هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هێنای پاسدار بۆ سه‌ر حیزبی دێموکرات خیانه‌تێک به‌ تامی 31ی ئاب

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 rojnamey_kurdistanئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ سنووری گه‌رمیان،که‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ،به‌لڤینی وت ئه‌و کاره‌ساته‌ په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه‌ به‌ ناو چاوانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌،که‌ هێزێکی بێگانه‌ی هێنایه‌ هێزێکی کوردی سیاسی که‌ (65)ساڵه‌ خه‌بات ده‌کات.

ناو براو روونیکردنه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ که‌متر نیه‌ له‌ رووداوه‌کانی(31)ی ئاب و خیانه‌تێکی مێژوییه‌ که‌ یه‌کیه‌تی نیشتمانی ئه‌نجامی داوه‌،وتیشی"زۆر جار باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ پارتی دێموکراتی کوردستان ،هه‌ڵاساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی (31)ئاب ،به‌ڵام باس له‌وه‌ ناکرێکت که‌ یه‌کیه‌تی (31)ی ئابی پێش پاریت ئه‌نجام داوه‌."

ده‌رباره‌ی فشاره‌کانی حیزبی دێموکرات بۆ سه‌ر یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ئه‌و ئه‌ندامه‌ی حیزبی دێموکرات وتی "ئێمه‌ هێزێکین که‌ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین له‌ سنووری یه‌کیه‌تیدا ،ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێکمان نیه‌،به‌ڵام رۆژێک دێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و داوای مافی خۆمان له‌ یه‌کیه‌تی ده‌که‌ین."

ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد له‌ ساڵی (1991)وه‌ تاوه‌کوو ئێستا زیاتر له‌ (250)ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ ده‌ستی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ رۆژی رووناک له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر دوو فه‌رمانڕه‌وای یه‌کیه‌تی و پارتی کوژراون و به‌رپرسایه‌تیه‌که‌یشی له‌ ئه‌دتۆی یه‌کیه‌تی و پارتیدایه‌.

کریس کۆچیرا له‌ کتێبی (خه‌باتخوازیی کورد)که‌ ساڵی (1997)له‌ فه‌رنسا چاپ کراوه‌ ،ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات چۆن یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاڵبانی توانیان له‌ هێرشی ئێراندا که‌ زیاتر له‌ (255)کیلو میتر له‌ ناو خاکی کوردستانی عێراق دا چووه‌ پێش ،هاوده‌ستی له‌ گه‌ڵ ئێران دا بکه‌ن،نووسه‌ر ده‌ڵێت:"رۆژی 26ی ته‌مووز 2 هه‌زار پاسدار له‌ نزیک پێنجوێن سنوور ده‌به‌زێنن ده‌چنه‌ سلێمانی و شه‌و له‌ مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام که‌ یه‌کێک له‌و قه‌لا گه‌ورانه‌یه‌ سه‌دام له‌ ساڵه‌کانی (1980)دا دروستی کردبوو ده‌مێنێته‌وه‌،له‌ رۆژی دواتر دا ئه‌و هێزانه‌ که‌ به‌ سه‌د کامیۆن و تۆپی (130)ملم و (155)ملم ،مووشه‌کی کاتیۆاو مووشه‌ک هاوێژی(حسین)که‌ (120)کم بوردی هه‌یه‌ ته‌یار بوون له‌ لایه‌ن سێ سه‌د پێشمه‌رهه‌ی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌ ،ئاماده‌ کرابوون و به‌رێ ده‌که‌ون،ئه‌وان کاتێک ده‌گه‌نه‌ به‌رزاییه‌کانی هه‌یبه‌ت سوڵتان که‌ به‌ سه‌ر ده‌شتی کۆیه‌ دا زاڵه‌ ،له‌ رۆژه‌کانی (28) و (29)ته‌مووز ده‌فته‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانکه‌ له‌ کۆنه‌ قه‌ڵایه‌کی ئه‌رته‌شی عێراق که‌ له‌ چه‌ند کیلۆ مه‌تری شاری کۆیه‌ هه‌ڵکه‌وتووه‌ له‌ گه‌ڵ پێنج ئوردووگاکه‌ی ده‌ورووبه‌ری بوردمان ده‌که‌ن.

له‌ باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه‌ و ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر حیزبی دێموکرات،شێرکۆ کرمانج مامۆستای هزری سیاسی له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌ گۆڤاری لڤینی وت "دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ ئه‌گه‌ری که‌مه‌،چوونکه‌ کوردستان زۆر کراوه‌تره‌ له‌ سه‌ر میدیای جیهانی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستان و میدیای ئازاد و ئۆپۆزیسیۆن بوونیان هه‌یه‌،ئه‌و کاته‌ ئه‌و رووداوه‌ رووی دا ئه‌وانه‌ بوونیان نه‌بوو،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاطێکی له‌و شێوه‌ بهاوێت ده‌یان جار بیری لێ ده‌کاته‌وه‌ وه‌ک ساڵی .(1996)نییه‌!!"

ناوبراو ئیدانه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌و کات ده‌کات و پێیوایه‌ له‌که‌یه‌کی ناشیرینه‌ به‌ ناو جاوی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌،وتیشی "ئه‌و کات ئیدانه‌م کردوه‌ و ئێستاشی له‌ گه‌ڵ بێت ئیدانه‌ی ده‌که‌م،شتێک بوو نه‌ده‌بوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌که‌و بر هیچ پاساوێک رێگه‌ی پێ بدایه‌."

مامۆستا شێرکۆ باس له‌ تۆپبارانکردنی سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ده‌کات که‌ ئامانجیان هێزه‌کانی پژاکه‌،له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئه‌و هێزانه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ ناوچه‌کانی قه‌ندیل و ده‌ورووبه‌ری تا ده‌گاته‌ سنووره‌کانی تورکیا له‌وێ جێگرن،به‌ دووری ده‌بینم هێرش بکرێته‌ سه‌ر کۆیه‌ و زۆریش له‌ سه‌ر ئێران ده‌که‌وێت ،هه‌روه‌ها سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی ئێران تۆمه‌تبار ده‌کات و گوشارێکی زۆری له‌ سه‌ره‌."

نووسه‌ر باس له‌وه‌ ده‌کات پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات چوونه‌ته‌ پێش هێزه‌کانی ئێران و توانیویانه‌ سه‌نگه‌ر بگرن و خۆیان په‌نا بده‌ن،هه‌روه‌ها له‌و تۆپبارانه‌ دا ماڵی بنه‌ماڵه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و رێکخراوی پزیشکانی جیهانی وێران کراوه‌.

(28)ته‌مووزی 1996 بره‌به‌یانێکی شووم ده‌ستی پێکرد،کاتژمێر (10)ی سه‌ر له‌ به‌یانی بووتۆپخانه‌کانی ئێران جارێکی تر ئوردوگای جێژنیکان له‌ نزیک شاری هه‌ولێر که‌ سه‌دان کوردی ئێرانی لێده‌ژیان تۆپباران کرد و پاستداران له‌ هه‌یبه‌تسوڵتانه‌وه‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و پارته‌ پاشه‌که‌شه‌یان پێ ده‌که‌ن،نووسه‌ر ده‌ڵێت"پێشره‌وی ستوونه‌که‌ی ئێران گه‌یشتبووه‌ ده‌روازه‌ی کۆیه‌ و چه‌ند پاسدراێک به‌ جلی یۆنیفۆرمی خۆیان چووبوونه‌ ناو شار،دوای ئه‌وه‌ که‌ فرۆکه‌ی هاوپه‌یمانه‌کانله‌ پاش نیوه‌ڕۆی(29)ی ته‌مووزی (1996)به‌ سه‌ر سه‌ری هێزه‌ ئێرانییه‌کاندا ده‌فڕین ،شه‌وێ ئه‌و هێزانه‌ هه‌ر به‌و رێگه‌یه‌دا که‌ پێیدا هاتبوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

نووسه‌ر ده‌ڵێت "پارتیدێموکراتی کوردستان قه‌بووڵ ناکات به‌شێکی ستوونه‌که‌ به‌ رێگه‌ی حاجی ئومه‌راندا بگه‌رێنه‌وه‌ ،ئێرانییه‌کان له‌ هاتنیش دا ویستبووان به‌و رێگه‌یه‌ دا بێن."

نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش له‌ پاریس شاهۆ حوسێنی وڵامده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت"به‌داخه‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کیان به‌ سه‌ر ئه‌وییاندا سه‌رکه‌ون حازرن هه‌موو به‌شه‌کانی ددیکه‌ی کوردستان بکه‌نه‌ قوربانی!کاتێک جه‌لال تاڵه‌بانی رادیۆی پێداخستین ،لێمان پرسی هه‌تا کوێ ئاوا بۆ ئێرانی شل ده‌کات ،تاله‌بانی وڵامی داینه‌وه‌(نا،ئیدی ته‌واو،به‌ڵام ئێمه‌ پێمان وت که‌ ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ پێشدا داواتان لێ ده‌کات چه‌کمان که‌ن ،پاشان داواتان لێ ده‌کات رێبه‌ره‌کانمان ته‌حویل بده‌ن.)

کۆچێرا ئاماژه‌ به‌ نامه‌یه‌کی ده‌ستنووی مام جه‌لال ده‌کات که‌ له‌ رێکه‌وتی (28)ی ته‌مووزی ساڵی(1996)بۆ عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌ سکرتێری گشتیی ئه‌و کاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی نووسیوه‌،تێیدا ده‌ڵێت:رێژیمی ئێران،داوایان لێکردووین له‌ ناوچه‌ی خۆمان ده‌رتان بکه‌ین و جه‌کتان بکه‌ین ،ئێران سنووره‌کانی به‌ستووه‌،یه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ به‌ میلیونها و میلیارها دینار ته‌واو بووه‌!،هه‌روه‌ها جه‌لال تاڵه‌بانی گله‌یی له‌ حیزبی دێموکرات ده‌کات که‌ وتووێژی نهێنی له‌ گه‌ڵ ئێران له‌ نووسینگه‌که‌ی خۆی له‌ قه‌ڵاچۆڵان قه‌بووڵ نه‌کردووه‌!"

عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده‌ سکرتێری گشتی حیزبی دێموککراتی کوردستانیش له‌ چاوپێکه‌وتنێک دا له‌ گه‌ل کۆچیرا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ ئێرانییه‌کان نه‌یانتوانیوه‌ به‌ بێ موافقه‌تی یه‌کیه‌تی نیشذتمانی کوردستان (255)کم له‌ نێو خاکی کوردستانی عێراق دا بچنه‌ پێش،ئه‌و ده‌لێت ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستمان ئاوه‌لا بوایه‌ ،ده‌مانتوانی له‌ زۆر شوێنی له‌ بار له‌ سه‌ر ئه‌و رێگه‌ دوور و درێژه‌ به‌ ژماره‌یه‌کی که‌می پێشمه‌رگه‌وه‌ که‌مینیان بۆ دابنێینه‌وه‌ ،به‌دبه‌ختتیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی فێر نه‌بووه‌ به‌ ئێران بڵێ نا!

نووسه‌ری کطبه‌که‌ له‌و باره‌وه‌ زیاتر نووسیویه‌تی"به‌ داخه‌وه‌ کورده‌کان ئه‌و سوێنده‌ مێژوویه‌یان له‌ بیر چوه‌ته‌وه‌ ،که‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ه‌ له‌مه‌و به‌ر نوێنه‌رانی سێ پارجه‌ی کوردستان له‌ سه‌ر چیای دالانپه‌ڕ خواردبوویان،چیایه‌ک که‌ به‌راستی سه‌مبولێکه‌،چوونکه‌ له‌ شوێنی به‌ یه‌کگه‌یشتنی ئه‌و سێ سنووره‌ هه‌ڵکه‌وتووه‌،که‌ کوردستان له‌ نیوان تورکیا ،ئێران و عێراق دا دابه‌ش ده‌که‌ن،ئه‌و کات ئه‌و ناسیونالیسته‌ کوردانه‌ سوێندیان خوارد بوو،که‌ هه‌رگیز هیچ چه‌شنه‌ یارمه‌تییه‌ک له‌ هێزێکی دراوسێ قه‌بووڵ نکه‌که‌ن که‌ بتوانێت زیان به‌ بزووتنه‌وه‌یکورد له‌ به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان بگه‌یه‌نێت."

 سه‌رچاوه‌: گۆڤاری‌ لڤین ـ ژماره‌ 171

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3003
بۆچوونه‌کان (2)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن shaho, December 10, 2013
به راي من قياسێكي غه‌ڵه‌ته.
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن بةرزةفر, December 09, 2013
بةداخةوة...بة پةروشم بو دیموکرات...بو رولةکانی قازیو قاسملوو شةرفکةندی...

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy