هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

بێهزاد خۆشحاڵی؛ تاوانبار یان قوربانی!؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 ماوەی چەند رۆژێکە کۆمەڵە کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە سەر کاک بێهزاد خۆشحاڵی، بەڕێزیان تۆمەتبار بە ئەنجامی تاوانێکی هەرە گەورە دەکەن. ئەم تۆمەتبارکردنە لە لایەن ئەم بەڕێزانەوە لە حاڵێکدایە کە تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو بە شێوەی فەرمی بەڕێزیانی بە تۆمەتبار نەناساندووە. ئەوەی کە هەموومان دەزانین تەنیا ئەوەیە کە بەڕێزیان لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی سلێمانییەوە قۆڵبەست کراوەو ئەو هێزانە بێ ئەوەی کە ئاماژە بە ناوی گیراوەکان بکەن، تاوانی بەکاربردن و بازرگانی بە ماددەسڕکەرەکانیان خستۆتە ئەستۆی ئەو کەسانە. ئەمە جارێک تەنیا تۆمەتێکە و لە هیچ دادگایەکدا ئەم تۆمەتە وەکوو تاوان بە سەر ئەو کەسانەدا ساغ نەکراوەتەوە.

 

behzad_-_paposh_2


ئەوەندەی کە هەموومان دەزانین، کاک بێهزاد یەکێک لە کەسە هەرە دیار و کاریگەرەکانی بزووتنەوەی مەدەنی، شوناسپارێزو نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی لانیکەم ٢٠ ساڵی رابردوودا بووە. کەسێک کە هەم بە گوتار و هەم بە کردار، بە شێوەی هاوکات خزمەتی هەرە بە نرخی بە پرسی کورد و لەقاودانی سیاسەتە دژەمرۆڤییەکانی داگیرکەر کردووە. بە واتایەکی دیکە، بەڕێزیان لە ریزی دیارترین و پڕ کارترین خاوەنبیران، نووسەران، رۆژنامەڤانان و چالاکانی مەدەنی کورد بووە. راستییەک کە هیچ وێژدانێکی دەروەست ناتوانێ حاشای لێ بکات و پشت گوێی بخات.

ئەمڕۆ ئەو کەسایەتی و سامانە نەتەوەییەی کورد، تاوانێکی رووبەڕوو بۆتەوە، کە لە سێ رەهەندەوە ئێمە دەتوانین هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین:

یەکەم؛ ئەوەی کە بەڕێزیان بە هەر هۆکارێک تووشی هەڵەو تاوانێکی وەها بووەو تۆمەتەکان راستن.

دووهەم؛ کۆماری ئیسلامی لە رێگای دەست و پێوەندییەکانی خۆی لە نێو هێز ئاسایشیەکانی هەرێمدا سناریۆیەکی وەهای بۆ بەڕیزیان داڕشتووە.

سێهەم؛ رەنگە هێندێک کەس یان لایەنێکی رۆژهەڵاتی وەها داوێکیان بۆی دانبێت و بەڕێزیان لەم نێوەدا قوربانی بووبن.

لە هەر کام لەم حاڵەتانەدا، ئەم دۆخە بە جێگەی ئەوەی کە هۆکاری دڵخۆشی و دەرفەتێک بۆ بردنە ژێر پرسیاری هەموو خزمەتە نەتەوەییەکانی بەڕێزیان بێت، دۆخێکی یەگجار خەمناک و کارەسات ئاسایە. خەسارێکی هەرە گەورەیە کە دەرئەنجام و رەنگدانەوەکانیشی سەداسەد بە زیانی پرسی کورد و بە قازانجی بانگەشەو هێژمۆنیی داگیرکەرە.

بە هیچ جۆرێک مەبەستی من ئەوە نیە کە چاوپۆشی لە تاوانی کاک بێهزاد یان هەر کەسایەتی و تاکیکی دیکەی نەتەوەکەمان بکەین. بە پێچەوانەوە لە سەر ئەو باوەڕەم کە ئەو جۆرە کەسانە بەرپرسایەتی زیاتریان لە سەرەو هەڵە بچووکەکانیشیان دەتوانێت خەسارێکی گەورەی بە دواوە بێت. بەڵام شێوەی هەڵسوکەوتی زۆربەێ ئیمە لە گەڵ ئەم دۆخەدا تەواو نادروست و دوژمنەکارانە بووە. مەبەستی ئێمە نەک رەخنە لە تۆمەتبارێک و هەوڵی چاککردن و یارمەتیدانی بۆ تێگەیشتن لە تاوان ـ ئەگەر تاوانێک کرابێ ـ و قەرەبووکردنەوەی، بەڵکوو بە تەواوی تێکشکاندنی کەسایەتیی بەڕێزیان بووە. ئەمەش دەرخەری ئەو دۆخە قێزەونەی کولتووری ئیمەیە کە هەمیشە بە دوای دۆزینەوەی بیانۆیەک بۆ سووککردن و شکاندن و سڕینەوەی یەکترین، پێمان وایە ئەگەر کەسێک لە مەیدانەکە بکەینە دەرەوە، گۆڕەپانەکە بۆ مانۆڕدانی خۆمان چٶڵ دەبێ. چاڕەڕەشی ئێمە لەوەدایە کە کەسایەتی خۆمان و پلە و پێگەی کۆمەڵاتییەمان لە سەر بنەمای کەسایەتی رووخاوی ئەوانیتر و جێگەو پێگەی بەتاڵی ئەوانی دیکە بنیات دەنین. بە واتایەکی دیکە، کاتێک ئابڕوومەندی ئێمە، نەک بەرهەمی بە ئابڕووبوونی خۆمان، بەڵکوو ئێمە بەئابڕوویەک لە نێو بێ ئابڕووەکان و خاوەن کەسایەتییەک لە نێوان کەسایەتییە رووخاوەکانداین. بەم پێیە ئێمە مرۆڤگەڵێکی خۆ فرێودەر و بە دوور لە بەها ئەخلاقییەکانین کە بە جێگەی یارمەتیدانی کەسانی دەوروبەرمان بۆ بە دەستهێنانەوەی کەسایەتی لە دەسچوویان، تەنیا توانای لێسەندنەوەی کەسێتیی کەسەکانمان هەیە....بۆیە ئێمە و ئەوان تەنیا دوو رووی دراوێکن، نەک دراوگەڵێکی جیاواز...

ئەمڕۆ بەرگری لە بێهزاد خۆشحاڵی بە ئەرکی خۆم دەزانم، بێ ترس لە نرخەکانی، تەنانەت ئەگەر تاوانەکانیش کە رووبەرووی بۆتەوە راست بن. تەنانەت نەک وەکوو کەسایەتیەکی خزمەتکاری کورد بە کارنامەیەکی پرشنگدار و دیارەوە، بەڵکوو وەکوو تاکێکی کورد کە پێویستی بە یارمەتیەو پێویستە یارمەتی بدرێت بۆ ئەوەی کەسایەتی راستەقینەی خۆی بە دەست بێنێتەوە، هاوڕێیەتی و پشتگیریی بە ئەرکی نەتەوەیی ـ مرۆڤیی خۆم دەزانم. ئەمن دەمەوێت کە لە کۆمەڵگایەدا ژیان بکەم کە هەموو تاکەکانی هێژاتر و بە کەسایەتیتر لە من بن و کەس لە توانا و مەزنایەتی کەسانی دەوروبەری ترسی نەبێت....دەمەوێت بە جوانییەکانمانەوە جوان بین....

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1522
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy