هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بێهزاد خۆشحاڵی قوربانی بێدەنگی و بەرژەوەندی سیاسی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

د. بێهزاد خۆشحاڵی خاوەن زیاتر لە ٤٥ كتێب و بەرهەم لە سەر کوردستانە و بە سەدان مەقالەی زانستی چاپ کراوە. یەکێک لەو کەسانە بوون کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، بوێرانەو ڕاشکاو دەنگی هەڵدەبڕی و کوردایەتی بانگەواز دەکرد، بۆیە بەردەوام لە ژێر هەڕەشە، گۆشار و مەترسیدا بوو هەروەها کێشەیان بۆ خۆی و بنەماڵەی دروست دەکرد و تەنانەت هەڕەشەی گیانی لە کچەکەی دەکرا. بەڵام وەک ڕێکخەرێکی بە توانا و جێگە متمانەی حیزب و ڕێکخراوەکان لە رۆژهەڵات درێژەی بە تێکۆشان داو کۆڵی بە دوژمەن نەدا.

 

behzad_-_paposh_2


بە هۆی ئەوەی ژیانیان کەوتە مەترسیەوە، ناچار لە سالی ٢٠١١ و لە گەرمەی پرسەی لە دەستدان دایکی، ڕووی کردە باشوور و لە سلێمانی نیشتەجێ بوو. لەوە بەدوا پێچەوانەی هەندێ چالاکان، چڕوپڕتر لە پێش درێژەیان بە خەبات خۆیان داو دەسەڵاتی کوردی و دموکراتیان بە هەڵکەوت دەبینی.

ئەگەرچی بە فەرمی ئەندامی هیچیەک لە لایەن و حیزبەکان نەبوو، بەڵام وەک ئەندامێک و شان بە شانی هەموویان لە پێناو ڕێکخستن و یەکخستن ماڵی کورد تێدەکۆشی و دڵسۆزانە کاری دەکرد. بۆیە بەردەوام هەڕەشەو مەترسی لە سەریان زیادی دەکرد و کۆماری ئیسلامی حەوڵی زۆری ئەدا تا وەک چالاکانی دەیکە دووری خاتەوە، کە نەیتوانی.

لەم ناوەداو لە قەیرانی سیاسی هەمە لایەنەی باشوور، ناوبراو بۆ بەشداری کردن لە کونفرانسێک بە بۆنەی کۆماری کوردستان بۆ هەولێر سەفەر دەکات و لەو ماوەدا هاوڕێیەکی رۆژهەڵاتی خۆی لەگەل کەسێکی ئاسایشی، میوانی ماڵەکەی دەبن ( پێشتر خۆی بە ئاسایشی راگەیاندبوو كە گومان لەو كەسەیە هێیە، بەڵام لە لایەن ئەوانەوە دڵنیا کراوەتەوە)

لە دوای گەڕاننەوە بۆ سلێمانی و ماوەیەک دوای ڕوشتنی میوانەکانی، لە نیمەڕۆی ٢١/١ ئاسایشی سلێمانی دەڕژێتە ماڵی و سەرڕاست دەرواتە شوێنێک کە شتی دەست کەوێت و بە تۆمەتی بەکارهێنای مادەی هۆشبەر قۆڵبەست دەکرێ. دوای ١٠ رۆژ بنەماڵەی ئاگادار دەکرن و لە کاتژمێرەکانی ئاخر فریا دەکەون بەپەلە پەل و هەڵەداوان پارێزەرێکی بۆ بگرن.

behzad_-_zindan_2سەرەڕای گۆماناوی بوون ئەم خاڵانە، لە سەرەتای لێکۆڵینەوە چاواشەکاری زۆر بینراو جگە لە ئەشکەنجەو هەڕەشەی ڕادەستکرنەوە بۆ ئێران، بە هۆی داوکاری بۆ پارێزەر ٥ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابوون (بە پێی یاسا مافی ئەوەیان نییە) و خواستەکانی بۆ هاوردنی بەڵگەو گرتنی فەحسی خوێن پشت گوێ خرا. بۆ پێشگرتن بەم ڕەوتە و نارەزایی دەڕبرین زیاتر لە ٢ حەوتە مانی لە خواردن گرت و خوازیاری شەفاف بوون پرۆسەی تەحقێقات و دادگای ڕاشکاو بوو تا دەنگی بە خەلک بگات، بەڵام بە مەرجی گەیشتن بە داخوازیەکانی مانگرتنەکەی شکاند کە بەداخەوە لە بێدەنگیشدا خنکاندیاند.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی مانگرتن بەرپرسی باڵای ئاسایش لە لێدوانێکدا لەگەڵ ڕووداو جێگەی حاکم، مەحکەمەو یاسا دەگرێتەوە جودا لەوە ئەو تۆمەتانە بەڕەوا دەزانێ، لە هەڵوێستێکی بەرانبەر،بە بێ بەڵگە چەندین تاوانی دیکە دەخاتە پاڵیان. (لە کاتێکدا پاراستن جەستەیی بەڕێزیان لە سەرەتای نیشتەجێ بوونەوە لە باشوور، لە ئەستۆی ئاسایش بووەو لە ژێر چاودێری تایبەت و بەردەوام ئەمنی ئەواندا بوون و ئەو تۆمەتانە بێ بنەمان.)

بە پێچەوانەی یاسا ٣ مانگ لە زندانی کاتی ڕایانگرت و گۆشار بەسەریەوە بوو دان بەو تۆمەتانە بنێت. لە کاتێکدا کە خوێنی لێ نەگیراوە، فەحسێکی خوێن خرایە پاڵی کە وتوویانە لە میز گیراوە و جودا لەوە ئەو فەحسەش هەڵەی پزشکی و تکنیکی تێدایە، تکنۆلۆجیای گرتنی خوێن لە میز لە وڵاتانی پێشکەوتوشدا نییە و بۆ دڵنیا بوون لە ڕاستی ئەشێ فەحسی خوێن بگردرێت ( کاک بێهزاد و پارێزەرەکەی لە رۆژانی سەرەتایی خوازیاری ئەنجام دانی فەحسی خوێن و هاوردەکردنی گۆڤاه بوون کە بێ وڵام مایەوەو یەکێک لە خاڵە سەرەکیەکانی مانگرتنەکەیان ئەوە بووە).

بە لە بەرچاو گرتنی ڕەواڵ و هۆکارەکان، گۆمان لە سیاسی بوون ئەم پرۆسەدا نییە، بەڵام لێرەدا هەڵسوکەوتی برادەرانی ئاسایش و سیستەمی یاساو مەحکەمەی هەرێم جێگەی پرسیار و داخە. بە پێی جارنامە مافی مرۆڤ و یاسا بنەماییەکانی وڵاتانی دموکرات و پێشکەوتوو هەموو کەس بە بێ جیاوازی مافی دەست پێگەیشتن بە مەحکەمەی دادپەروەرانە، بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی هێیە و تا کاتی مەحکووم بوون بەس تۆمەتبارە، کە ئەمە پێچەوانەی ئەو شتەیە لەم کەیسە دەیبینین.

 لە ڕێکەوتی ٢٢/٤ لە مەحکەمەی (یان باشتر بلێین مەراسم) چەن خۆلەکی و بە بێ ئەوە مافی پارێزەرەی پێ بدەن بە ٢ ساڵ زندان مەحکووم دەکرێت. حاکم دوو، سێ پرسیار دەکات کە یەکیان ئەوەیە بۆ گۆڤاهەت نییە ؟ (لە کاتێکدا کە لە رۆژانی سەرەتایی خۆی و پارێزەرەکەی بەردەوام داواکاری پەیوەست بوونی گۆڤاە و بەڵگەی پێویست بوون و لە لایەن ئەوان رەت کرایەتەوە) دووهەم ئەگەر فەحسەکەت قەبووڵ نییە بۆ خوازیاری دووپات بوونەوەی نەبووی؟ ( لە کاتێکدا کە یەکێ لە داواکاریە سەرەکیەکان خۆی و پارێزەرەکەی لە ١٠ رۆژ دوای دەسبەسەر بوونیان تا ئێستا ئەوە بووە!). لە ئەنجامیشدا بە بێ ئەوە مەجالی قسەی پێ بدەن سزا بەسەریا دەسەپێنن و بەداخەوە پارێزەرەکەی یان زۆر بێخەم و نەزان بوون و یان چاوترسێن کرایەو نەیتوانیوە بەو هەموو بەڵگەوە پارێزەری بکات.

 هەروەها خۆیان خوازیاری بەشداربوونی میدیا و ڕۆژنامە لە رۆژی دادگایی بوون کە جگە لە نوێنەرایەتی یەکی دوو لایەن و چەند هاوڕێی کەس بەشدار نەبوو(؟)

 بە لە بەرچاو گرتنی ئەو بەڵگەو تۆمەتانەش کە دراوەتە پاڵی (واتە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر) ماوەی ٢ ساڵ سزا، بە تەواوی جیاواز بوونی کەیسی بەڕێزیان دەر دەخات و ئەم پرسیارانە دێنێتە پێش :

behzad_-_zindan_3بۆ لە ژێر چاودێری تایبەتی ئەمنی ڕاگیراو و مافی چاوپێکەوتن ئاسایی لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەی نەدرا؟

بۆ بە پێێ خواستی خۆی فەحسی خوێنی لە رۆژانی سەرەتایی لێ نەگیرا ؟

 ئەگەر بەڵگەتان بوو و بەڕاسی تاوانبارە بۆچی لە دوای ٣ مانگ کەیسەکەی ڕەوانەی دادگا کرا ؟

ئەگەر تاوانبارە بۆ خوازیاری دادگای ڕاشکاو بوو و بۆچی ئاشکرا دادگاییتان نەکرد؟

ئەگەر تاوانی بازەرگانی و هاتووچوو بۆ ئێران دەخەنە پاڵی چۆن لە ٥ خۆلەک دادگایی دەکەن ؟

 بەم شێوازی لێکۆڵینەوە، هەلسوکەوت و مەحکەمە دیارە یان بە قسەی تاران گیراوەو حوکمی ئەدەن، یان لە ترس پێکهاتنی لایەنی دیکەو لە پێناو بەرژەوەندی حیزبی مامڵەی پێ دەکەن و چەند ئەگەر و هۆکاری هێیە:

یەکم، لە ساڵانی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی حەزفی جەستەیی وەلا ناو حەول بۆ لە بەین بەردن کەسایەتی و جێگەو پێگەی کۆمەڵایەتی چالاکانی دژ بە خۆی ئەدات و بە شێوازی جۆراوجۆر پیلان دەڕێژێت. لەم ماوەشدا بە هۆی تێکۆشان و لە بەرچاو بوون، هەڕەشەی ڕفاندن و کۆشتن بەڕێزیان و ئازار و گۆشار بنەماڵەی لە لایەن ئێران،بەردەوام زیادی کرد. بە هۆی بۆشایی دەسەلات و هیژمونی ئێران لە سڵێمانی ئەگەری هێیە کە بە داڕشتنی پیلان و سەندنی هاوکاری هەنگاو بۆ خراو کردنی کەسایەتیان و دەمبەستیان هەڵگیراوێت. سایتەکانی سەر بە ئێران و سپا زووتر لە گشتی ئاگەدار بوون و هەواڵەکەیان بڵاو کردەوە.

دووهەم، لە دوای نیشتەجێ بوون لە باشوور پێوەندی نزیکی لەگەڵ یەكیەتی هەبوو و پڕۆژەیەكی لە سەر رۆژهەڵات پێشنیار كردبوو کە سەرەتا پاڵپشتی کراو لە دوای ماوەیەک دژایەتیان کرد و لەسەر چەند هۆکاری دیکە لەگەڵ چەند بەرپرسی یەکیەتی ڕووبەڕوو بوویەوە، بۆیە لە پارتی و گۆڕان نزیکتر بویەوە و چندین جار دانیشتنی کرد. بڕیار بوو بچێت لە هەولێر درێژە بە چالاکی بدات، بەڵام چەند رۆژ پێش ڕۆشتنی ئەم ڕووداوە ڕوو ئەدات !

