هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌رزه‌کانی مرۆڤ

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

nazdar_-_fedrealizm_2سروشت وبوونه‌وه‌ران وژیان پێوه‌ندییه‌کی گه‌وهه‌ری‌و پته‌و‌و چالاکیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌و پیوه‌ندییه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانی بوونه‌وه‌ران پێویسته‌، بۆ پاراستنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌‌و گه‌شه‌و دره‌و شانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی، پێویسته‌ مرۆڤ ماف وئه‌رک وتێکۆشانی مرۆڤانه‌ی هه‌بێت.

 تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ رێژه‌یین؛پێویستی ژیان، کاروئه‌زموون، ئازادی، کات، شوێن، ژینگه‌، که‌شوهه‌وا هه‌وا، بنه‌ماڵه‌، کۆمه‌ڵگا، کولتوور، په‌روه‌ر‌ده‌، زانست‌و تێکنۆلۆژی، ئایین، نه‌ریت، باروودۆخ، سیستمی ‌سیاسی، ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، کاریگه‌ری گرینگیان له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی مرۆڤ هه‌یه‌.

مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه‌ که ‌جه‌سته‌، مێشک، ئه‌قل، زمان، هۆش‌و ئه‌ندیشه‌ی له ‌بوونه‌وه‌رانی دیکه‌ پێگه‌یشتووتر‌و پێشکه‌وتووتره‌و به ‌پێی پێویستی ژیان به‌ره‌به‌ره‌ گه‌شه‌ی کردووه‌و بۆته‌ بوونه‌وه‌رێکی قسه‌که‌ر.

مرۆڤ به‌پێی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی خودئاگا، سیاسی، ئازادو ئه‌قڵمه‌نده‌، خاوه‌نی هه‌ست‌و سۆزو هۆش‌و ویژدانه‌، توانای گه‌شه‌کردنی هه‌یه‌، لایه‌نێکی که‌سایه‌تیه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری "ئه‌قڵ ولۆژیک" لایه‌که‌ی دیکه‌ی ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری "هه‌ست وسۆز"،ه‌وه‌، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ پێوه‌ندی زیندووییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه‌و پێکه‌وه‌که‌سایه‌تی مرۆڤ ته‌واوده‌که‌ن.

 

nazdar_-_mrov_1


ـ مرۆڤ به‌گوێره‌ی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی ئازاده‌؛ خاوه‌نی ڕه‌های جه‌سته‌و روحی خۆیه‌تی‌و مافی ژیان‌و ئاسایش‌و سه‌ر‌به‌خۆيی بڕیاردان‌و ئازادی له‌ هه‌ڵبژاردنی جۆری بڕیار دانی هه‌یه‌، ئازادی له ‌سروشتی مرۆڤ دایه‌‌و پێوه‌ندی به‌ خودی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌، مرۆڤ‌و ئازادی هاوزای یه‌کترن، مرۆڤ به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی خولیای ئازادی بووه‌، مرۆڤ ئازادترین بوونه‌وه‌ره‌ که‌ له‌ هه‌موو بوونه‌وه‌رانی دیکه‌زیاتر هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تیی ده‌کات.

مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ئه‌قڵمه‌نده‌؛ ئه‌قڵ گرینگترین توانایه‌ که‌مرۆڤ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی خۆی هه‌یه‌تی، ئه‌قڵ گه‌وهه‌ری یاسای ژیانی مرۆڤه‌و چرایه‌که‌ بۆ رێنوێنی کردنی خواسته‌کان، واته رێنوێنی ده‌دا به ‌مرۆڤ که‌ چ بخوازێ‌و چ بڵێ‌و چ بنووسێ‌و چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکات. توانای ئه‌قڵی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌زۆری‌و گه‌وره‌یی‌و جۆراوجۆری زانیارییه‌کان سنوورداره‌.

مرۆڤ به‌ به‌گوێره‌ی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌یه‌؛ واته‌ خاوه‌نی بیر، بیرۆکه‌، بیر کردنه‌وه، گومان، ترس، خه‌م ونیگه‌رانی وهه‌روه‌هاخاوه‌نی روانگه‌، تێڕامان، تێڕوانین، تێبینی، پرسیار، ره‌خنه‌، پێشنیار، ڕاڤه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ڵوێست‌و بڕیاره‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌م خاوه‌ن ئه‌قڵ‌و هۆشه‌‌و هه‌م بابه‌تی یاسایه‌و هه‌م یاسادانه‌ره‌، به‌رده‌وام سنووره‌کانی یاسای سروشت ده‌به‌زێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ش ده‌گۆرێ که‌ خۆی دایناون. مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای" بوونیه‌وه‌" تا هه‌نووکه‌ قۆناغی جۆراو جۆری له‌ گۆڕان‌و گه‌شه‌کردن بڕیون، له‌ ئێستاو داهاتووشدا به‌ به‌رده‌وامی پێویستی به‌گه‌شه‌و پێشکه‌و‌تن هه‌یه‌، له‌جیهانی ئه‌مرۆدا به‌هۆی پێشکه‌و‌تنی خێرای تێکنۆلۆژی زانیاری‌و پێوه‌ندییه‌کان، گۆڕان‌و گه‌شه‌ی خێرا بۆته پێویستی ژیان وخولیای مرۆڤ.‌

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1358
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy