هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

لێ گەڕێ با یاخی بین

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 keyhan_yousfi_-_leygareلێ گەڕێ با یاخی بین

ملكەچ نەكەین بۆ باوە قۆرەتەكانی خاوەن دەسەڵات

وەرە هاوڕێم با بفڕین

نەترسین لە هەڕەشەی قاڵاوەكانی نووستوی بن كەلاوەكان

ئێمە بۆ فڕین هاتبووین

تا لە هەورەكان باران ببارێنین

نەك دەست لە ئەژنۆ

چاوەڕوان بین

لە ئاسمانی ساماڵی بێ هەوردا

دڵۆپێك باران بۆمان بتكێ

لێوی وشكی ئەم سەرزمینە تینووە بنواڕە

باخە گەڵا وەریوەكان بنواڕە

گوڵە كوژراەكان بنواڕە

لێ گەڕێ با یاخی بین

ملكەچ نەكەین بۆ باوە قۆرەتەكانی خاوەن دەسەڵات

وەرە هاوڕێم با بفڕین

نەترسین لە هەڕەشەی قاڵاوەكانی نووستوی بن كەلاوەكان

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1314
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy