هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

PKK 2 گۆڵی لە PDK دا !

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

ئەوەی کە بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی رۆژهەڵات بە هۆی ئەو رابردووە دوور و درێژەی کە لە گەڵ کوردانی باشوو هەیانە لە پارتی دێمۆکرات نزیکن و کوردانی رۆژئاواش بە هۆی نیشتە جێ بوونی "پ ک ک " لەو وڵاتە و گیان بەختکردنی سەدان رۆڵەیان لە ریزەکانی ئەو حیزبەدا ، لە سیاسەتی ئەو حیزبە نزیکن شتێکی روون و ئاشکرایە.

 

shaho_-_pkk_pdk_2


ئەم دوو رەوتە ئێستە بە گشتی دابەش بوون بە سەر دوو بەرەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتدا، بەرەیەک بە رێبەرایەتیی PDK بەرژەوەندییەکانی خۆی گرێداوە بە بەرژەوەندییەکانی تورکیا، ئەورووپا و ئامریکاوە و بەرەێکی دیکەش بە ریبەرایەتی PKK بەرژەوەندییەکانی خۆی لە گەڵ، ئێران، سوریا، عێراق، روسیا و.... بینیوەتەوە.

لەم ماوەیەدا PKK بە هاوکاریی ئێران و هێزەکانی بەشار ئەسەد و لە رێگەی PYDوە توانیویە دەسەڵاتی خۆی بە سەر رۆژئاوادا بسەپێنێت و دەستی PDK و لایەنەکانی نزیک لەو پارەتە لە رۆژئاوا کورت بکاتەوە و هێژمۆنی خۆی بە سەر PDK دا بسەپەینێت.

لە لایەکی دیکەوە PDK دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانی هەرێمی کوردستان، هەوڵیدا بە زیاتر خۆ نزیک کردنەوە لە تورکیا و بەشداری کردنی لایەنە رۆژهەڵاتییەکان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر و دواتر سەفری مەسعود بارزانی بۆ شاری ئامەد و گەورە نیشان دانی ئەو سەفەرە، ویستی لە باندۆر و کاریگەریی PKK لە باکوور کەم باکتەوە و هێزی خۆی پێشان ئەو پارتە بدات .

بەڵام کاتێک PDK سەرمەستی سەفەرەکی بارزانی بوو بۆ باکوور و بیری لە دامەزراندنی حیزبێکی نزیک بە خۆی لەو پارچەیە دەکردەوە و خەونی بە سەپاندنی هێژمۆنی بە سەر PKK و کەمڕەنگ کردنەوەی رۆڵی ئەو پارتەی دەبینی، PKK و هاوپەیمانەکانی لە پشتەوە گورزی خۆیان وەشاند.

PDK کە مەبەستی گوشار خستنە سەر PYD هاوکات لە گەڵ دەوڵەتی تورکیا سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی بەسەر ئەو بەشەی کوردستان داخستبوو و بە جۆریک لە جۆرەکان ئاتۆی دەویست، نەیتوای ئامانجەکەی خۆی بپێکێت و حکوومەتی مالکی و PYD لە سەر ویست و داخوازی ئێران و سورییە خاڵی سنووریی "تەل‌کۆچەر" کردەوە.

ئەمە خۆی لە خۆیدا شکەستێک بوو بۆ PDK و لە لایەکی دیکەوە رێگای هاتووچۆی بۆ تیرۆریستان کردەوە کە دەتوانین ئاماژە بە تەقەینەوەکەی رۆژی رابردووی کەرکووک بکەین کە بە هۆی ئیسلامییە توندئاژۆکانەوە دڵی کوردستانیان کردە ئامانج و زەنگێکی مەترسی بوو بۆ هەناردەکردنی نەوت کە ئەم رۆژانە باسەکەی گەرمەو سەرانی PDK وا دەزانن دەتوانن بە پارە و نەفت هەموو شتێک بە دەست بێنن!

هەر لەو رۆژەدا و لە شاری هەولێر، PKK گۆڵێکی دیکەی لە PDK داو ئەویش بە هۆی ئەو گوشارانەی بوو کە لە رێگەی ئێرانەوە خستیە سەر پارتی و هاوکات لە گەڵ هێرشەکەی کەرکووک، نێچیروان بارزانی سەبارەت بەو ٧ گیراوەی رۆژهەڵات رایگەیاند کە ئەوانە ئاژاوەگێڕن و دەبێ سزا بدرێن. لە راستیدا ئەمە هەڵەیەکی مێژوویی بوو کە رەنگە سەرانی پارتی بە هۆی ئەو هەڵەوە خۆیان نەبەخشن.

 

xalid_-_girawani_kurd_2


قسەکانی بارزانی وای کرد کە ستراتیژی‌ترین هاوپەیمانەکانی خۆیان واتە کوردانی رۆژهەڵات لێیان بڕەنجێن پۆست و کامێنتەکانی نێو ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە زەقی ئەو تووڕەییە نیشان دەدەن.

لێدوانەکەی نێچیروان وا هەستی رۆژهەڵاتییەکانی بریندار کردووە کە ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتیش لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەوان بن، ئیدی خەڵکی رۆژهەڵات پشتگیرییان ناکات . لە راستیدا دەتوانم بڵێم PDK بەم کارەی تەنیا هاوپەیمانەکەی خۆی لە وڵاتانی دەورووبەر لە دەست دا و تەنیاتر لە جاران هەنگاو بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەنێت.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 4585
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy