هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رێکەوتن یا پاشەکشە !؟

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

لە رێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ وڵاتانی ٥ کۆ ١ و رێژیمی ئێران رێکەوتننامەیەکیان بۆ راگرتنی پرۆسەی ناوەکیی ئێران واژۆ کرد. ئەم رێکەوتن نامەیە دوای هاتنە سەر کاری حەسەن رۆحانی وەک سەرۆک کۆماری ئێران واژۆ کرا.

هاتنە سەر کاری حەسەن رۆحانی وەک سەرۆک کۆماری ئێران، هەوڵێک بوو بۆ دەربازبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەیرانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و.. هتد. بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی بۆ گەلانی ئێران لە بواری چاکسازی و دێمۆکراسی بە پێچەوانی سیاسەتەکانی دەورانی سەرۆک کۆماری ئەحمەدی نژاد بوو، بۆیە هاتنە سەر کاری رۆحانی بەو دروشمانەی کە بۆ هەڵبژاردن بەرزی کردبۆوە بۆ ئەو کەسانەی کە بەشداریان لە هەڵبژاردندا کرد، هیوا بەخش بوو .

 

bahrami_-_stop_atom_2


گەورەترین کۆسپی سەر رێگای رۆحانی گەمارۆ ئابوورییەکان بوون، کە رێژیمی بە چۆک داهێنابوو، هۆکاری زیادبوونی گەمارۆکانیش دەگەڕێتەوە بۆ پەرەدان بە چەکی ناوەکی و مل کەچ نەکردن بۆ بڕیارە نێونەتەوەییەکان و لە لایەکی دیکەشەوە پەرە پێدانی تیرۆری نێونەتەوەیی و پێشلکاری مافی مرۆڤ.

بەڵام با بزناین هەوڵی ئەم رێژیمە لە بواری چەکی ناوەکی و گەیشتن بەو ئیستراتیژییە تا چەند کاریگەری پۆزتیڤی لە سەر سیاسەتی ئەو رێژیمە هەبووە.

ئێران وڵاتێکی پان و بەرینی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی ژێر زەمینی و کانگا و کانزای بە نرخ و لە رووی کشتوکاڵیشەوە خاکێکی بە پیتی هەیە. لە ماوەی چەندین ساڵەی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی، سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە بۆ گەیشتین بە چەکی ناوەکی وەک میکانیزمێک بۆ سەرکوتکردنی جیهانی دەرەوە و ناوخۆی وڵاتەکەی بە کار هێنراوە.

ئاکامی بە فیڕۆ دانی ئەم گشت سەروەت و سامانە پاش ٣٥ ساڵ بە پێی رێکەوتنی ئەم دواییانە لە گەڵ وڵاتانی ٥+١ و بە چاوەدێری رێکخراوی چەکی ناوەکی دەبێتە ئۆرانیۆمی ٢٠ % رادەستی رێکخراوی چاوەدێری ناوەکی بکات و هاوکاتیش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا رێگە بدات هەموو شوێن و جێگایەک لە ئێران کە گومانی هەبوونی چەکی ناوەکی لێ ئەکرێ، لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێت. واتە لە ماوەی هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هەموو سەروەت و سامانی گەلانی ئێرانیان بردە ژێر سیفر، هەنووکەش ئاقای رۆحانی لەو رێکەوتننامەیەدا ژێستی سەرکەوتن دەگرێ.

لە بواری ناوخۆیی پاش تێپەڕینی ماوەیەکی کورتی دەسەڵاتداری شاهیدی لە سێدارە دانی چەندین لاوی کورد بووین کە وڵامێک بوو بۆ ئەو کەسانەی وا گریفانیان بۆ دابین کردنی مافی گەلی کورد لای رۆحانی خاڵی کردبوو، ئێستاکەش دەڵێن باشتر هاوکاری بکەین. پەلە نەکەین و قەزاوەتی لە سەر نەکەین تاکوو کار و بەرنامەکانی جێبەجێ بکات. "بۆ مەگەر کار و بەرنامەی رووحانی جیاوازە لە کاور و بەرنامەی کۆماری ئیسلامی و یاسای بنەڕەتی؟؟؟"هەروەها لە سەر ئەو باوەڕەن کە مافی گەلانی ئیرانیش جێ بە جێ دەکات و پێیان وایە کە روحانی دەسەڵاتی جیاواز و تەیبەتی لە خامنەیی وەرگرتووە.

پرسیار لێرەدا ئەوەیە لە رۆژی هاتنە سەر کاری رۆحانی تاکوو ئێستا چ هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ رەوایی بەخشین بە مافی نەتەوەی کورد هەڵێناوە، جگە لە سەرکوت، گرتن و ئێعدام و کوشتن نەبێت. لە بواری کۆمەڵایەتیەیوە کێشەکانی هاوڵاتییان رۆژ بە رۆژ لە ئێعدتیاد و فیساد و بێکاری و کەمدەرامەتی لە زیادبووندایە و گەیشتووتە لووتکە. لەگەڵ هەموو ئەمانەش ئەم رێکەوتننامە ناتوانێ چارەسەری دۆخی ئێستای ئابووری ئێران بکات.

یەکێک لە بەندەکانی ئەو رێکەوتننامەیە ئازادکردنی ٧ میلیارد دۆلارە کە دەبێ دوای ٦ مانگ ئازاد بکرێت، واتە لە هەر مانگێک یەک میلیارد دۆلار تاکوو ئێران قەرارەکانی خۆی جێبەجێ بکات. ئایا وڵاتێکی وەکوو ئێران کلە سەرتاپا لە قەیران و داڕماندایە دەتوانێ ئەو رێکەوتتنامەیە جێبەجێ بکات؟لە گەڵ ئەوەش گەلانی ئێران بە گشتی و ئپۆزسیۆنی ئێرانی و کوردستانی بە تایبەتی پێویستە رێگەو شوێنی گونجاو بە نیسبەت هەلومەرجی هەنووکەیی کۆماری ئیسلامی بگرنە پێش و رێگا نەدەن چەواشەکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی لە گەڵ وتووێژی ٥+١ وەکوو دەستکەوتێکی مەزن و سەرکەوتنی رۆحانی پیشان بدرێت. ئەو شێوە هەڵسوکەوتەی ئێران شتێکی نوێیە و پێویستی بە دانانی پلان و رێگای نوێ و ئاگادارکردنەوەی بیرورای گشتی هەیە.روخساری پەردەپۆشکراوی کۆماری ئیسلامی بخرێتە روو، چاوەڕیی ئەوەش بین کە وەلی فەقیه کە بەردەوام دروشمی مەرگ بۆ ئامریکا بەرز دەکاتەوە هەموو پلان و بەرنامەکان لە لایەن ناوبراوەوە دارێژراوە و قسەی ئەوەل و ئاخر خۆی دەیکات.

بەرنامەی چەندین ساڵە بۆ گەیشتن بە چەکای ناوەکی ئەم رێکەوتن نامەیە بوو، یان پاشکشە لە هەڵوێست و بەرنامەکان ، ئەویش بە هۆی بەهێز بوونی کۆماری ئیسلامی و حەسەن رۆحانی نیە، بەڵکوو بێ بەرنامەیی و پرش و بڵاوی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە، ئەگینا کۆماری ئیسلامی لەوپەڕی لاوازی خۆیدایە.

کاتی ئەوە هاتووە ئۆپۆزسیۆنی ئێران بە دانانی پلانێک بۆ لە یەک نزیک بوونەوە لە پەیوەندی لە گەڵ دانانی بەرنامەیەک بە پێی هەلومەرجی و باردۆخی هەنووکەیی ئێران، هەم بە شێوەی سەرانسەری و هەم لە کوردستان ئۆپۆزسیۆنی کوردی بە تایبەتی دەتوانن وڵامی شەڕ و پروپاگەندەی چەواشەکاری کۆماری ئیسلامی بدەنەوە. ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوەییە و گەلانی ئێران دەتوانن بە یەک گرتن و هاودەنگی و هاو ئاهەنگی دەروازەیەک بۆ دابینکردنی مافەکانی خۆیان بکەنەوە و وڵامی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیان بە سەرکەوتن بە سەر کۆماری ئیسلامیدا بدەنەوە.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1136
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن سیروس رئوفی, January 24, 2014
بو چونه کانتان زور راسته ده بیت ئوپوزوسیون یک بگریت ؛به راستی رژیم له مه زیاتر بی هیز نابیت؛ئیمه له نزیکه ی 9 مانگ له مه و به ر له شاری یوتوبوری خه ریکی وتو ویژله گه ل زورینه ی ئوپوزسیونی ئیرانین له م شاره دا و هه نگاوی باشیشمان ناوه وه توانیومانه رژیم به رینه ژیر پسیاره وه . له ته نها خویپیشاندانیک که ده توانم بلیم بو یه که م جار بو له م شاره به بایکوت کردنی هه لبژاردنی سه روک کوماری ئیران هه مو زورینه ی ئوپوزسیونی ئیرانی به شدار بون وه ئیمه ده توانم بلیم ده وریکی سه ره کیمان هه بو .وای له رژیم کردبو بو یکه مین جار زیاتر له 20 سایتی ئیتلاعاتی و نزانی و سیاسی خوی باسی ئه بایکوته بکات .چون له و بروایه دا نه بو که زورینه ی ئوپوزسیون ئا وا له سه ر یک بابه ت به بیرو رای جیاواز کو ببنه وه . ئه مه ئه رمونیک بو که کرا وه له و بروایه دام له دا هاتوش ده توانین بیکه ین ته نها ده بیت بتوانین یکتر قبول که ین .

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy