له‌م ماوه‌یه‌داو به تایبه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌دا دوژمنانی ئازادی به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"و ده‌یانه‌وێ ههككی بكه‌ن. هێرش بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه‌و له سه‌ره‌تاوه كه وێبلاگ‌و بوو‌و چه‌ند وێبلاگی لێ ههكك كرا‌و ئێستاش كه ماڵپه‌ڕێكی سه‌ربه‌خۆیه، هێرشی نه‌یارنی ئازادی بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه به‌رده‌وامه‌و پێشتر جارێك ههكك كراوه. ئه‌م هێرشانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنی كه ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" سه‌ره‌ڕای كهمو كووڕییهكانی، جێگه‌و پێگه‌ی خۆی له راگه‌یاندندا هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" ته‌نیا ئه‌و بابه‌تانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه لە چوارچێوەی قازانج‌و بەرژەوەندییەكانی نەتەوەی كورددا بێت‌و ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام له‌ژێر هێرشی ههكك دا بێت‌و له سه‌ره‌تای دامهزرانیشیهوه تا ئێستا له ئێران فیلتێرهو ته‌نیا له رێگای فیلتێرشێكهنهوه به زه‌حمه‌ت ده‌كرێته‌وه.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" ده‌ست له چالاكی ههڵناگرێو هیواداریشین ئەویندارانی ئازادی‌و لایەنگرانی زانیاریی راست‌و نووسەرانی دەروەست وەكوو هەمیشە به ناردنی بابهتو ره‌خنه‌و پێشنیار، پشتیوانی ئەم ماڵپەڕەی خۆیان بن.

