له ئێران هه‌رکه‌سێک جیابیر بێ، له ژێر ئهمرو نه‌زه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران دا نه‌بێ وه‌کو هاووڵاتیه‌ک سه‌یری ناکرێت و ده‌خرێته ژێر په‌راوێزه‌وه و به چاوێکی گوماناویه‌وه چاوی لێ ده‌کرێ. لەبه‌ر ئه‌وەی له ئێران‌دا دێموکڕاسی نه‌ک هه‌ر نی یه بەڵکو به قسه‌ش باسی لێوه ناکرێ. هه‌روه‌ها حکومه‌ته‌که‌شی دێموکرات په‌روه‌ر نیه‌و له‌گه‌ڵ دێموکڕاسییهت و دێموکڕاتیهتدا نا ته‌بایه.
هه‌ر بۆیه هه‌ر هاو وڵاتیه‌ک دژی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵسووکه‌وت بکاو پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌وان ڕای جیاوازی هه‌بێت، ڕوو به ڕووی ئه‌نواع و ئه‌قسام شکهنجەهایی جۆراو جۆر ده‌بێته‌وه، وه‌کو شکه‌نجه‌ی ڕووحی و ده‌روونی، جسمی، زیندانی، ته‌جاوزو ئیعدام، که ئه‌وانه‌ش هه‌موویان دوورن له ئه‌خلاقی به شهرییهت و دژی بنه‌مای جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤن.
ژنان مافه‌کانیان پارێزراو نین و به بەهانهی جۆراو جۆر‌و غه‌یره ئینسانیەوه، وه‌ک نه پۆشینی حیجاب، قژدهرکهوتن، به ته‌نیا چون بۆ ناو بازاڕ‌و ڕه‌عایه‌ت نەکردنی مه‌رجه‌کانی ئیسلام، ئازار‌و ئەشکهنجه ده‌کرێن و ڕاپێچی زیندان و چاڵه ڕه‌شه‌کانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دژەئینسانی ده‌کرێن. ته‌نانه‌ت زۆر یه‌ک له ژنان و ئافره‌تان ده‌بردرێنه ژێر جۆخهی داری ئیعدام و بۆ هه‌تا هه‌تایه گیانیان لێ ده‌ستێندرێت. لێره‌دا بەته‌واوی دەردەکەوێ که مافی مرۆڤ له ئێران گه‌مه‌ی بن ده‌ستی مه‌لاکانی کۆماری ئیسلامیه. ئه‌وه له کاتێکدا له وڵاتانی ئازاد و ئوروپایی کە مافی مرۆڤ وه‌کو ئه‌سڵێک کاری پێده‌کرێ و ڕێزی لێده‌گیرێ، له‌و وڵاتانەدا ژن و پیاو مافی وه‌کو یه‌کیان هه‌یه‌و خۆیان بڕیارده‌رن له سه‌ر ژیانی خۆیان و که‌س ناتوانێ له‌سه‌ر بیر‌و بۆچون و هزرو ئیده‌ی جیاواز بێحورمهتیان پێ بکات.
له‌و وڵاتانەدا دێموکڕاسی سه‌قامگیره‌و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له ده‌سه‌ڵات دا بەشدارن، دێموکڕاتن و ئیمانیان به دێموکڕات بوون هه‌یه. هه‌ر بۆیه له کۆمه‌ڵگەی ئوروپادا مافی تاک پارێزراوه و پێش له بیر‌و بۆچونی جیاواز ناگیرێ. حکومه‌ته‌کانی ئوروپا نه‌ک هه‌ر مافی تاکی کۆمه‌ڵگە پێشێل ناکه‌ن به‌ڵکو ڕێگا به تاکی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن که چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک دیفاع له مافه‌کانی خۆی بکات.
به‌ڵام له ئێران تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگە به هۆی بیر‌و بۆ چونی جیاواز زیندانی هەتاهەتاییەو ئیعدام و ئیعدام و ئیعدام ده‌کرێن. زۆربەی ئەوانەی کە اعدام، زیندانی، ئازار و ئەشکەنجە دراون لە کەمە نەتەوەییەکان، کەمە ئایینیەکان، خەباتکارانی مافی مرۆڤ، ئازادیخوازان و دێموکراسی خوازانن.
به‌ڵام هێندێک جار حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێران بۆ چه‌واشه‌کردن و به لارێ‌دا بردنی بیر‌و بۆچونی کۆمه‌ڵگەی ڕۆژئاوا باس له جاڕ نامه‌ی مافی مرۆڤ و مافی کۆمه‌ڵگەی ئێران و هەڵبژاردنی ئازاد بۆ سەرۆک کۆماری ده‌کا. به‌ڵام هه‌رکه‌سێک له ئێران نه‌ژیت نازانێ که کۆماری ئیسلامی چه‌نده دژی بەشهریهت و مرۆڤ و مافه‌کانی مرۆڤه.

