هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دیداری دوو رۆژنامەنووسی کورد لە گەڵ ئەحمەد شەهید

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

شلێر دەروێشی و جەماڵ پوورکەریم دوو رۆژنامەنووسی کورد لە بارەی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوپێکەوتنێکیان لە پاریسی پایتەختی فەڕانسە لە گەڵ ڕێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری ئێران ئەنجام دا .

 

didar_ahmad_shahid_tishk_2


رۆژی شەممە ۳٠ی سەرماوەزی ۱۳۹۲ی هەتاوی هەر یەک لە جەماڵ پوورکەریم و شلێر دەروێشی لەو دیدار و چاوپێکەوتنە دا باسێکی تێر و تەسەلیان لە سەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی و لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی هێنایە بەر باس و لێکدانەوە

سەرەتا شلێر دەروێشی باسی لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵات کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستاندا بە خوڵقاندنی دۆخێکی تەواو ئەمنیەتی و بە بیانووی پێشگرتن بە هاوردە کردنی کاڵای قاچاخ رۆژ نییە لە کوردستان کەس یان کەسانێک نەداتە بەر دەستڕێژی گوللە و نەیانکاتە قوربانی ، هەر لەو پێوەندییەش دا باسی لە چەند نموونەیەک وەک ئەوین عوسمانی و مەحموود بەشیر کرد ، دواتر شلێر دەروێشی باسی لە کۆڵبەرانی کورد و رەوشی کار و کاسبی لە کوردستان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کاسبکاران و کۆڵبەرانی سەر سنوور کرد ، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە مینی بە جێماوی شەڕی ۸ ساڵەی نێوان دوو رژیمی بەعس و کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنووریەکان بەردەوام خەڵکی مەدنی و بە تایبەتی منداڵان دەکاتە قوربانی و رۆژانە خەڵکانێک بە هۆی تەقینەوەی مینەوە یان کەمئەندام دەبن و یان گیانیان لە دەست دەدەن ، لە کۆتاییدا شلێر دەروێشی بە بەڵگە و دێکۆمێنت کۆمەڵێک داتا و ئاماری بە شێوەی نوسراو پێشکەشی ئەحمەد شەهید کرد.

 

didar_ahmad_shahid_tishk_4

 

دواتر جەماڵ پوورکەریم راپۆرتێکی لە سەر رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵات پێشکەش کرد، لە ڕاپۆرتەکە دا جەماڵ پوورکەریم بە گشتی باسی لە فشاری هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بڵاڤۆکە خوێندکاری و بنکە فەرهەنگییە ناحوکمیەکان لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە چالاکانی فەرهەنگی بە بەردەوامی لە فەزایەکی ترس و دڵەڕاوکێ دا چالاکی دەکەن و بە شێوزای جۆراوجۆر گوشاریان دەخرێتە سەر وزۆر جاریش سەرەڕای هەڕەشە کردن لێیان بەڕەوڕووی دەستبەسەری و بێڕێزی کردن دەبنەوە و ناوەند و بڵاوکراوە کوردییەکان بەڕەوڕووی داخران دەبنەوە ، لەو پێوەندییەش دا ئاماژە بە داخرانی گۆڤارە خوێندکارییە کوردییەکان لە زانکۆکانی ئێران و هەروەها داخرانی ئەنیستیتۆی ئەحمەدی خانی وەک نموونە لە ورمێ کرا ،هاوکات باسێک لە سەر دۆخی رۆژنامە نووسانی زیندانی محەممەد سدیقی کەبوودوەند ، عەدنانی حەسەن پوور ، خوسرەوە و مەسعوودی کوردپوور کرا ، جەماڵ پوورکەریم لە درێژە دا ئاماژەی بە سیاسەتی سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراوی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕ بڵاو کردنەوەی مادە هۆشبەرەکان لە کوردستاندا کرد و وەک نموونەش ئاماژەی بە باندەکانی سپای پاسداران لە شاری سەردەشت و دامەزرانی ۳٠٠ بنکە بۆ بەرهەم هێنانی ماددەی شیشە و هەناردە کردنی بۆ شارەکانی دیکەی ئێران کرد و لەو بارەوە کۆمەڵێک بەڵگە و وێنەی پێشکەش بە ئەحمەد شەهید کرد ، دواتر جەماڵ پوورکەریم ئاماژەی بە رەوشی کەمینە ئایینەیەکان و یەک لەوان یارسانییەکان کرد و لەو بارەو ڕێپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری ئێرانی ئاگادار کردەوە کە کۆماری ئیسلامی بە چ شێوازێک هەڵسوکەوت لە گەڵ پێڕەوانی ئەم ئایینە دەکا و وەک نموونەش ئاماژەی بە خۆسووتاندنی ئەم دواییانەی سێ هاونیشتمانی یارسانی کرد کە بە هۆی بێڕێزیی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و بە نیشانەی ناڕەزایەتی، گڕیان لە جەستەی خۆیان بەردا و کۆتاییان بە ژیانیان هێنا .

 

didar_ahmad_shahid_tishk_3


لە درێژەی ئەم دیدارە دا لە لایەن شلێر دەروێشی و جەماڵ پوورکەریمەوە باسێک لە سەر تێکدانی بە ئەنقەستی ژینگەی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیەوە کرا و لەو بارەوە ئاماژە بە گۆلی زرێباری مەریوان ، گۆلی ورمێ و ئاگر تێبەردانی دارستان و سرووشتی کوردستان کرا و لەو پێوەندییە دا ئاماژەیان بەو ئەنجومەنە ژینگە پارێزانە کرد کە بە شێوەی خۆڕسک ، هەوڵی پاراستنی ژینگە دەدەن ، بەڵام لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیەوە بەرەوڕووی زەخت و گوشار دەبنەوە کە لەم بارەوە ئاماژە بە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و هەندێ ناوەندی دیکەی ژینگە پارێز کرا ، لە ڕەوتی ئەم دیدارە دا باسێک لە زیندانیانی سیاسیی کورد و سەرجەم ئەو ۲۳ زیندانیە سیاسیە کوردە کرا کە ئێستاکە لە بەندیخانەکانی ئێران دان و مەترسیی لە سێدارەدانیان لە سەرە ، هەروەها ئاماژە بە دۆخی ٦ زیندانیی مەزهەبی کورد کرا کە نزیکەی ٤۵ رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و ئەگەری بەڕیوە چوونی حوکمی ئێعدامیان لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج لە ئارا دایە ، هاوکات ئاماژەیەک بە ئێعدامی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی و هەروەها ۵۹ لاوەکەی شاری مەهاباد کرا کە بە دەستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێعدام و بێسەروشوێن کران . لە کۆتاییدا لیستێک لە زیندانیانی کوردی ناو بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشکەش بە ئەحمەد شەهید کرا و دیدارەکە پاش نزیکەی ۲ کاتژمێر کۆتایی پێهات.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1325
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy