هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چونێتی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی رۆژئاوای کوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

siamak_-_pyd_3دوای کوبونه‌وه‌یه‌کی سێ سه‌عاتی له‌ شاری داگیرکراوی قامیشلو! هێزه‌کانی پ ک ک له‌ سوریا به‌شێوه‌یه‌کی تاک لایه‌نه‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ حسابێک بۆ هێزه‌کانی دیکه‌ی رۆژئاوای کوردستان بکات،ئیداره‌یه‌کی کاتی بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان راگه‌یاند! هێزه‌کانی سه‌ربه‌ئێران (پ ک ک ،گوران و هاوپه‌یمانه‌کانی) هه‌ولیاندا له‌ راگه‌یاندنه‌کانیان ئه‌م بریاره‌ی پ ک ک له‌ سوریا وه‌کو پرسێکی نه‌ته‌وه‌یی کورد وێنا بکه‌ن،که‌سێکی نه‌شاره‌زا بێت واهه‌ست ده‌کات،رۆژئاوای کوردستان ئازاد بوه‌و به‌بریاری هه‌موو هێزه‌کانی رۆژئاوا ئه‌و ئیداره‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانیان پێک هێنراوه‌!

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یاندنه‌ پر له‌ چه‌واشه‌کاریه‌ چیتر یاری به‌هه‌ست و سۆزی کوردستانیان نه‌که‌ن،هه‌ول ده‌ده‌م به‌کورتی باس له‌ حه‌قیقه‌تی چونێتی دامه‌زراندنی ئه‌و ئیداره‌یه‌ بکه‌م ئینجا با خوێنه‌رانی خویان حوکم بده‌ن و بزانن ئه‌و بریاره‌ی پ ک ک تاچه‌ند له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورددایه‌و خزمه‌ت به‌ کێ ده‌کات؟!

 

siamak_-_pyd_2


سه‌ره‌تا ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزانین که‌ کوبونه‌وه‌ی پێکهێنانی ئه‌و ئیداره‌یه‌ کوبونه‌وه‌یه‌ک بوه‌ که‌ ته‌نها کادیرو به‌رپرسانی پ ک ک تێیدا ئاماده‌بوون و هیچ لایه‌نێکی دیکه‌ ئاماده‌نه‌بوه‌. واته‌ پ ک ک له‌و بریاره‌دا

حسابی بۆ هیچ هێزو لایه‌نێکی دیکه‌ نه‌کردوه‌و بریاره‌که‌یان تاک لایه‌نه‌و دکتاتوریانه‌ بوه‌. وه‌ کوبونه‌وه‌که‌ ته‌نها سێ کاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌. ئایا له‌کوێی دونیادا رویداوه‌ له‌ کوبونه‌وه‌یه‌کی سێ کاتژمێریدا ئیداره‌یه‌ک بۆ به‌رێوه‌بردنی ناوچه‌یه‌ک دابمه‌زرێت که‌ سێ ملیون مروڤ تێیدا ده‌ژین؟! له‌وه‌ش خرابتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوبونه‌وه‌که‌ له‌ شاری داگیرکراوی قامیشلو به‌رێوه‌ چوه‌، واته‌ کوبونه‌وه‌که‌ له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌من و ئه‌فسه‌ره‌کانی ئه‌سه‌دو حزبالله‌ی لوبنانیدا به‌رێوه‌ چووه‌. ئایا به‌رێوه‌چونی کوبونه‌وه‌کانی پ ک ک له‌ قامیشلو بۆ پێکهێنانی ئیداره‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێت؟! ئایا کوبونه‌وه‌یه‌ک له‌ژێر چاودێری ئه‌منی سوری و له‌ژێر سێبه‌ری وێنه‌و ئالای ئه‌سه‌د به‌رێوه‌ بچێت،ده‌بێت چ کوبونه‌وه‌یه‌ک بێت و له‌ خزمه‌تی کێدا بێت؟! ئایا ئه‌وه‌ چ ئه‌قل و مه‌نتقێکه‌ ئه‌وه‌ قبول ده‌کات له‌ کوبونه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد له‌به‌رچاو بگیرێن؟! ئایا ده‌کرێت له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌فسه‌ره‌کانی ئه‌سه‌ددا ئیداره‌یه‌ک پێک بهێنرێت و ناوی لێ بنرێت ئیداره‌ی کاتی به‌رێوه‌بردنی کاروباری رۆژ ئاوای ئازاد کراو؟! به‌بوچونی من وه‌لامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ رۆن خویایه‌،ئه‌و ئیداره‌کاتیه‌ی پ ک ک باسی لێوه‌ ده‌کات هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ئازادی رۆژ ئاواوه‌ نیه‌،بویه‌ ده‌کرێت ناوی لێ بنێین ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌لاتی سه‌ربازی بۆ به‌رگریکردن له‌ ده‌سه‌لاتی ئه‌سه‌دو سه‌رکوتکردنی هێزه‌ ئازادیخوازه‌کانی رۆژئاوا. چونکه‌ ئه‌و بریاره‌ی پ ک ک به‌شێکه‌ له‌و رێککه‌وتنه‌ی که‌ له‌ نێوان ئێران و ئه‌سه‌دو پ ک ک دا هه‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ پرسی ئازادی رۆژ ئاوای کوردستانه‌وه‌ نیه‌.


_________________________________________

تێبینی‌

ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان":

ـ له‌ به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كان به‌رپرسیار نیه‌‌و نووسه‌ری‌ بابه‌ت به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی‌ خۆیدا‌

ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه‌ به‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ یان له‌سه‌ر ئیزنی‌ نوسه‌ر ئازاده


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 2938
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن Edris Bokani, November 15, 2013
Brai Barez o saiti halo,
Slaw
1. Hamu aw shtanai ka nusita zor mnalane o door la rastia.
2.zwani nusint zwani ensaneki aql o ba farhang o ba shoor nia.
3. nusar nit o hich zaniarikt la sar rudawakan nia.
4. hich zaniarikt nia la sar rojawa awai nusita KAWEJ krdn o sar la axori dojmnani kurd har chand xot kaderiki hdki o kampnishini
5.la kampnshinek ziatr la wa nashetawa chon la kamp meshkian fasd bua.
6.toish diara modelakai masooud barzani pairaw akai ka heshta HAREMI KURDISTAN yak edarei nia yak asaishi nia yak hezi nzami nia o fasad o gandali hawar akat o xalk heshta nawt o gaz o barqian 24 saaat nia ka chi naft o gazi kurdistania talan krd awish la laian ASHIRAI BARZANI O TALABANI
7.
AW hkomata barhami fkr o falsafa o raman o zanst o systamtik boon o rekxrawai o ......

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy