هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

لەبەر چەند هۆ، پرۆژەی (کۆدار) سەرناکەوێت

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

qadri_-_xebati_chekldari_2لە (٥/٥/٢٠١٤)دا پژاک لە ژێر ناوی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - کۆدار"، "سیستەمێکی سیاسیی حوکمڕانی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان" ڕاگەیاند. ئەم "بەرنامە"یە لە سەر بنەمای بۆچوونەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕاستەخۆ لەلایەن (پژاک)ەوە، ئامادە کراوە. بەرنامەی (کۆدار) لە ١١ خاڵ پێکهاتووە و لە بەشێکیدا دەڵێت: "بانگ له‌سه‌رجه‌م گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کورستان و ئێران ده‌که‌ین که‌ به‌ به‌شداری خۆیان، خاوه‌ندارییه‌تی له‌ ناسنامه‌ی دیمۆکراتیکی خۆیان بکه‌ن. هاوکات بانگ له‌سه‌رجه‌م سازی، رێکخستن، پارت، رووناکبیران و که‌سایه‌تێ ئازادیخوازه‌کانی کورد ده‌که‌ین که‌ پشتیگری و به‌شداری له‌ سیسته‌می KODAR بکه‌ن."

ئەم بەرنامە سیاسییە بۆ "خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان"، تەواوی کاروبارەکانی هەر لەلایەن (پەکەکە- پژاک)ەوە کراوە و، دوو هاوسەرۆک کە ئەوانیش لەخۆیانن، بۆ "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" دیاری کراون. بەو پێیە هەر حزب یان ڕێکخراوێک بچێتە ژێر باڵی ئەو پرۆژەیەوە، دەبێ لە ژێر سەرکردایەتیی (پژاک)دا بێت! ئەم دامەزراوەیە زۆر لە مۆدێلی " شورای ملی مقاومت ایران"ی مجاهدینی گەلی ئێران دەچێت. ئایا حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەن، بچنە ژێر "سەرکردایەتی"ی پژاکەوە؟

 

ghaderi_-_kodar_2


هەر لە سەرەتای بەیاننامەکەیاندا ئاماژە بە "شەڕی جیهانی سێهەم" کراوە و هاتووە: " ده‌توانین بڵێین که‌ شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م له‌ ئارادایه‌. ئه‌م شه‌ڕه‌، له‌ بواری پانتایی و مه‌ودادا، له‌ هه‌ر دوو شه‌ڕی جیهانی رابردوو، قووڵتر و درێژ خایه‌نته‌ره‌." ئاماژەکان هیچ باس لەوە ناکەن کە هەر ئێستا شەڕی سێیەمی جیهانی لە ئارادا بێت، کە بێی باس لە "قووڵتر و درێژخایەنتر"ی شەڕی سێیەمی جیهانی بکەیت. ئەم "هەڵسەنگاندن"ە لە دۆخی ئاڵۆزی جیهان لەلایەن پژاکەوە، زۆر ساویلکانەیە و ناشارەزاییی ئەوان دەگەیێنێت.

لە شوێنێکی تردا بە دروستی ئاماژە بە چەمکی "دەوڵەت - نەتەوە" لە ئێراندا کراوە کە کێشەی بۆ نەتەوەکانی تر ناوەتەوە، بەڵام کە دێت باس لە ”گەلی کورد” دەکات، هاتووە: "گه‌لی کورد و بزووتنه‌وه‌ شوناسخواز و ئازادیخوازیه‌که‌ی به‌ ساڵانه‌ بۆ پاراستنی هه‌بوون و ئازادی، تێکۆشان ده‌کات. به‌ پێی ئه‌زموونی مێژوویی خۆی، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌گه‌رایی تێپه‌ڕاندووه‌ و..."

سەقەتیی ئەم ڕستەیە لەوەدایە، کە چەندان خوێندنەوەی بۆ دەکرێت. یەکەمین خوێندنەوە ئەوەیە، کە "گەلی کورد" خاوەنی "دەوڵەت – نەتەوە" نەبووە تا ئەم قۆناغەی تێپەڕاندبێت!

لە کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی (کۆدار)دا هاتووە:‌ له‌داهاتوویه‌کى نزیکدا پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى سیسته‌مى کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵات "کۆدار" هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى راده‌گه‌یه‌نێت."

هەر لە بنکە و بارەگای ئەوان، بە هێز و سەرکردایەتیی ئەوانەوە بۆ داهاتووی "ڕۆژهەڵاتی کوردستان" سیستەمێکی سیاسی دامەزرێندراوە، ئەی ئەم هەرایە چییە دەیگێڕن کە لە داهاتووشدا پژاک "هەڵوێستی خۆی" ڕادەگەیێنێت؟

دامەزرێنەری "سیسته‌مى کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهه‌ڵات –کۆدار" خودی (پژاک)ە، ئەوە نییە دوو هاوسەرۆکەکەی (کۆدار)، ئەندامی سەرکردایەتیی پژاکیشن. دوو هاوسەرۆک کە خاوەنی دوو پۆستیشن! (کۆدار) هەڵوێستی سیاسیی پژاکە، لەبەر ئەوە پێویست ناکات پەنا بۆ هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتیان بەرن.

من بینیومە کە حزبێکی سیاسی یاری بە ڕای گشتییەوە بکات، بەڵام ئەم شێوە ناشیانەیەی پژاک، نموونەیەکی دەگمەنە. گواستنەوە لە حزبێکی چەکدارەوە بۆ دانانی سیستەمێکی سیاسی کە پژاکیش "بەشێک" بێت لەو سیستەمە سیاسییە، دەبێ باس لەوە بکات، کە ئیتر پژاک بە شێوەی پیشوو کە کاری چەکداری دەکرد ئیتر باوی نەمێنیت، چونکە بە تەنیا نەیتوانی هیچ حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوری خۆیدا کۆ بکاتەوە.

لەوانەیە (کۆدار) ڕێگەیەکی تر بێت بۆ کۆکردنەوەی هێز لە دەوری "پلاتفۆرمێکی سیاسی" کە بنچ و بنەوانەکەی لە دەست پژاک دایە و، ئەمەشیان بەشێکە لە پرۆژەکەی پەکەکە بۆ زاڵبوونی بەسەر پارچەکانی تری کوردستاندا. بوون بە (پەیەدە)، بەڵام لە دۆخێک و قۆناغێکی تردا!

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1741
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy