هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رۆژهەڵاتیەکان نەتەویی تر لە پارچەکانی تری کوردستان !

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

azhin_-_logo_1هەر پارچەیەک لە کوردستان لەم سەردەمەی ئێستادا کێشەو گیروگرفتی تایبەت بە خۆی هەیە، راستە کە کێشەی سەرەکی هەر چوار پارچە بوونی دەسەڵاتێکی حاکمە کە رێگرە لەبەردەم کورد بوون دا، بەڵام ئەگەر هەر پارچەیەک بە جودا بچینە ناو وردەکاریەکانیەوە بۆ مان دەردەکەوێ کێشای ئەو پارچەیە لە جەند رویکەوە جیاوازترە لە پارچەکەی تری دراوسێی، بۆ نمونە ئازادیەکان لە کوردستانی تورکیا زۆر رەها ترن وەک ماف وئازادیەکان لە کوردستانی رۆژهەڵات یان لە کوردستانی باشور، ئێستا نیمچە دەولەتێک حاکمەو کێشەیی حکومەتداری نێوخۆی زاڵە بەسەری دا،لە کوردستانی سوریەش ئاڵۆزیەکان هەمە لایەنەن هەم لە دەرەوە هەم لە نێوخۆی.

سەرلێشێواوی ئاغۆزیەکی تەواوو سیاسیەکانی کوردی گرتۆتەوە، بە هەڵەشەی کار کردن و خۆ گەیاندن لە هەموو کێشەکانی هەموو پارجەکان، هەر کامە لە حیزبە سیاسیەکان کە تەنانەت لەوانیە لە پەیرەو پرۆگرامیشیاندا هاتبێت کە دەخاڵەت کردن لە گرفتەکانی پارچەکانی تری کوردستان کاری ئەوان نیە، بەڵام پاوان خوازی بەشێکیان و دڵسۆزی و هەستی نەتەوایەتی دەربرینی بەشێکی تریان وای کردوە، کە ببنە لەمپەر لەبەردەم کارەکانی یەکتردا.

رۆژهەڵاتیەکان بە حیزب و سیاسی و رۆشنبیرەکانیاننەوە بە روودانی هەر روداوێک یان هاتنە پێشی مەوقیفێکی سیاسی لە پارچەەکی تری کوردستان ، یەکسەر دەبنە خاوەەن هەڵویست و خاوەن نەزەر و مافداری دەرەجە یەک، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ نەتەوەی بیر کردنەوە کە لێرەدا نەک خاڵێکی موسبەت نیە، بەڵکو زەربە هەم لە خۆیان دەدات هەم بە جۆرێکیش وەک موداخەلەکەرێکی بێجێ، نێو دەهیێندرێن.

 

azhin_-_natawaei_2


کوردستانی رۆژهەڵات بۆخۆی لە بارودۆخێکی زۆر نالەباردا بەسەر دەبات، بونی رێژیمێکی زاڵم کە هیچ رەحمێک بە نەتەوەکەت ناکات و سەرجەم مافەکانت پێشێل دەکا، بۆخۆی پرە لە سوژە. کێشەو دوبەرەکی و لێک هەڵپرژانی لایەن و حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵات و یەکگرتوو نەبونیان لە کاتە هەستیارەکاندا، بۆخۆی گەورەترین کێشەی ئەورۆی بزوتنەوەی ئازادی خوازی کوردستانە. زیاد بوننی ئێعتیاد، ئایدز، فەساد، خراپی باری ئابوری و گوزەرانی خەڵک، بێکاری، ..... کوشتنی کۆڵبەران و، گرتنی رۆژنامەنوسان و خوێندکاران.. بە هەزارانی تریش لەم بابەتانە، گەورەترین کێشەکانی ئەمرۆی رۆژهەڵاتی کوردستانن، کە دەتوانێ هەموو حیزب و چالاکە سیاسی و رۆشنبیری و مەدەنیەکان بۆ دیتنەوەی رێگە چارەیان بەخۆیەوە سەرقاڵ بکات، بەڵام ئەوەی دەیبینین ئەورٶکە ، خۆ دزینەوەو پشتگوێ خستنی ئەو کێشانەیە لە لایەن جالاکە سیاسی و حیزبەکان و چالاکە مەەنی و رۆشنبیرەکانی رۆژهەڵات، وە خۆ خەریک کردنیانە بە بەیان نامە درەکردن و بابەت و وتار نوسین و وتویژ کردن لەسەر ، کێشەی سوریە و تەحلیل و تەفسیر کردنی کارەکانی حکومەتی هەرێم و سیاسەتەکانی پکک و دەستوپێوەندەکانی..

دەرد و گرفتەکانی رۆژهەڵات زۆر گرینگتر و هەستیار ترن لەو کێشانەی پارچەکانی تری کوردستان، چونکە، هەرچیبێ پارچەکانی تر، هەنگاوێکیان بەرەو گەیشتن بە ئازادی هەڵ هێناوەتەوە، باشور کە بە ئامانج گەیشتوە، رۆژاوا لە پرۆسەی ئازادی دایە، باکور پێشکەوتن و نەرمیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە لە لایەن حکومەتی دەسەڵاتەوە، ئەوەی کە دیارە رۆژهەڵاتە کە نەتەوەی کورد بەرەو نەمان دەچێ لە لایەن دەسەڵاتەوەو ، جموجۆڵە نەتەوەیەکانی کورد بەرەو سستی و وشک بون دەرۆن، لە هەموو لایەک زیاتر تینویە بۆ پاڵپشتی کردن و هیمەت کردن بۆ رزگار کردنی و ، گایاندنی رۆژهەڵات بە پرۆسەیەکی نوێ لانی کەم تا رادەی کوردستانی رۆژاوا، یا باکور..

بۆیە ئەرکی ئێمە وەک حیزب، چالاکی سیاسی، مەدەنی، رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی ، رۆژهەڵاتی کوردستان، دەبێ تایبەت بکرێتەوە بە پارچەکەی خۆمان و خەمی خۆمان زیاتر بخۆین، هێندە بەردی نەتەوەی لە سینگ نەکوتین، تا ماڵی خۆمان رێک نەخەین ناتوانین ماڵەگەورەش ریک بخەین.

راستیەکیش هەیە، نابینین کە کەسایەتى و چالاکە سیاسیەکانی پارچەکانی تر تەنانەت هی کوردستانی باشور کە لە سایەی حکومەتێکی ئازاد دا بەسەر دەبەن، پشگیر و خەم خۆری رۆژهەڵات بن، بەشێوەک وەک ئەوەی رۆژهەڵات بە کوردستان نازانن و ، نایخەنە بەر دیدو قەلەمیانەوە.

بۆیە هیوادارم سیاسیەکانی رۆژهەڵات، شێلگیرانەتر، بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی زیاتر و زۆر بە پەرۆشەوە ئاور لە رۆژهەڵاتی کوردستان بدەنەوە..

"باوەری من وایە، هەر کەس سەری بە پارچەی خۆیەوە بێشێ، دەتوانێ دەرمانی بکا"

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1138
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy