توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ههڤسهر و بنه‌ماڵه، دیارده‌یه‌كی پڕ مه‌ترسیه كه له رێگه‌ی توندوتیژی جه‌سته‌ی و شكاندنی كه‌لوپه‌لی ماڵ و توندوتیژی ده‌روونی و زاری و سووك كردن و بێ رێزی كردن به كه‌سایه‌تی و سیما و جه‌سته‌ی ژن و پێش‌گرتن له ئیش یان خوێندن یان هاندانی بۆ كاری نه‌شیاو ناپه‌سه‌ند كه به هۆی تووشبوونی مێرد به ماده‌ی هۆشبه‌ر یان بێكاریه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێ كه مه‌خابن وڵاتی ئێران له‌و بواره‌وه له پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتاندایه كه ئه‌وه‌ش ئاكامی سیاسه‌ته پاشكه‌وتوو هه‌ڵه‌كانی مه‌لاكانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێرانه به هۆی پێداگری له‌سه‌ر به‌ڕێكردنی شۆڕش بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌ستێن سازی بۆ هاتنی ئیمامی زه‌مان! كۆمه‌ڵگه‌یان تووشی ئه‌م قه‌یرانه مه‌زنانه كردووه به جۆرێك كه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه خه‌رێكه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شێته‌وه، چوونكه بنه‌ماڵه تووشی قه‌یران و تووندوتیژی بووته‌وه، بنه‌ماڵه‌ش یه‌كێ له بنه‌ما سه‌ره‌كی و گرینگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییه كه به بناغه‌یترین و یه‌كه‌م بنه‌مای كۆمه‌ڵگه دێته ئه‌ژمار.
كاریگه‌ری بنه‌ماڵه له‌سه‌ر گه‌شه و پێشكه‌وتنی تاك و كۆمه‌ڵگه تا راده‌یه‌كه كه هیچ خاوه‌ن بۆچوونێك ناتوانێت حاشای لێ بكات،چوونكه بنه‌ماڵه گونجاوترین پێكهاته‌یه بۆ دابینكردنی پێداویستیه مادی و ده‌روونی و مه‌عنه‌وی مرۆڤ و باشترین به‌ستێن بۆ دابین كردنی ئاسایش و هێمنی ده‌روونی ئه‌ندامان و په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵایه‌تی كردنی زارۆ‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستیه سۆزداریه‌كانی تاكه‌كان دابین ده‌كات. به‌ڵام مه‌خابن هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا هه‌نووكه پێكهاته‌ی بنه‌ماڵه تووشی كێشه و قه‌یرانی بنه‌ڕه‌تی بووه‌ته‌وه. به پێ دوایین ئاماره‌كان دیارده‌ی توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژن و بنه‌ماڵه له ئێران زێده‌تر بووه و رۆژ له دوای رۆژیش له په‌ره‌سه‌ندن دایه، بۆ نموونه هه‌ر له باژێری تارانێ به‌پێ ئه‌و تۆژینه‌وه‌یه كه كراوه 9/87 ژنانی ههڤسهردار به‌ره‌وڕووی توندوتیژی ههڤسهرهكهیان بوونه‌ته‌وه. یان به پێ راگهیندراوهكانی" سازمانی بهزیستی" پارێزگای سنه له‌م ساڵدا رێژه‌ی توندوتیژی ههڤسهر و بنه‌ماڵه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه. هه‌رچه‌ند زۆرێك له ژنه‌كان و بنه‌ماڵه‌كان به هۆی شه‌رم و حه‌یا و هه‌وڵدان بۆ پێش‌گرتن به لێك بڵاوی بنه‌ماڵه ئه‌م توندوتیژی و نه‌هامه‌تیانه ته‌حه‌مول ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ره‌وته كه ئاوا خه‌رێكه ده‌چێته پێشێ له درێژخایه‌ندا كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵدێر و له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌با.

