ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25/8/1392ی هه‌تاوی، ده‌ورووبه‌ر كاتژمێر 7:30 خوله‌كی سه‌رله‌ئێواره، موهه‌ندیس ره‌زا خه‌یاتی، دامه‌زرێنه‌ری رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران له رووداوێكی هاتوچۆدا له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری كۆیه گیانی له‌ده‌ست دا‌و چووه نێو ریزی نه‌مرانی دێموكرات.
ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عومه‌ر غوڵامعه‌لی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووه كه ئه‌و كاره‌ساته‌یان تووش بووه، به‌ڵام ته‌ندروستیی به‌ڕێز عومه‌ر غوڵامعه‌لی باشه‌و تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ره‌زا خه‌یاتی له به‌شی پزیشكی یاسایی شاری كۆیهیهو بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و شۆڕشگێڕانی دێموكرات چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ته‌رمه‌كه‌ین.
ره‌زا خه‌یاتی، به‌ره‌گه‌ز تورك، له ساڵی 1312 له شاری خۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه. ناوبراو دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دیپلۆم له له‌شكری چواری ورمێ له به‌شی مخابرات ده‌ستبه‌كار ده‌بێ. دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌هیدی نه‌مر دوكتور قاسملوو ئاشنا دهبێو ده‌چێته ریزی خه‌باتگێڕانی دێموكرات‌و له‌سه‌ر داوای دوكتور قاسملوو رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران دادهمهزرێنێو ئه‌و رادیۆیه رێكه‌وتی 27/3/1359ی هه‌تاوی ده‌ست به وه‌شان ده‌كات. پێویسته بگوترێ ئه‌م رادیۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 29 جار بۆمباران‌و تۆپباران كراوه‌و 18 جار شوێنی گۆڕیوه به‌ڵام تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌و شه‌هید ره‌زا خه‌یاتی له درێژه‌ی خزمه‌تی به نه‌ته‌وه‌ی كورد 295 كه‌سی بۆ كاروباری رادیۆ په‌روه‌رده كردووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو چه‌ند ساڵ پێشیش به شێوه‌ی فه‌رمی بووه موشاویری به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له بواری رادیۆدا.
نه‌مر ره‌زا خه‌یاتی له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه گه‌لێك كێشه‌و نه‌هامه‌تی بۆ خۆی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هاتۆته پێش‌و چه‌ندین جاریش هه‌وڵی تیرۆری ناوبراو دراوه.
شه‌هید ره‌زا خه‌یاتی، ناسراو به موهه‌ندیس، كوڕێكی به‌ناوی ئه‌میر كادرێكی به‌وه‌جی حیزبه‌و له به‌شی راگه‌یانی حیزب دایه‌و هه‌روه‌ها بووكه‌كه‌شی به‌ناوی خاتوو ئێلهام چایچی كه ئه‌ویش به ره‌گه‌ز توركه جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و سكرتێری یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه.
رۆحی شاد‌و رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پڕڕێبوار بێ.

