پیشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه راسته قێنهیه که له پێناوی رزگاری وئازادی وبهختیاری گه‌ل ونیشتمانهکهیدا، له هه موو خۆشی وئاسوودهییهکی ژیانی گوزه‌راوه و له‌و رێبازه‌دا به‌شێوازی رهواوگونجاو، شێلگیرانه ، ئازایانه و چالاکانه خه‌بات ده‌ک.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه مافخوازهیه که‌دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤه و له‌پێناوی بنبڕکردنی هه‌رچه‌شنه سته‌مێکی چینایه‌تی، ره‌گه‌زی، ئایینی، نه‌ژادی ونه‌ته‌وایه‌تی دا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه تێکۆشه‌ره‌یه که‌له پێناوی چه‌سپاندن وسه رکهوتنی دیموکراسی، مافی مرۆڤ ، مافی نه‌ته‌وایه‌تی، فره‌چه‌شنی وپلۆرالیزمی سیاسی دا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه ژیر‌و بیرکراوه‌یه که له‌پێناوی به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری، هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی وبه‌هێزکردنی ئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه پێشکه‌وتنخوازه‌یه که له پێناوی چاکسازی، نوێبوونه‌وه، گۆڕان وگه‌شه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری نیشتمانه‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌ومرۆڤه خۆشناودهست و زمان و داوێن پاکه‌یه، که پارێزگاری له حورمه‌ت وکه‌رامه‌تی مرۆڤ، سه‌روه‌ت و سامانی گشتی، مێژوو، زمان ، کولتوور‌و که‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته وهو نیشتمانه‌که‌ی ده‌کات .
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه هۆشیاره‌یه که به‌زانین و تێگه‌یشتنه‌وه یاسا‌و رێسا‌و نه‌زم و دیسیپلینی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی په‌سند ده‌کات وله‌پێناوی سه‌لماندن وچه‌سپاندن وسه‌ر که‌وتنیدا خه‌بات ده‌کات.
پێشمه‌رگه ئه‌و مرۆڤه ئاشتیخوازهیه که له مه‌یدانی"شه‌ری ره‌وا و وتوویژی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و ئاشتی سه‌ربه‌رزانه و دادپه‌روه‌رانه"دا لێهاتووئازاو چاو نه‌ترسه.
پێشمه‌رگه چرای رووناکی رێگای خه‌باته، سۆمای چاوه، چاوگه‌ی هیوایه، قه‌ڵای وره‌یه، باسکی به‌هیزی گه‌له.

