هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

چەن وتەیەک لە پەراوێز بیرەوەریەکی شەوی"یەلدا" بەڕێز عەبدوڵا حەسەن زادە!

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 شەوی یەلدا وەک نەریتێک ، ئێرانیەکان هەموو ساڵێک یادێ دەکەنەوە و لەو شەوە دا لە دەوری یەک کۆ دەبنەوە و شەو نشینی  دەکەن بۆ تێ پەر کردنی درێژترین  شەوی ساڵ.  یان بە  مانایەکی   دیکە تێ پەڕاندنی تاریکی و وەپیر چۆنەوەی ڕۆناکی.

 

kaka_bra_alyasi_-_yalda_2


بەڵام  بۆ کوردو و بۆ هاوڕێانی  دێمۆکرات  تایبەتمەندییکی  دیکەشی  هەیە. ئەویش  ڕێز گرتن لە هاوڕێکی  ڕۆژانی  سەختی  خەبات و نەخش و کاریگەریی  لە  حیزبی دیمۆکرات  " د. قاسملو "

بێ گۆمان بەڕێز حەسەن زادە وەک هاوڕێ و هاوکاری نزیکی  د. قاسملو، ئەم ڕێزو قەدردانیەی بە نسیبی  خۆی کردوە و لە ریزی  یەکەم داێە  لە  نێو هاوڕێانی  دێمۆکرات  بە نیسبەت  خستنە ڕۆی راستیەکانی  ژیانی سیاسی  د. قاسملو لە  حیزبی دێمۆکرات کە  دیسان  جێگای  ڕێزوو پێ زانینە.

بەڵام لە هەر بیرەوەریەک دا  ئینسان هەست  دەکا ئێستاش کەس  یا کەسانێک ( ئەوەی ماموستا دەڵێ بۆختان...) لە سەر ژیانی سیاسی حیزبی  د.قاسملو  دوپات  دەکەنەوە. من ناچمە  نێو ئەو  بوختان و گوفتەمانانەی  کە دەر هەق بە   د.قاسملو  وتراوە و یان  دوپات دەکرێنەوە ، مەسائیلی دیکەش لەسەر گوتراوە هەر چەند بە نوسراوە و بیرەوەری بڵاو نەبونەتەوە.

پێم  وابێ  ئەوەندەی  بەڕیز حەسەن زادە  لەسەر بوختانەکان  ئیشارەی  پێ  کردون   کافی بێ.

بۆهەموان  ئاشکرایە  د.قاسملو دەورانی بەرپرسیاریەتی لە ئیدارەکردنی حیزبی دێمۆکرات  لە هەموو بەشەکان بە شکڵی ئەهسەن بەڕێوە دەبرد. هەموومانیش دەزانین ئەو دەورانە چەندە جیاواز بوو لە گەڵ ئێستا. بەهەر هاڵ ٢٤ سال بە سەر نەبونی  ئەو لە حیزبی دێمۆکرات تێ پەڕیوەو لە قەیدی حەیات دا نیە.

بەڵام ئێستا ئەم پرسیارانە دێنە پێش، ئایا پاش دەورانی  د.قاسملو، ئیدارەی حیزب بە گشتی باشتر بووە لەو کات ؟  ئایا  لەو سەردەمەدا  حیزب  ئولگو و  دەم ڕاستی  نە  ئە حزابی کوردی،  بەڵکوو  حزبە ئێرانیەکان و دەوروبەریش دە بوو ئێستا ئەم پارسەنگ و قورسایەی باشترە ؟ ئایا ئەم هێزەی ئێستای چ وەک کادری ڕێبەری چ  وەک بەدەنە بە گشتی هەیەتی  کە  بێ گۆمان  پێ گەیشتوو ترو کارامەترە لە سەردەمە بە باشی کەڵکی لێ وەر دەگێرێ ؟

جەوهەری  سیاسی  و پێشکەوتوی  حیزبی دێمۆکرات  هەمیشە باوەڕمەند  بە ئاڵۆ گۆڕو  پێش کەوتن بە پێی هەلوو مەرجوو ئەمری واقع بووە.  سەر بەخۆی سیاسی حیزب و تاکی حیزبی بە پێی ئوسولوو پرنسیپی حیزبی، زامنی سەرکەوتنوو  گەشە  کردنی حیزب بووە.  ئیستاش  بە پێی ئەم  پرنسیپانە و بە کەڵک وەرگرتن لە تەجروبەکانی ڕابردوو و دووربینی ئەتوانێ هەمان هێزی سەرەکی مەیدانی سیاسی کوردستانی ئێران بێت وجوابگوو بێ لە بەرانبەر ویستوو داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1059
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy