هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پێناسەیەک لە کۆماری کوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

kaka_bra_-_komar_2کۆماری کوردستان لە سەردەمێک دا شکڵی گرت کە دونیا سەر قاڵی شەڕی گەورەی دووەمی جیهانی بوو. هەر دوو بەرەی ڕۆژ ئاوا و ڕۆژ هەڵات لە یەک بەرە دا سەر قاڵ بوون بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە.

حیزبی دێموکرات چەن ساڵێک بوو لە ژێر ناوی کۆمەڵەی ژێ کاف خەریکی خۆ سازدان بوو وەک ڕێکخراوێکی سیاسی کوردی بۆ کەڵک وەرگرتن لەو هەلوومەرجەی کە پێک هاتبوو و چاوەڕوان دەکرا ئاڵۆگۆڕێکی زۆر لە دونیا و لە ئێران بەتایبەتی ڕووبدا. سەر ئەنجام ئەم دەر فەتە هەڵ کەوتوو هەر دوو جەمسەری ڕۆژ ئاواو ڕۆژ هەڵات کۆتاییان بە شەڕ هێنا.

حکومەتی ئێران کە لە بەرەی دووڕاوی شەڕدا بوو لە لایەن بەرەی سەرکەوتوی شەڕ داگیر کرا. لە باشوور و ناوەند بەرەی ڕۆژ ئاوا، '' ئەمریکاو هاوپەیمانان'' لە باکوور بەرەی ڕۆژ هەڵات '' یەکیەتی سوڤییەت'' بەم جورە حکومەت و دەسەڵات لە ئێران ئاڵۆگۆڕی بەسەردا هات و شای ئێران ( ڕەزا شا ) تەبعید کراو لە ئێران دوور خرایەوە.

 

kaka_bra_-_komar_3


خەڵکی کوردستان کە لە مێژ بوو خەباتی دەکرد بۆ وەدەست هێنانی مافی نەتەوایەتی، وە لە دەیەکانی پێش کۆماریش زۆر جۆڵانەوە لە هەموو بەشەکانی کوردستان سەریان هەڵدابوو و بەربەرەکانیان کردبوو لە بەرانبەر دا گیرکردنی کوردستان، بەڵام هەموو لە گەل شکست بەرەو ڕوو ببوون و سەرکوت کرابوون.

کۆمەڵەی ژێ کاف جیاوازتر بوو لە هەموو جۆڵانەوەو بزووتنەوەکانی پێش خۆی. بە دەرس وەرگرتن لە ڕابردوی سەرهەڵدان و جۆڵانەوەکانی کورد، بە داڕشتنی بەرنامەیەکی سیاسی و ڕێکخراوەی کە بگونجێ لە گەڵ سیستمی حکوت داری سەر دەم، چەن ساڵێک بوو دەستی بە چالاکی سیاسی وڕێکخستنی خەڵکی کوردستانی کردبوو. دوای پێک هاتنی ئاڵۆگۆر لە ئێران و ناوچە ، کۆمەڵەی ژێ کاف ناوی خۆی گۆڕی بۆ حیزبی دێموکرات بۆ ئەوەی شکڵێکی سیاسیتر بە خۆوە بگرێ و بە نێوەرۆکتر ڕێبەرایەتی سیاسی خەڵکی کوردستان بکا. لە ٢٥ ٨ ١٣٢٤ بەڕەسمی ڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی ڕاگەیاندو نەمر پێشەوا قازی محه‌ممه‌د وەک سکرتێری گشتی حیزب و دواتر وەک سەرکۆمار لە ٢ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لە شاری مەهاباد کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند.

بە دامەزراندنی حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستان، کورد بۆ یەکەم جار بۆ بە خاوەنی حیزبی سیاسی و حکومەتی پێش کەوتوو مودیڕن. کۆماری کوردستان گەر چی تەمەنی کەمتر لە یەکساڵ بوو و لە پارچەیەک لە کوردستان دامەزرابوو، بەڵام بوو بە پایەو ئەساسی حکومەت و دەسەڵاتی کوردی کە ئێستاش دوای ٣ سێ چارەکە سەدە لە هەموو بەشە کانی کوردستان ڕێزی لێ دەگرن و یادی دەکەنەوە و بە هی هەموو کوردستانی دەزانن.

بۆ هۆکاری ڕۆخانی کۆمار زۆر ڕاو بۆچۆنی جیاواز نوسراوەو بڵاوکراوەتەوە زۆر جار خەڵکی کوردستان تاوانبار و موقەسر کراون بە پشت کردن بە کۆمار و لاوازی کۆمارو و هەرەس هێنانی کۆمار بە پشتیوانی نەکردنی خەڵک لە قەڵەم داوە. ڕاستە هێندێک سەرۆک ئەشیرەت و ئەشخاس کە هێزی چەکداری کۆماریشیان لە گەڵ بوو پشتیان بە کۆمار کردوو پێوەندییان بە ئەرتەشی ئێرانەوە کردبوو بەڵام ئەمانە هۆکاری سەرەکی نەبوون بۆ ڕۆخانی کۆماری کوردستان.

ئێستا کە ڕەوتی ڕووداوەکانی ئەوکات مروور دەکەینەوە و لێان ورد دەبینەوە ئەتوانین وا پێناسە بکەین بە چەند هۆکاری سەرەکی و بونیادی ڕۆخانی کۆماری کوردستان هەتمی و قابل پێش بینی بوو.

یەکەم هۆکاری سەرەکی ڕۆخانی کۆمار هاوپەیمانی ڕۆژئاوا '' ئەمریکاو هاوپەیمانانی '' بوون کە چارەنوسی دەسەڵاتیان لە ئێران دیاری دەکرد. جنوب و ناوەندی ئێران لە کونترۆڵی ئەوان دا بوو.

کۆماری کوردستان پێوەندیەکی ئەوتووی لەگەڵدا نەبوون تا بە پێی پێویست کەڵکیان لێ وەر بگرێ بەڵکوو ساختاری سیاسی کۆمار زۆر ناتەباش بوو لە گەڵ بەرژەوەندی ئەوان لە ئێران. کۆماری کوردستان تەنیا مەسیری دیپلۆماسیی یەکیەتی سوڤیەت بوو. یەکیەتی سوڤیەتیش چەندان بڕیاردەر نەبوو لە دیاری کردنی دەسەڵاتی تازە لە ئێران و تەنیا بە دوای بەرژەوەندی ئابووری بوو کە ئەویش بە وەرگرتنی چەند بیرە نەوتێک لە شومالی ئێران، لە ئێران پاشەکشەی کردوو دەستی لە پشتگیری کۆماریش هەڵگرت. '' وڵاتانی دراوسێ '' عێراق و تورکیەش کە بۆ خۆیان کیشەی کوردیان هەبوو هێزیان هازر کردبوو داوایان لە ئەرتەشی ئێران کردبوو کە هازرن هێزەکانیان هاوکاری ئەرتەشی ئێران بکەن دژ بە هێزی چەکداری کۆمار کە نەمر مستەفابارزانی بوو لە گەڵ چەن سەد چەکداری دیکە کە هازر نەبوون خۆ تەسلیمی ئەرتەشی ئێران بکەن، پاشان لە چۆمی ئەرەسەوە پەڕینەوە بۆ یەکیەتی سوڤیەت.

بۆیە ئەتوانین بڵین هۆکاری سەرەکی نەبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتیو وڵاتانی دەرەوە بوو نە نێوخۆی کوردستان، کە بۆ کۆمار مەرجی ئەساسی بوو بۆ سەقام گیر بوون و مانەوەی کۆماری کوردستان، کە کۆمار لێ بێ بەش بوو.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1226
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy