فهرهاد پیرباڵ:
رۆژی دووشەم، کاتژمێر ” 8 و نیوی بەیانی” ڕێگەی فڕۆکەخانە دەگرم لە هەولێر
١- بە ناوی گەلی هەرێم و بە ناوی خۆپیشاندەرانەوە، داوا لە “سەفارەتی ئەمریکی” و ” یوو ئێن un” و “پەرلەمانی ئەورووپی” بکەین، پێش هەموو شێک، پێویستە لەمەودووا “سەرۆکایەتیی هەرێم” لەلایەن پەرلەمانی خۆشمانەوە دەسەلاتی پێ بدریت بە قورسترین شێوە وەڵامی هەر دەسدرێژییەکی وڵاتانی دراوسێمان بدەنەوە ئەگەر هەر گوویەکی دیکەیان خوارد هاتن خاکی هەرێمیان تۆپ باران کرد : چونکە سەرۆکی هەرێم لە قانوونی پەرلەمانماندا ئەم مافەی پێ نەدراوە ، ، واتە: بۆ ئەوەی سەرۆکایەتیی هەرێممان لە،مەودوا بتوانێت بەرگری لە نامووسی خاکمان و نەتەوەکەمان بکات پێویستە گەل و پەرلەمان دەسەڵاتی ڕەهای بداتێ تا بتوانێت دەست بکاتەوە و بەرگری لە” سنووری هەرێم ” و ” بەها نەتەوەییەکانمان” لە پارچەکانی تریش بکات ! ئەم بیرۆکەیە دەسەلات لە بەغدا ناسەنێتەوە و ناکۆک نیە لەگەل بەغدا .
٢ - حەوت تێکۆشەرەکانی ڕۆژهەڵات دەبێت ڕۆژی یەکشەم بەربدرێن، ئەگینا :
من ئەگەر بە تاقی تەنیاش بم
رۆژی دووشەم
کاتژمێر” 8 و نیوی بەیانی ” ڕێگەی فڕۆکەخانە دەگرم لە هەولێر ... چونکە کاتژمێر ١١ و نیو پەروازی بەرەو طهران هەیە !

