ته‌عبیره له پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كونسوڵخانه‌كان له وڵاتانی تر. بابه‌تی له‌و شێوه مه‌ترسییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستان. قادری لە درێژە دا گوتویەتی: له ئێستادا ده‌رفه‌تێك بۆ كورد له هه‌رێمی كوردستان ره‌خساوه‌و ئێران هه‌وڵی له‌باربردنی ده‌دات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و رێكخراو‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له باشووری كوردستان، هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌وباره‌یه‌وه نییه. ئه‌وه بابه‌تێكه هه‌موو تاكێكی كورد ده‌بێ له‌باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌بێ. جه‌ختیشی كرده‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ مۆڵه‌تی كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه تا جارێكی تر ئه‌و مافه به خۆیان نه‌ده‌ن سووكایه‌تی به سه‌روه‌رییه‌كانی گه‌لی كورد‌و كوردستان بكه‌ن.
هەر لەو پیوەەنییە دا پەرلەمانتارێكی گۆڕان‌و فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتو سەفین دزەیى ووتەبێژى حکومەتى هەرێم، لە دژکردەوەی جۆراوجۆردا نارەزایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان دەربڕیوە . محسن بەوەفا کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران بە وەکالەت بانگ کراوەو لە لایان فەلاح مستەفاو سەفین دزەیی داوای روون کردنەوەی لێکراوە.
لەلایەکی دیکەوە نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لەو بارەوە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاندووە "بەپێی ئەوەی كە ئەو بابەتە لە ماڵپەڕی كۆنسولگەری ئێران لە سلێمانی لابردراوە، كەواتە ئەوە یان لەڕووی نەزانینەوە بڵاو كراوەتەوە، یانیش ئەگەر بە زانابوون بێت رای فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران نییە." پێویست بە ئاماژەیە هەوڵو پارانەوەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران راستی تێدا نەبووەو بابەتەکە تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته هەروا لە جێگای خۆیەتیو تۆڕی میدیایی رووداویش زۆر ناشیانە هەواڵی لابردنی ئەو بابەتەی پشت راست کردۆتەوە.

