هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی یان په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی خوێناوی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

mariwan_-_anwar_3ئه‌م پۆله‌ كادر و پێشمه‌رگانه‌ی که‌له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌یبینن له‌ پیلانێکدا بێسه‌روشوێن کراون. ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ له‌ (19/10/1996) له‌ ناوچه‌یه‌ک به‌ ناوی (عه‌نه‌ب) سه‌ر به‌ قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، به‌ پیلانێکی خوێناوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌سه‌رپه‌رشتی که‌سێک به‌ناوی ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی، به‌ زیندوێتی ته‌سلیم به‌ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی سێداره‌ی ئێران کراون و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت‌ که‌س نازانێت چاره‌نوسیان به‌چی گه‌یشتووه‌، ئه‌وه‌ چوارده‌ ساڵه‌ ئه‌م پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ بێسه‌روشوێنن و هیچ ئاسه‌وارێکیش بۆ لاشه‌كانیان نییه‌، چوارده‌ ساڵ زه‌مه‌نێکی زۆره‌و ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێیت که‌ هه‌ر له‌ ساڵی 1996وه‌ به‌هه‌رجۆرێک بێت شه‌هید کراون.

ئه‌م تاوانه‌ پڕ له‌ ئازاره‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی ئه‌نجام درا، که‌ له‌و کاته‌دا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوو.

دیاره‌ له‌خۆوه‌ نییه‌ که‌ ئه‌م گروپه‌ ئیسلامیه‌و تیرۆرست ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی تاوانبار ده‌که‌ین، به‌ڵکو به‌ڵگه‌ی یاسایی حاشاهه‌ڵنه‌گر هه‌یه‌.

ئه‌م تاوانه‌ی که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به‌ته‌نها ئه‌و لایه‌نگرانه‌ به‌رپرسیار نین که‌ ئێستا ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌که‌ن، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌رپرسیارن که‌ئه‌و کات بزوتنه‌وه‌ بوون و دواتر چه‌ند باڵێکیان لێ جیابوه‌وه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵی ئیسلامی و گروپه‌ خوێناویه‌کانی دیکه‌.

 

mariwan_-_anwar_2


ئه‌م تاوانه‌ یه‌کێکه‌ له‌و تاوانانه‌ی که‌هه‌رگیز له‌بیرو هزری ئێمه‌ ده‌رناچێت! ئه‌و کرده‌ خوێناویه‌ ئازارێکی وه‌ها جه‌رگبڕی له‌نێو ئینساندۆسته‌کاندا دروست کردووه‌ که‌هه‌رگیز مایه‌ی لێخۆشبوون نه‌بێت! ئه‌مه‌ کاری تیرۆرستیه‌و چ تاکه‌ که‌س بێت وه‌ک ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی که‌به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر شانه‌و چ گروپ بێت وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی که‌ ناڕاسته‌وخۆ له‌تاوانه‌که‌دا به‌شداره‌، به‌رپرسی یه‌که‌م و سه‌ره‌کین و ڕۆژێک دادێت وه‌ک سه‌ددام و عه‌لی کیمیاوی ده‌یانخه‌ینه‌ قه‌فه‌سی تاوانباریه‌وه‌و سزای یاساییان ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ده‌یان ساڵی تریش بێت، ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌ به‌ناوچه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه‌و هه‌رگیز لێی پاک نابێته‌وه‌، به‌ڵگه‌کان پارێزراون و مه‌گه‌ر هه‌موو کورد ئه‌نفال بکرێت، که‌ ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌، ده‌نا ئه‌و ڕۆژه‌ هه‌ر دێت نه‌خشه‌داڕێژه‌رانی پیلانی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌م پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌و ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بیش که‌ سه‌رپه‌رشتیاری خوێنڕێژیه‌که‌یه‌، له‌سه‌ر ئه‌م دژه‌ ئینسانی و دژه‌ کوردیه‌، دادگایی بکرێن.

ناوی پێشمه‌رگه‌كان (مه‌عروف سۆهرابی، موزه‌فه‌ر كازمی، عه‌دنان ئیسماعیلی، یونس محه‌ممه‌د پور، ئه‌رشه‌د ره‌زایی، حه‌مه‌ ئازیزی قادری، داریوشی ئیسلام پور).


ـ لینكی‌ پێوه‌ندیدار بۆ زانیاری‌ زیاتر:

ـ خیانه‌ت له‌ ژێر سێبه‌ری‌ ئیسلامدا (به‌شی‌ یه‌كه‌م)

ـ خیانه‌ت له‌ژێر سێبه‌ری‌ ئیسلامدا (به‌شی‌ دووهه‌م)

_________________________________________

تێبینيى ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان":

ـ ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بوون.

ـ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رپرسیار نیه‌‌و

نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1288
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن hawraman, April 21, 2014
selaw.dast xush bet be daxeww.hich dadga niye bw tawan baran le bashur,agar bwaiye da bw laderanish be dadga be deren

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy