هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەم هەڵانە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

خوێنەرانی هێژاو خەمخۆرانی ڕاستەقینەی چارەنوسی گەلی کوردوماف وئازادێ کانی ئەوگەلە و ئەونیشتمانەداگیراوە. لە ناخی دڵمەوەسڵاوتان ئاڕاستەدەکەم وهیوام شادی وسەرفرازیتانە، بەڕێزان پێشینان فەرمویانە دۆست ئەوەیە بتگرێنێ ودوژمنیش ئەوەیە پێت پێپکەنێ،یان دەڵێن توفێ بەرەوئاسمان هەڵاوێی وەڕوی خۆت دەکەوێتەوە. یەکەم: من بەڕاستی ولەناخی دڵمەوەهەست بەکەموکوڕێ کانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکەم ودەزانم خاوەنی چەندین هەڵەوکەموکوڕین و بەدڵنیایشەوەهەمووماندەزانین هەرگەلی کوردو ڕۆڵەکانی ئەو گەلە قارەمانەن باجی هەڵەوکەموکوڕێ کانی واندەن ودەبنەقوربانی هەواوهەوەسی مقامپەرستانەوزاڵبونی ڕەوابیت بەسەر زەوابیتدا وهەوڵدان لەپێناوی بەرژەوەندی شەخسی تا بەرژەوەندی گشتی ،بۆیە بەڕاستی کێردی مقامپەرستان وایکردوا کەسانی لێوەشاوە وسادقیش وحیزبە ڕەسەنەکانیش بکەونە بەرتیری ڕەخنەوسەرزەنشتکران وپەڕاوێزبخرێن.

 

xalid_-_ahzabe_kurdistani_2

 

ئێستا هەمو ئەوانەی بەڕاستی دڵیان بۆ ئازادی وبەختەوەری کوردوکوردستان لێدەداودەشزانن کاملاو چکەسانێک بونەتەباعیسی ئەو هەڵەوکەموکوڕیانەو ئەو پەراوێزخرانانە،با بەویژدانێکی پاکەوەوبەفکرێکی سەربەخۆیانەوە بیرێک لەو وەزعەبکەنەوەو بڕیاربدەن،ئایا ئێمە خەبات دەکەین لەپێناوی بەرژەوەندی کەسێک،یان میللەتێک، ئایا ئێمە خەبات دەکەین لەپێناوی دێموکڕاسی دا یان لە پێناوی پاوانخوازی دا،ئایا ئێمە قوربانی دەدەین تا دەسەڵاتی ئەکسەریەت و یاسا سەروەربێ،یان بەرژەوەندی تاکەکەسی وبەناو دێموکڕاسی شەقەیبێ.

خۆشەویستان ئێستا منیش وەک کوڕەکوردێک کەماوەیەک لەسەفی پیرۆزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بوومەو ئەو ڕێگاو ڕێبازەپیرۆزەو ئەو شەهیدەقارەمانەو ئەو عەماسەدوژمن تەزێنانە، مەک مەرگ لەوانم دابڕێ ئەگینا تادڵ لێبدات لەگەڵ وانەوشانازیشی پێوەدەکەم. بۆیە بەڕاستی هیوادارم بەهیممەت ودڵسۆزی گشت ڕۆڵە قارەمانەکانی ئەو حیزبە وئەو گەلە قارەمانە نەهێڵین حیزبە خۆشەویستەکەی قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی وهەزاران ڕۆشەنفکرو قارەمانی تری نەتەوەکەمان توشی هەڵەو کەمو کوڕی تربێ.

خۆشەویستان عەزدەکەم چەند خاڵێکی لاوازو گرینگی پەیوەندیدار بەحیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بخەمە بەر دیدی ئێوەی هێژاو خاوەن ڕا.

یەکەم: دوای هاتنەسەرکاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 1357ی هەتاوی،کەڕێژیم دەسەڵاتی ئێرانی گرتەدەست وئەودەسەڵاتەش زۆر لاوازو ناسەقامگیربوو،بەداخەوە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەیانتوانی بەشێوەیەکی یەکگرتو و یەک دەنگ لەگەڵ ڕێژیم بکەونە وتو وێژو داوای ماف وئازادێ کانی گەلی کوردبکەن.

دووهەم: دوای هەڵگیرسانی شەڕی ماڵوێرانکەری نێوان ئێران و عێڕاق ،ئەو حیزبانە نەیانتوانی لەدەوری یەک کۆببنەوەو بەرەیەکی یەکگرتوی سیاسی ونیزامی پێک بێنن و بەیەکگرتوی خۆیان و خەڵکی کوردستان بتوانن ڕێژیم بەچۆک دابێنن وماف وئازادێ کانی گەلی کوردستانی تێدا دەستەبەربکەن، کەچی بەداخەوە هەر حیزبەی بەئەقڵی خۆی وبەو هێزەی هەیبو، ئاغای بە نۆکەر نەدەگرت و نەحیسابی بۆ دوژمنە دڕندەکەی کورد دەکردو نەڕێزیشی لە هەڵوێست وئیرادەی حیزبەکانی دیکەی کوردستاندەگرت. هەر یەکەو لەبەرخۆیەوەو لە گۆشەوکەنارێکەوە دوو قوللەی دەتەقاندو داوای سەربە خۆی کوردستانی دەکرد. لەو سەردەمەشدا بیروبۆچونەکانی مارکسیزم لینینیزم بە شێوەیەکی سەیرو ڕاست لەدژی قازانج وبەرژەوەندی ویەکڕیزی گەلی کوردو حیزبەکانی کەڵکیان لێوەردەگیراو خەڵکیان لەوبیروبۆچونە بێزاردەکرد، کەبەداخەوە هەر لەئاکامی ئەو شێوەبیرکردنەوەو هێنانی جۆرەبیرو بۆچونێکی غەیرە مەنتقی وهاندەرانە بۆ ناوبیرو هەستی ژمارەیەک لە چەپگەرایانی کوردستان و پەروەردەکردنیان بەگیانێکی دوژمنکارانە بەرامبەر بە بزاڤی نەتەوایەتی وبەرامبەر بەحیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران،بەداخەوە سەر ئەنجامی ئەو شێوە بیرو بۆچونە چەوتە بو بە باحیسی شەڕێکی خوێناوی ودرێژخایەن لە بەینی حیزب وکۆمەڵە. مخابن ژمارەیەکی بەر چاو لەڕۆڵەکانی گەلی کورد بونە قوربانی وفرسەتێکی باش و گەورەشیان دابەڕێژیمی جنایەتکاری ئاخوندی تا باشتر خۆی بسەۆێنێ و ئاسانتر زەربە لەکوردو کوردستان وئازادی خوازانی بدات.

چوارەم: زیانێکی دیکە کە بەداخەوە بەرۆکی جوڵانەوەی نەتەوایەتی لەو بەشەی کوردستاندا گرت،دابڕانی ژمارەیەک لە ئەندامانی حیزب بوو دوای کۆتای کۆنگرەی هەشتی ئەو حیزبەو بونیان بەدۆستێکی نیزیکی سازمانی مجاهید و زیانێکی زۆریشان لەجوڵانەوەی ڕزگاری خوازانەی کورد داو پاشانیش گەڕانەوە ناوڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران. پێنجەم: دوای کۆتای شەڕی نێوان ئێران و عێڕاق ئەو حیزبانە باشدەیانزانی کە ئەو جارە ڕێژیم هەرچی هێزو توانای نیزامی هەیەتی لەدژی گەلی کوردو خەباتە ڕەواکەی ئەو گەلە دەیخاتە گەڕ،کەچی بەداخەوە لەو وەزعە سەختەشدا نەیانکرد هیممەت بکەن ەدەستی برایەتی وهاوکاری بدەنەدەستی یەکتری و خۆیان ئامادە تربکەن. شەشەم: دوای شەڕی کوێت وسەرئەنجام ڕاپەڕینەمەزنەکەی گەلی کورد لەباشوری کوردستان وڕزگاری بەشێکی زۆری ئەو بەشەی کوردستان، ئەوان باشدەیانزانی ئەو جار ڕێژیمی تاوانباری ئاخوندەکان لە بۆشای دەسەڵاتی مەرکەزی لەو ناوچانە کەڵک وەردەگرێ و لەهیچ پیلانێک دژی ئەو حیزبانە سڵناکاتەوە، بەڵام دیسانیش حیزبەکانی ڕۆژ‌هەڵات وازیان لەو دەمارگرژێانەیان بەرامبەر بەیەکتری نەهێنا تا بوون بە ئاردی نێو دڕوان و ئێستاش بە کەس کۆنابنەوە وهێزو تینیان نایەتەوە بەرێ. حەوتەم: دوای تەشکیلی حکومەتەکەی پارتی ویەکێتی لە ساڵی 1992 بەرەبەرە مەیدان لەحیزبەکانی ڕۆژهەڵات تەسک و تەسکتر کرایەوە،کە بەداخەوە دوای هەڵگیرسانی شەڕی جەرگبڕو خوێناوی نێوان یەکێتی وپارتی ئیتر حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات گڵۆڵەیان کەوتەلێژی و جارێک یەکێتی و جارێک پارتی دەیدانە بەر بەرداشی ئەو شەڕەنگریسەو هەزینەی شەڕیان پێ لە کۆماری ئیسلامی وەردەگرت و بو بەکێ بەرکێ لە نێوان یەکێتی وپارتی بۆئەوەی بزانن کامیان زەربەی زیاتر لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەدات تا خەڵاتی باشتر لەکۆماری ئیسلامی وەربگرێ و چاکتر تەندوری ئەو شەڕەبراکۆژێ گەرمبکات. بابزانین ئەوان چیان کردوا بەرامبەر بەحیزبەکوردێ کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. یەکەم:سەرەتا دەستی ئەو ڕێژیمە جنایەتکارەیان ئاواڵەکرد تا بەتیرۆرو تەقاندنەوەو تۆپ وکاتیۆشابارانکردن ودەرمان داوکردنیان زەربەی خۆیان لێ بداو سەریان لێ بشێوێنێ. دووهەم: پێشێان ئاواڵە کرد تا بەعەزو ئارەزوی خۆی کاری سیخوڕی و پێک هێنانی باندی تیرۆریستی لە ناو خەڵکی بێ کارو ئەفڕادی حیزبەکانی باشوردابکاو بۆ کاری تیرۆریستی بەکاریانبێنێ. سێهەم: بەفشاری کۆماری ئیسلامی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتیان لە مەرزەکانەوە بەرەو قوڵای خاکی هەرێم راگوێز کرد. چوارەم: وازیان پێ لەخەباتی چەکدارانە هێنان وکردیانن بە خانەنشینی بێ محاش. پێنجەم: ئەوجارفشاریان بۆ دێنان کە دەبێ چەکەکانتان تەسلیمی ئێمەبکەن. شەشەم: ڕێگایان پێنەدەدان ڕادێۆکانیان بەرنامە بڵاو بکەنەوە.

حەوتەم: هێنانی هێزی نیزامی ڕێژیم بۆ سەریان بە مەبەستی تەسلیم کردنەوەیان بەڕێژیمی ئێران.هەشتەم: تەحویل دانەوەی ئەندامەکانیان بەزیندویی و بەمردوی بەڕێژیمی ئێران. بەداخەوە ئەو خۆ سپاردنەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەقەزاو قەدەرو ئەو گوێ ڵایەڵێیان بۆ یەکێتی و پارتی وهەرێم، سەرئەنجام وایلێکردن بە خۆ پێشاندانیش نەوێرنەوە داوای هەقی خۆیان وگیراوانی سیاسی

بکەنەوەو بڵێن ئێمەش هەین. ئێستا هەر دەبێ بڵێن خوایە لەوەی ساردتری نەکەی.

هەشتەم: دوای ئەو هەمۆ نەهامەتیانەی کە بەسەرحیزبەکوردێکانی ڕۆژهەڵات دا هات بەداخەوە نەهامەتێکی تری تاریخ بەسەر چو دۆڕاو تاقی کراوەی پێشوتر بەرۆکی بەرۆکی گەورەترین وخۆشەویست ترین حیزبی سەرەکی ئەو بەشەی کوردستانی گرتەوەو بۆ جارێکی تریش ژمارەیەک ئەفڕادی مقامپەرست وبیرتەسک و بێ باوەڕ بەدێموکڕاسی و هەڵبژاردنی دێموکڕاتانە، دوای ئەوەی لەکۆنگرەی 13 حیزبدا ڕەهیان نەهێنایەوە بۆ جاری دووهەم شمشیری ژەنگاوی جیابونەوەیان لەکەلان هێنایەوە دەرو لە حیزب جیابونەوە و بەوکارەیان بۆ جارێکی دیکەش وهەر لەسەر بەرژەوەندی شەخسی ومقامپەرستی خۆیان ژمارەیەکی زۆرو بەرچاویان لە ڕۆڵە ئازاو سادقەکانی حیزب بەدوای خۆیان دا بردو لەو حیزبەیاندا بڕاندن. ئەوانە بەڕاستی زۆر سەیرن بەغداشیان دەوێ و خورماشیان دەوێ، هەم جیا دەبنەوە لەسەر دەسەڵات هەم لەپێناوی دەسەڵاتیشا دێنەوە ناو حیزب ،هەم بۆ دێموکڕاسی خەبات دەکەن، هەمیش باوەڕیان بەدێموکڕاسی نیاو پێشێلی دەکەن، هەم دەم لە یەکڕیزی وبەهێزی دەدەن وهەمیش ئەو یەکڕیزی وبەهێزێێ هەرەس پێدێنن و پابەندی نابن و لە کوێ وکەی بەرژەوەندی شەخسیان کەوتە خەتەر فتوای جیابونەوەدەدەن و کۆنگرەکەش بەنا مەشڕوع و نادێموکڕاتانە لەقەڵەم دەدەن و دوو قیلە شەرعانیان بۆ دێننەوەو بارگەو بنەیان بۆ هەوارێکی دیکە ڕادەگوێزنەوە. بەڕاستی مرۆڤ کە هەستی کرد کەسانێکی ساویلکەو خۆشباوەڕ پشتیوانی لێدەکەن وبەدوای دا دێن ودەڕۆن، نابێ ئەویش لەبەڕەی خۆی زیاتر لاق ڕاکێشێ و ئابڕوی خۆشی وشوێنکەوتەکانیشی بەرێت. نۆهەم: خاڵێکی تری لاوازی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە بوو کە ئەوان بەبێ هیچ مقاومەت وقەیدوشەرتێک تەسلیمی گشت داواکانی یەکێتی وپارتی وحکومەتی هەرێم بون و بەهەموانیان ئامادەنەبوون بە ئەندازەی یەک کات ژمێری پەکەکەی مقاومەت بکەن و مان ومەوجودییەتی خۆیان بپارێزن و سەنگی خۆیان ڕابگرن. دەهەم: زەعفێکی تری ئەو حیزبانە ئەوەیە کە ئەوان ئەوە پازدەساڵ زیاترە لە باشوری کوردستان دەست وپێ بەستراون ولەو ماوەیەیدا بە سەدان کادرو پێشمەرگەیان بەدەستی تیرۆریستەکانی ڕێژیم لێ شەهیدکراوەو بەدەیان ئەندامی فەعال ودڵسۆزیشیان لە داخلی کوردستانا لێ ئیعدام کراوە، کەچی بەداخەوە ئەو حیزبانە نەیانتوانیوە هەڵوێست وگوتارێکی بەهێزو هاوبەشیان هەبێ ودێفاع لەو تێکۆشەرانەی خۆیان بکەن و جیهان وجیهانیان لەو غەدرانەی لەدژیان دەکرێ ئاگادار بکەنەوە و پێشی ئەو وەزعە بگرن.

دەڵێن بارانەی نمنم ڕەحمەتە،بۆیە ڕەخنەکانی منیش بەرامبەر بەحیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن وهیوادارم ڕەخنەکان سازندەبن و ئەوانیش بە گیانێکی دێموکڕاتانە وبە مەبەستی کۆتای هێنان بەخاڵە لاوازەکانیان و بەقازانجی گشتی بە خۆیاندابچنەوە، دەڵێن زەرەر لە نیوەش بگەڕێتەوە هەر قازانجە . یازدەهەم: خاڵێکی تری لاوازی وتاقەت پڕوکێنی ئەو حیزبانە ئەوەیە کە هەمویان دوچاری نەخۆشی ڕوعزلی وقبوڵنەکردنی یەکتری ودابڕان لەیەکتری هاتونە و بەداخەوەبەهۆی بێ کاری و نەبوونی جموجۆڵی خەباتی چەکدارانە ومانەوەیان لە بنکە سابیتەکان بەرەبەرە لە ئەرکە ئەسڵی وسەرەکێ کانیان دوردەکەونەوەو کارەکانیان زیاتر شکڵی ئیدارەیەکی بەخۆیەوە گرتوا تا کارو ‌تێکۆشانی حیزبێکی معارزەوخەباتگێڕ.

دوازدەهەم: زەحفێکی تری حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەوەیە کەئەندامانیان هاندەدەن بۆ خۆ پێشاندان ودیفاع لەو کەسانەی کە لەلایەن ڕێژیمی جنایەتکاری ئاخوندەکانەوە ئیعدام دەکرێن !!! بەڵام لە هەمووی قەباعەتتر ئەوەیە ئەگەر ئەندامەکانیان لە لایەن ئاسایشەوە گیران پشتیان تێدەکەن و دیفاعیان لێناکەن.

خوێنەرانی هێژاو خاوەن هەست و نستی نیشتمانی من ئێستا بەو چەند پرسیارە بابەتەکەم کۆتای پێدەهێنم وهیواداریشم ئێوەی بەڕێزیش بەویژدانێکی پاک وبەبێ دەمارگرژی وبەبێ لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی تاک وحیزبیتان بەرژەوەندی گشتی نەتەوەکەمان بکەنە محەکی جوابەکانتان .

یەکەم: ئایا بەوشێوەخەباتکرنەکورد سەردەکەوێ؟

دووهەم: ئایا بەوکردەوانانەیان دەتوانن بەسەرقەیرانەکانیاندا زاڵبن؟

سێهەم:ئایا ئەگەر لەسەر ئەوشێوەکارانەیان بەردەوامبن دەتوانن قازانج بەبزاڤی ئازادی خوازانەی کورد بەگشتی وڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی بگەیەنن؟

چوارەم: ئایا ئەگەر لەسەر ئەو کارو کردەوانانەیان بەردەوامبن، خەڵکی کوردستان بەگشتی وئازادی خوازانی کوردستان بەتایبەتی گوێ یان بۆ ڕادەگرن وڕێز لەڕابردو ئێستاو داهاتویاندەگرن؟

پێنجەم:ئایا ئەوان توانیویانە یەکڕیزی وتەبای ناوخۆیان دەستەبەربکەن تا لەفکری 9 میلیۆن خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدابن؟

شەشەم: ئایا ئەوان خۆیان باوەڕیان بە ئازادی و دێموکڕاسی وهەڵبژاردنی ئازادانە هەیە،تا هەوڵبدەن ئەو مافانە بۆ گەلی کورد بەدی بێنن؟

حەوتەم: ئایا ئەوان لە ناو ڕیزەکانی خۆیاندا توانیویانە بەرژەوەندی شەخسی ومقامپەرستی و بوغزو غەرەزی بێ سنورانە لەناو ڕیزەکانی خۆیاندا بەقازانجی گشتی و بۆڕێزگرتن و وەفاداریان بەرامبەر بەخوێنی پاکی شەهیدەسورخەڵاتەکانیان وەلابنێن،تا خەڵکی کوردستانیش چاولەوان بکات؟

بەهیوای نەمانی کەمو کوڕێ کانتان وسەرفی نەزەرکردنتان لەبەرژەوەندی شەخسی بەمەبەستی خزمەت بەگەل و نیشتانە دیلکراوەکەمان.

 

_________________________________________

تێبینی‌

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان":

ـ له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كان به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 996
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن بةرزةفر, December 08, 2013
حةک به قوربانی ئةو پةنجانه بم ئةوشتانةی نوسیوه سپاس سپاس سپاس!!بلیی گوی راگرن؟؟؟؟؟؟؟/

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy