هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پیرۆزبایی‌ تەشکیلاتی گشتیی دەرەوەی وڵاتى PDKI له‌ "ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

تەشکیلاتی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات به‌بۆنه‌ی‌ 26ی‌ سه‌رماوزه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" كردووه‌‌و ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"یش وه‌ڵامی‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی‌ داوه‌ته‌وه‌.

ده‌قی‌ پیرۆزبایی‌‌و وه‌ڵامه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌:

 

pdki_-_heloykurdistan_2


زۆر بەڕێز ماڵپەڕی هەڵۆی کوردستان، سڵاو و رێز!

بە بۆنەی رۆژی هەڵۆ سەربەرزەکانی کوردستان، واتە پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی نیشتمانەکەمان، پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان پێدەڵێین و سووپاس بۆ هەوڵ و تێکۆشانی مێدیاییتان لە پێناو گەیاندنی دەنگی زیاتری گەلەکەمان.

ئێوە چەکی دەستی ئەو هەڵۆ سەربەرزانەن کە گیانی خۆیان ئەکەنە قوربانی و ئەبنە ژیلەمۆمی هەڵگیرساو لە شەوی ئەنگوستەچاو و سەرمای سڕی سەرماوەز.

ئیزنمان بدەن کە پڕ بە دڵ سووپاسی ئەمەگناسی هەموو ستافی ماڵپەڕەکەتان بکەین و هیوامان تەمەندرێژیی ماڵپەڕەکەتان و بەردەوامی و تەندروستیی ئێوەی هێژایە!

تەشکیلاتی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

 

مەنسوور عەزیزی

٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی

 

pdki_-_heloykurdistan_4


وه‌ڵامی‌ پيرۆزبایی‌ كۆمیته‌ی‌ گشتیی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتی‌ PDKI له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"ه‌وه‌


ـ به‌ڕێز كۆمیته‌ی‌ گشتیی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

ـ به‌ڕێز كاك مه‌نسوور عه‌زیزی‌، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات

سڵاوێكی‌ شۆڕشگێڕانه‌

پیرۆزبایی پڕ له‌ گڕ‌و تینی‌ ئێوه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت‌ و به‌ناوی‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"ـه‌وه‌، پڕ به‌ دڵ‌ سوپاسی‌ ئێوه‌ی‌ هێژا ده‌كه‌ین.

ئه‌گه‌رچی‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌وراز‌ و نشێوی‌ زۆری‌ دیوه‌‌ و گه‌لێك جاریش كه‌وتۆته‌ به‌ر هێرشی‌ سایبێری‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ دانی‌ زانیاری‌‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تی‌ راست‌و به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ نه‌ ته‌نیا بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دانی‌ زانیاریی‌ له‌ كوردستان، بەڵکو چەندین جار کەوتۆتە بەر سرنجی میدیاکانی وڵاتی نۆروێژ.

دڵنیاین ئەگەر پاڵپشتی و دڵگەرمی ئیوەی به‌ڕێز نەبێ، پێش وەچوونی ئەرکەکانمان بە سەختی هەموار دەبێ. بێ گومان نامەی گەرم و دۆستانەی ئێوە به‌تایبه‌ت له‌م رۆژه‌ پیرۆز‌و پڕشكۆیه‌دا زیاتر لە جاران هانمان ده‌دا و قورساییمان دەخاتە سەر شان کە هەنگاوەکانمان قورستر هەڵگرین و لێبڕاوانەتر لە جاران خەبات و تێکۆشانمان درێژە پێ بدەین.

جارێكی‌ دیكه‌ش پڕ به‌دڵ‌ سوپاستان ده‌كه‌ین.

له‌گه‌ڵ‌ رێزماندا

هه‌ڵۆی‌ كوردستان

26ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ 1392ی‌ هه‌تاوی‌

رۆژی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان

 

pdki_-_heloykurdistan_3

 

pdki_-_heloykurdistan_5


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 3107
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy