هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بەردەوامی ژنان لە خەبات و تێکۆشان لەئێران

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

پرسی ژنان لە ئێران پرسێکی زۆر ئاڵۆزە و و ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا تووشی زیان و سەرکووت و بێ بەش بوون و سووکایەتی بووتەوە. ئەو شێوە بیر کردنەوە و روانینە بۆ ژن لە لایەن بەشێک لە کۆمەڵگا بە هۆی سەپاندنی فیکری دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانە. هەموومان ئەوە دەزانین کە رژیمی ئیسلامی ئێران لە بنەڕەتەوە لەگەڵ گەشە و پێشکەوتنی ژن دژایەتی هەیە و هەوڵی داوە کە ئەو نیوەی کۆمەڵگا بەرەو پەراوێز ببات.

 

monira_jnan_-_2


هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و هەوڵ بۆ جێگیرکردن و بێڕێزی کردن بە مافەکانی ژنان و رێگری و بەربەست دانان لەبەردەم گەشەی ژنان لەگشت بوارەکاندا، ژنانی ئێران تووشی دەیان کێشەو گرفتی کۆمەڵایەتی و سیاسیی بوونەوە. ئێستاکەشی لەگەڵ بێت کۆماری ئیسلامی و حاکمانی ئەوەی بۆیان بکرێت لەدژی ژنانی ئێرانی بەشێوەی سیستماتیک بەرێوە دەبەن.

هەڵاوەردنی رەگەزی دژ بە نیوەی کۆمەڵگا لە زانستگاکانی ئێران و بێ بەش کردنی ژنانی خوێندکار لە ژمارەیەکی زۆر بواری خوێندن نەتەنیا بە مانای جیا کردنەوەی ژن لە پیاو بوو بەڵکوو بە مانایی سووکایەتی کردن بە بیری ژن کەسایەتی ژن و سەرجەم مافە سەرەتاییەکانی ژن بووە لەئێراندا. بینینی ژن لە گۆشەنیگای کەسێکی سووک و سەیرکردنی حاکمانی ئێران و هەولڕ بۆ بنیانتان و جێگیرکردنی بیرۆکەی هەڵاواردن و بە سووک سەیرکردنی ژنان یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی دەسەڵاتی کۆنەپەرەستی حاکم لەئێران بووە.

لە بواری ئابووریش ژنان لە ئێران تووشی کێشە و گرفتی زۆر بوونەتەوە و ژنان بە دژواری دەتوانن سەربەخۆیی ئابووری بەدەست بهێنن. بە بڕوای من سەربەخۆیی ژنان لە بواری ئابووری دەستی ئەو توێژە بۆ زۆر کار و چالاکی کە بە قازانجی ژنان دەکاتەوەو هاوکات ئەوەش لە پرۆسەیەکدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی پیاو مەزنی لە ئێراندا. لەپاڵ ئەوەشدا پێویستە بوترێ کە هەمیشە ژن لە ئێران لە دوای پیاوان کاریان پێدەدرێت یان دادەمەزرێت لە ماوەی رۆژانی رابردودا بینیمان کە بڕیارە جیاکارییەک لە بواری پزیشکیی ئێران بکرێت، ئەمەش بە تەواوی ژنانی پزیشک ئەو بوارەدا دەخاتە پەراوێزەوە.

لە بواری کۆمەڵایەتیشدا بەشداری ژنان بە هۆی لە سەرکار بوونی دەسەڵاتێکی پیاوسالار خراونەتە ژێر گوشار. ژنانی ئێران ئێستا کە کاتێک دەچنە سەر شەقامەکان لە ژێر دەیان گەڵاڵەی جۆراوجۆر هێزە ئەمنیەکان رێگە و شەقامە سەرەکییەکانیان لێدەگرن و بە شێوەگەلی ناحەز گوشاریان بۆ دێنن و لێپێچینەوەیان لێدەکرێت سەبارەت بە پۆشش و جۆری جل و بەرگ و ئارایش کردنیان.

وەک پێشووترتیش لە هەواڵەکان باسی هاتووە لە گەڵ ئەوەی کە ئەم رژیمە بە تەواوەتی دژی خواستە رەواکانی ژنانە، زۆرجار و بەهۆی نزیک بوونەوە لە هەشتی مارس بە شێوەیەکی تەواو دوژمنکارانە دەست دەکات بە گوشار هێنان بۆ سەر چالاکانی بوارەکانی ژنان و بەمجۆرە مەبەستییەتی کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقاندن لەناو ژناندا بێنێتە ئاراوە و بەم جۆرە رێگری بکات لە بەرێوەبردنی رێوڕەسمەکانی رۆژی جیهانی ژن لە ئێران. هاوکات لەگەڵ ئەوەش بەشێوەی جۆراوجۆر و هەڕەشەی گرتن و بانگهێشت کردن بۆ ناوەندە ئەمنییەکان لە سەروبەری 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن لە ژنان کراوە.

بە لەبەرچاو گرتنی گشت ئەو گوشارانەی کە رژیم بەشێوەی سیستماتیک لە ئاستی ئێران و کوردستان بەرێوەدەبات، لە ساڵانی رابردودا چالاکانی بواری ژنان لە ئێران چالاکییەکانی خۆیان چڕتڕ کردووەتەوە وهاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گوشارەکان بۆ سەر بوارە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتی بۆ سەر چالاکی و هەڵسوڕانی ژنان، چالاکان و هەڵسووڕاوانی ژنان بەشێوەیەکی رێکخراوتر و لەپێناو وەدی هێنانی خواستە رەواکانیان مەیدانیان چۆڵ نەکردووە. مانەوە لەمەیدانی خەبات و تێکۆشان لە دژی کۆماری ئیسلامی و هەوڵ بۆ پراکتیزە کردن و جێخستنی مافەکانیان و هەروەها بردنە سەرەوەی وشیاری ژنان لەمەڕ خواستە رەواکانیان، بەشێکی نەبڕاوە بووە لە چالاکانی ژنانی لە ئاستی ئێراندا. بێ گومان گەیشتنی ژنان بە خواست و مافەکانیان پێویستی بە هەوڵێکی زیاتر هەیە و چڕ بوونەوە هەوڵەکان دەتوانێت شەپۆلێکی نوێ لە ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی سەرەڕای گشت رێگری و لەمپەرەکان بێنێتە ئاراوە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2526
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy