به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك گرووپێك به‌ناوی ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان بوونی خۆی راگهیاندو داوای سه‌ربه‌خۆیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دهكاتو هه‌روه‌ها باس له شه‌ڕی چه‌كداری دهكاتو له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا هاتووه: شەڕی چەكداری بەرگریكارانە بۆ پاراستنی رۆڵەكانمان لە دەستی دوژمنانی كورد دەست پێبكەینەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا هاتووه كه هه‌ركه‌سێك كه تەمەنی لە 15 ساڵ كەمتر نەبێت ده‌توانێ په‌یوه‌ست بێ به ریزه‌كانیانه‌وه. به‌ڵام شوێن‌و جێگه‌و پێگه‌یانی ئاشكرا نهكردو ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" له رێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه پێوه‌ندی به ئه‌ندامێكی ئه‌م گرووپه كرد‌و به‌داخه‌وه نه خۆی ناساند‌و نه زانیاريی له‌سه‌ر شوێن‌و پێگه‌یانی دا‌و ئاشكراشی نه‌كرد كه خۆی كێیه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م گرووپه كێن‌و وتی ئێمە لە یەكەم رۆژی هاویندا خۆمان‌و خەباتەكەمان بە تەواوی ئاشكرا دەكەین‌و ئەو كاتە خەڵكی كورد دەزانن بۆ كوێ بێن!
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" سه‌باره‌ت به لوگۆكهیان كه ره‌قه‌می ساڵی 2013 یان له‌سه‌ر نووسیوه‌و پرسی كه ئه‌گه‌ر 2013 دامه‌زراون بۆچی تا ئێستا خۆتان ئاشكرا نه‌كردووه وتی كه: ئەم رێكخراوە لە ساڵی 2013 -وە ئامادەكاری بۆ دەكرێت‌و تا ئەم بەهارەش كە بوونی خۆی راگەیاند هەر خەریكی ئامادەكردنی پڕۆژەكانی خۆیەتی. بۆیە ئەو رێكەوتەشمان داناوە، وەك زۆر لایەن كە خەباتی نهێنیو ئاشكرای خۆیان پێكەوە گرێداوە، ئێمەش ئەو ساڵەمان بە نهێنی تێپەڕاندووەو ئێستاش لە ساڵی دووهەمی خەباتی خۆمان‌داین.
ئه‌م گرووپه ئاڵایه‌كی تایبه‌تیان بۆ رۆژهه‌ڵات كوردستان پێشنیار كردووه كه جیاوازییه‌كی زۆری له‌چاو ئاڵای كوردستان پێوه دیاره‌و سه‌باره‌ت به‌و ئاڵایه‌ش حیزبی دێموكرات‌و پارلمانی باشوری كوردستانی برده ژێر پرسیار‌و وتی كه: ئاڵای كوردستانێكی پەسەندكراو بۆ هەموو چواربەشی كوردستان لە كۆنگرەیەكی نەتەوەییدا بوونی نییە. ئەوەی هەیە ئاڵای حیزبەكانن كە هەژموونی لایەنەكان‌و بە تایبەتیش حیزبە سەرزلەكانی ناو گۆڕەپانەكەی پێوە دیارە، ئێمەش پێمانوایە دەبێ وەك رۆژهەڵاتی كوردستان دەست لە پاشكۆیەتی لایەنو پارچەكانیتر هەڵبگرین. دەبێ زۆر بە ڕاشكاوی بیڵێین كە دیمۆكرات نەیتوانی ئاڵای پێشەوا بپارێزێ‌و پارلمانی باشوری كوردستانیش ئەمانەتی پێشەوای نەپاراست.
سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌یان وتی:
بیرۆكەیەكی فرەلایەن‌و پلۆرالمان هەیەو پێشوازی لە هێزی لایەنە نەتەوەییەكان بۆ ناو "ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان "دەكەین!
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دوای پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆكردنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان وتی كه: دوای ئازادیی كوردستان تازە پڕۆژەی پاراستنی ئەمنو ئاسایشی وڵات دەست پێدەكات‌و لەگەڵ هێزە گەلییەكاندا وڵاتپارێزی دەكەین.
ئه‌م كه‌سه نه‌ناسراوه كه ئێستا ده‌مڕاستی ئه‌م گرووپه‌یه سه‌باره‌ت به شه‌ڕی چه‌كداری وتی كه: ئێمە هەر لە ئێستاوە شەڕمان لە دژی كۆماری ئیسلامی راگەیاندووەو ئەگەر مەبەستتان شەڕی چەكداری بێت بەزوویی دەست پێدەكەین.
سه‌باره‌ت به پرسیارێك له‌مه‌ڕ پشتی جه‌بهه‌و ئه‌گه‌رى برینداربوونی چهكدارتان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی: پشتی جەبهەی خەباتی كورد هەمیشە پارچەكانیترو یاریدەدەری ئێمەش كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە بەشەكانیترن. ئێمە بریندارەكانمان بۆ هەر شوێنێكی مومكین دەگوازینەوەو ئەگەر بۆمان بلوێت لە ناوخۆدا تیماریان دەكەین.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌ی ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" كه پرسیمان چهكو چۆڵ له كێ‌و كوێ وه‌رده‌گرن خۆ به به‌رد شه‌ڕ ده‌ست پێ ناكه‌ن، وه‌ڵامی دایه‌وه كه: بازاڕێكی گەورەی جیهانیی چەك لە ناوچەكەدا ، ئێستا خەریكی دابەشكردنی چەكوچۆڵە بەسەر لایەنە دژبەرەكاندا. بۆیە دابینكردنی چەك زۆر ئاسانە!
ئه‌گه‌رچی له‌و وه‌ڵامه‌یدا ناڕوونی‌و وشه‌ی جێی پرسیار زۆره به‌ڵام له‌وه زیاتر روونكردنه‌وه‌ی نه‌دا!
ئه‌گه‌رچی له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به ئاڵای كوردستان تۆمه‌تی له حیزبی دێموكرات دا‌و وتی: دیمۆكرات نەیتوانی ئاڵای پێشەوا بپارێزێ به‌ڵام له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به رای ئه‌وان له‌سه‌ر حیزب‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت دێموكرات‌و كۆمه‌ڵه، وتی كه: خەباتی هەموو لایەنێکی خزمەتکاری گەلی کورد لای ئێمە بە بێ جیاوازی شایانی رێزگرتنە. کۆمەڵەو دیمۆکراتیش بەدەر لەو واقعە نین. ئێمە ناکۆکیمان لەگەڵ لایەنی کوردی نیە. ئێمە لەگەڵ دوژمنانی ئازادیی نەتەوەی کورد شەڕ دەکەین. هیچ لایەنێکی کوردی بە دوژمنی خۆمان نازانین مەگەر لەگەڵ دوژمنانی کورد دەست تێکەڵ بکات.
سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش وتی كه :
تەنیا بۆ رۆژهەڵات کار دەکەین‌و لامانوایە تاکە چارەسازی کێشەی کورد لە رۆژهەڵات پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە. نموونەی باشووری کوردستان دەبینین کە چ کێشەو ناکۆکییەک لەم ساڵانەدا لە عێراقی ئازاد بەرەڕووی کورد دەکرێتەوە. هەوڵی ئەوەش دەدەین کە کۆنفرانسێکی نەتەوەیی بۆ هێزە پەرتەوازەکانی رۆژهەڵات ساز بکەین.
پێویسته بگوترێ كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوايیدا چه‌ندین گرووپ‌و رێكخراو به دروشمی گه‌وره‌و جۆراوجۆره‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ئه‌وه‌ی دیار بووه ته‌نیا راگهیهندراوێكو دواتر ده‌نگیان نه‌بووه‌و سه‌باره‌ت به‌م گرووپه‌ش داهاتوو روونمان ده‌كاته‌وه.
_________________________________________
تێبینی:
ـ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به‌رامبه‌ر به‌م بۆچوون‌و وه‌ڵامانه به‌رپرسیار نیه.
ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌ته به هێنانی ناوی سه‌رچاوه ئازاده.


هیوادارم رۆله‌ی کورد چاوکراوه بن