سێهەم، لە دوای ساڵیانی زۆر تێکۆشان بۆ پێک هێنانی بەرەیەکی کوردستانی و یەکگرتنەوەی باڵ و لایەنەکان رۆژهەڵات، بە ئاکام نەگەیشت و بەرگری زۆری لێ کرا. دەنگۆی ئەوە بوو لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکان بڕوات بۆ هەولێر و لە سەر بنەمای کوردیسم شەپۆلی سێهەم پێک بێنێت و ئەمەش بۆ بەڕێک لە هاوڕێیان ناخۆش و لە بەرژەوەندی حیزبەکاندا نەبوو. لایەنە رۆژهەڵاتیەکان جگە لەوە بە دەست ڕخنە ڕاشکاوەکانی ماندوو بوون، لە ئەندامانی سەرکردایەتی و بەدەنەش دژایەتیان دەکردو لە بازنەی دەرەوە وەک ئۆپۆزسیۆن چاویان لێ دەکرد. بەداخەوە جگە لە ئەرکەکانی چەند کەس وەکوو تاک و لایەن، ئەو بێدەنگی، بێ هەڵوێستی و کەم کاریە بۆ خاوەنداریەتی لە چالاکان شەرمە و ئەو ئاستی تێکۆشین بۆ گەیشتن بە ڕاستیەکان جێگەی داخە.

دوایین ئەگەریش ئەوەیە چەن لایەن لە داڕشتن و پێشبردنی ئەم پیلانە تا ئێستا ڕۆڵیان هەبێت و لە هەموویان بە قووەت ترە.

بەڵام سەرەڕای ڕاستی هەر کام لەم ئەگەرانە، جێگە پێی حکومتی هەرێم و دەسەڵات لەم کەیسەدا بە بۆنەی پێ شێل کردنی مافی مرۆڤ و ڕێگە دان بەم چەشنە کردەوانە بە جوانی دیارە و جێگەی خۆیە پێداچوونەوە ی تێدا بکەن.

بەڵام سەرئەنجامی هەموو گۆمانەکان دەگات بەوەی کە بەڕێزیان دەبنە قۆربانی بەرژەوەندی سیاسی و کەسایەتیان ترۆر دەکرێ . بێدەنگی و بێ هەڵوێستی چالاکان، ڕووناکبیران و لایەنەکان، لە داهاتوو ئەتوانێ ڕێگە خۆشکەری ئەم چەشنە ڕووداوانە بێت و سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ بخاتە مەترسیەوە.

 لە ١٠ ساڵی ڕابردوو لە عێراق زیاتر لە ١٠٠ رۆژنامەوان کوژراون کە تا ئێستاش تاوانباران موحاکمە نەبوون. بەداخەوە باشووریش لەم دیاردە بێ بەش نەبووە و جگە لە فەوتانی چەندین کەس، چارەنووسی هەندێکیش وەک مەولود ئەفەند هێشتا نادیارە. بۆیە تا ئێستاش سەبارەت بە باری تەندروستی و ئەمنیەتی گیانی د.بێهزاد خۆشحاڵی نگەرانی هەبووە و لە دوای گواستنەوەی بۆ زندانی سڵێمانیش مەترسیەکان زۆرتر دەوێت.

سەرانسەر ئەم کەیسە جێگە گۆمانەو دەبێ لە دوای تاوتوێی یاسایی و لێکۆڵینەوەی شیاو لە سەری بڕیار بدرێت. چارەنووس و کەسایەتی کاک بێهزاد خۆشحاڵی گرینگە و کەسانی وا هێما و ڕێنوێنی نەسڵی داهاتوون و دەبێ بەرپرسانەو گۆنجاو هەڵوێست بگیرێت و هەڵسوکەوتی تەکا بکرێت.

لە بەرانبەر ویژدان بەرپرسین!


__________________________________

تێبینی‌:

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

ـ له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1400
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy