بێهزاد خۆشحاڵی:
هەر وەک ئاگادارن ، ماوەی زیاتر لە ٤٠ شەوە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بە كۆمەڵێك تاوانی بێ بنەما دەستبەسەر كراوم.
ئەمە لە حالێکدایە بە داخەوە لەم ماوەیەدا ئاسایش بە هەڵسووکەوتی نەگونجاو نابەرپرسانەو ... دەربارەى ئەم كەیسە، کۆتایی زۆریان هەبووە بۆ ڕوون کردنەوەی بابەتەکە. لەم ماوەیەدا لە ژێر چاودێری تایبەتی ئەمنی و نایاساییدا بووم.
بۆیە سەرەڕای سپاس و پێ زانین بۆ ئەو دۆستانە کە پشتگیریان کردوە و لوتفیان هەبووە، بە هۆی ئەم چەن خاڵەی خوارەوە لە ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠١٤ زایینیەوە بۆ پێش گرتن بەم ڕەوتە گۆماناویە ، مان گرتنی خۆم لە خواردن ڕادەگەیێنم
- داخوازیەکانم بۆ ڕوون کردنەوەی ڕووداوەکە تا ئێستا لە پشت گوێ خراوە و گێچەڵیان خستوەتە ڕەوتی یاسایی پەروەندەکە.
- هەموو تاوانبارانی گرتووخانەی سلێمانی ، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڕێیان و بنە مالەیان هەیە ، ئەمە لە حاڵێكدایە بەرپرسانی ئاسایش ڕێگەی هەر شێوە ئاگاداری ، چاوپێکەوتن و پەیگیری سەربەخۆی کارەکەمیان گرتووە. بە چەندین چاو‌دێر لە ژوورێکی جیاوازدا ڕێگە نادەن بێجگە لە ئەحواڵپرسین باسی تر بکەین و دەڵێن بۆتان نییە پرسیار بکەن یان جواب بدەنەوە.
- بە هۆی ئەوە کە داوای پارێزەرم کردوە ،پێنج ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی ڕایان گرتم و بۆ چەندین سەعات لە ژێر بەفردا وەستانمیان و بێ ڕێزیان پێ‌كردم.
- ڕێگەیان نەداوە پێداویستیە سەرەتاییەکانیشم بۆ بێنن و ئیزنیان نەداوە دەفتەر و قەڵەمیشم بگاتە دەست.
- لە کاتێکدا کە فەحسی خوێنم لێ نەگیریاوە ، لاپەڕەی جوابی فەحسێک خراوەتە پاڵم کە ئەوەش هەڵەی پزیشكی تیدایەو چەندین مادەی جۆراوجۆری تێدایە کە بە وتەی دوکتۆر و پزشکی ڕووداوێکی بێ وێنەیەو هیچ مرۆفێک ناتوانێ هاوکات ئەو مادە جۆراوجۆرانە بە کار بێنێت و ژیان بباتە سەر. هاوکات داواکاری فەحسم، زیاتر لە یەک مانگە جوابی نەگرتوە .
- رۆژانی یەكەم بە ئەزیەت و ئازار دەیانویست دان بە تاوانێكی نەكردوودا بنێم و بۆ ئەو مەبەستەش هەڕەشەی ناردنەوە بۆ ئێرانیان لێ کردم.
- ئیزنیان نەداوە پارێزەر و هاوڕێیانم بە شوێن پەروەندەكەم بكەون. بۆیە جیاواز لەو تاوانە وا بەسەرما سەپاوەو و دوارۆژ ڕوون دەبێتەوە ، و بە نیشانەی نا ڕەزایی دەربڕین و پێش‌گرتن بەم:
- ئالۆزی و دەستێوەردانە جێگە پرسیارە ،
- بێ ڕێزی بە تاکە کەسەکان لە چوارچیوەی حکومتی هەرێم کوردی ،
- سیستمی مەحکەمەو یاسا و تێڕوانینی دوور لە عەقڵ و هەڵسووکەوتی نەشیاویان ، تا گەیشتن بە خواستەکانم و کۆتایی هاتن بەم باروودۆخە نامرۆڤانە ، بەردەوام دەبم لە مان گرتنم.
بێهزاد خۆشحاڵی
6/3/2014


کاتێک کابرایه‌کی نا کورد له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێت، وه له‌وانه‌شه له راستیدا کابرا دژ به ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت، مێدیا حیزبییه رۆژهه‌ڵاتی و ماڵپه‌ره ههوڵنێرییه کوردیه‌کان ده‌یکه‌نه هات و هاوار، به‌ڵام کاتێک که‌سایه‌تیه‌کی کوردی وه‌ک بێهزاد خۆشحالی له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێت (به هه‌ر هۆیه‌ک)شتێکی ئاساییه!، به‌ڵام به‌شه‌ره‌ف بێده‌نگی نواندن و یان که‌م نیرخ نیشاندانی ده‌ست به‌سه‌ر کرانی ئه‌و به‌رێزه بۆ هه‌موومان زۆر مانا داره.