هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

مافی مرۆڤ یان بەرژەوەندی

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

fayeq_-_barjawandi_1خوێنەرانی بەڕێز ئەمەی لێرەدا دەیخەمە بەر دیدی ئێوە دەقی وتارێکی باڵوێزی پێشووی ئەمریکایە لە عێراق و ئەفغانستان ( ڕایان کروکەر ) ، کە بە ڕاشکاوی باسی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکات لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕابردوودا و بە تایبەت لە عێراق و ئەفغانستان.

وتارەکە لە ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز بڵاو بوەتەوە وە ڕۆژنامەی ( الشرق الأوسط ) وەریگێراوەتە سەر زمانی عەرەبی منیش لێرەدا دەقە عەرەبیەکەییم وەرگێراوتە سەر زمانی کوردی و دەیخەمە بەر دیدی ئێوەی ئازیز ، بۆ ئەوەی چیدی تاکی کورد هیندە دڵخۆش نەبێ بە فرمێسکی سوسماری ڕۆژئاوا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ .

وتارەکە بەم شێوە دەستپێدەکات.

 

fayeq_-_barjawandi_3


چارەسەر گفتوگۆ کردنە لە گەڵ ئێران

دوابەدوای پەیوەندی تلفۆنیەکەی نێوان هەریەك لە ( ئۆباما و حەسەن ڕۆحانی ) لە کۆتایی مانگی سپتامبەردا، ئاستی چاوەڕوانیەکان چووە سەرێ، وای لێهات خوازیارانی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کێشەی ناوەکی ئێران دڵخۆش بن بەوەی کێشەکە بەرەو چارەسەرکردن دەچێ، بەڵام هەندێ لە هاوپەیمانانی ئەمریکا وە بۆ نمونە عەرەبستانی سعودی بڕێك نیگەرانیان پیشان دا سەبارەت بەم لێك نزیك بوونەوەی ئێران وئەمریکا.

هیچ جۆرە پێشکەوتنێك بەدی نەهات لەم گفتوگۆیەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران، بەڵام کۆمەڵێك لە چاودێران پێیان وایە کە ڕەنگە کرانەوەیەك بەدی بکرێ لە خولی داهاتووی گفتوگۆکان کە لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە ژنێف بەڕێوە دەچێ.

پەنجەرەی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ هەتا هەتایە بە کراوەیی نامێنێـتەوە ، چونکە هەریەك لە ئۆباما و ڕەوحانی توشی کۆمەڵێك پەستانی ناوخۆیی بوونەتەوە، ئۆباما لە لایان ئەندامانی کۆنگرێس لە واشنتۆن کە دوودڵن لە سیاسەتی دەوڵەتت، وە ڕەوحانی لە لایان توندڕەوەکانی نێو دەسەڵات لە تاران.

بەڵام سەرەڕای پەیوەندی ناڕاستەوخۆی پچڕ پچڕی سی ساڵ ، وە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی ئەمریکایەکان بێ ئاگان لەوەی کە دانوستان لە گەڵ ئێران لە ڕابردوودا سەرکەوتوو بووە وە دەتوانێ جارێکی دی سەرکەوتوو بێت.

لە ماوەی کاری خۆمدا لە وەزارەتی دەرەوەدا ، دوابەدوای ڕووداوەکانی 11 سپتامبەر . چەندین چاوپێکەوتنم لە گەڵ دیپلۆماتە ئێرانیەکان پێکهێنا سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو لە ئەفغانستان، ئەوکات دوژمنی هەردوولامان تاڵەبان و هاوپەیمانەکانیان بوو لە گەڵ ئەلقاعیدە . وە بەرپرسانی هەردوو وڵاتمان ئامادەیی باشیان دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی یەکدی، ئێرانیەکان زۆر هاوکاربوون وە لە یەکێك لە خولەکانی دانوستانی نێوانماندا بەڵگەیەکی گرنگیان پێمان نیشان دا ، کە بریتی بوو لە نەخشەی هێزی سەربازی تاڵیبان بەر لە دەستپێکی هێرشی ئەمریکا .

ئێرانیەکان لایەنێکی گرینگ بوون بۆ وەشانی گورزی سەربازی لە ئەفغانستان، وە لەمانگەکانی دوای ڕووداوی 11 سپتامبەری 2001 لە چەندین شوێن چاوپێکەوتنمان ئەنجام دا ، وە ڕێکەوتنی ئەمریکا و ئێران لە پێکهێنانی دەسەڵاتێکی کاتی لە ئەفغانستان کە حامید کەرازای سەرۆکایەتی دەکرد شوێن دانەر بوو.

پەرەم بە پەیوەندیەکان دا لە گەڵ ئێرانیەکان لە کابول ، کاتێ بەڕێکرام بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لەوێ، وە گەشتین بە چەندین پەیماننامەی هاوکاری سەبارەت بە ئاسایش و ڕێگاکانی بونیاد نانەوە، بەڵام هەموو شتێك لە ناکاو تێکچوو کاتێك سەرۆك جۆرج دەبلیۆ بۆش پەیامە بە ناوبانگەکەی خۆی بڵاو کردەوە ( محور الشر ) سەرەتاکانی ساڵی 2002 ، وە وتارەکەی خۆی بەوە کۆتایی هێنا کە هەرچەند ئێرانیەکان هاوکار بوون لە هەوڵەکانی وەشانی گورزی سەربازی لەلایان ئەمریکاوە ، بەڵام ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دژایەتیەکی ئاشکرادایە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی.

دوابەدوای وتارەکەی جۆرج بۆش هەموو جۆرە هاوکارییەکی نێوانمان کۆتایی پێهات ، وە باج دانەکەش گەرما و گەرم بوو ، چونکە ئێمە لە دانووستاندا بووین لە گەڵ ئێرانیەکان سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی قەلبەدین حیکمەتیار بە حوکمەتی کاتی ئەفغانستان و دواتر بدرێ بە دەست ئەمریکایەکان ، کە ناوبراو لە دەستبەسەریدا بوو لە ژێر دەسەڵاتی ئێرانیەکان، وە لە باتی ئەوە ئێرانیەکان بە ناوبراویان بە شێوەیەکی نهێنی ڕەوانەی ئەفغانستان کرد، وە بەرپرس بوو لە هێرش کردنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ‌هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان ، وە هەتا ئێستاش بە ئازادی دەسووڕێتەوە .

لە ماوەی کارم لە عێراق وەک باڵوێزێك لە ساڵی 2007 چەندین جاری تر پەیوەندی و دانیشتنم لە گەڵ دیپلۆماتە ئێرانیەکاندا ئەنجام داوە ، هەوڵی من ئەوە بوو کە ئێرانیەکان بهێنمە سەر ئەو باوەڕە چیدی هاوکاری میلیشیا چەکدارەکان نەکەن ، وەك سوپای مەهدی و هتد..، کە هێزەکانی هاوپەیمانان وە هێزەکانی حکومەتی عێراقیان کردبووە ئامانج، وە لە میانەی دانوستانەکانی ئەفغانستان ئەوە بوو دانیشتنەکانمان بە بەر چاوی میدیاکانەوە ئەنجام دەدا، دەرئەنجامەکەی بوە ئەوە کە دیپلۆماتی نێونجی چارەسەرێکی ئەستەم بێ ، سەرەڕای شکستهێنانی دانووستانەکان توانیم سەرۆك وەزیرانی عێراق نوری مالکی بهێنمە سەر ئەو باوەرەی کە تاکە رێگای هەڵسوکەت لە گەڵ میلیشیا چەکدارەکان هێزی سەربازییە، ئەویش هێرشێکی سەربازی دژی گروپە چەکدارەکان لە مانگی ئاپریلی 2008 د ادەستپێکرد کە کۆتاییەکەی بوو بە زاڵ بوونی دەسەڵاتی دەوڵەت لە بەغدا هەتاکو بەسرە بە پشتوانێەکی بەهێزی هێزی هاوپەیمانان.

دۆزی ئەفغانستان ئەوەی نیشاندا پێشکەوتنی دیپلۆماتی نێوان ئەمریکا و ئێران کارێکی ئەستەم نیە، وە ئەم پەیوەندیەش گریدراو نیە بە کاتێکی دیارەوە، بەڵام گەیەشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماتی بەهێز باشترە لە دەرئەنجامەکانی تر.

ڕاستە کۆماری ئیسلامی دوژمنێکی ڕووکە، بەڵام لە هەمانکاتدا یاریچیەکی خاوەن ‌هۆشە، ئەو وەك هەموو دەوڵەتەکان دەتوانێ نەرم و نیان و کاتناس بێ کاتێ لە بەرژەوندیدا بێ نەرم و نیانی نیشان بدا، وە لە بەردەم کابینەی حکومەتی ئۆباما هەمیشە کات و هەل هەیە کەڵکی لێوەربگرن، ئەگەر بیانەوێ کەڵك لە چوار وانەی دانوستانەکانی ساڵی 2001 بگرن.

یەکەم. وتووێژکەرانی ئەمریکا دەبێ ئەو بزانن پێشکەوتنێکی راستی تەنیا لە ڕێگا دانیشتنی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئێرانەوە بەدی دێت، وە بەشداری پێکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا دەبێ بەردەوام بێ، بەڵام قورسایی زیاتر دەکەوەێتە ئەستۆی یاریچیە سەرەکیەکان کە وتووێژکەرانن.

دووەم. دەبێ خاڵەکانی دانووستان نهێنی بن وە میدیاکان لێی ئاگادار نەکرێنەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە هەلێك بۆ دژبەرانی دانووستان لە هەردوولا بۆ ئەوەی لە نەرم و نیانی دانووستانەکان بەرانبەر یەکتر کەم نەکاتەوە.

سێیەم. دەبێ ئەمریکا ئامادە بێ دۆزەکانی تر بخاتە بەر باس کردن، نەك بەتەنها کێشەی ناوەکی، چونکە پێشکەوتن لە یەك بواردا دەتوانی باوەڕ بەخش بێ وە پێشکەوتن بەدی بێنی لە بوارەکانی تردا ، هەفتەی ڕابردوو ئەمەم بە بەرپرسە ئێرانیەکان ڕاگەیاند، لە مانگی ڕابروود لە میانەی گفتوگۆیەكدا لە نێۆرك، وە پێخۆشبوونیان پیشاندا وە هێمایان بۆ ئەفغانستان و سوریا کرد وەك هەڵێك بۆ پێشکەوتنی دانووستان.

چوارەم. دەبێ ئەمریکا بە ڕاشکاوی بڵێ کە ئێمە نامانەوێ دەسەڵاتی ئێران بڕوخێنین، چونکە ئەم خاڵە ئێرانیەکان وا ڵێدەکات شێت بن، دەتوانین بگەینە دەرئەنجامێك بۆ ئەم خاڵە ئاڵۆزە، ساڵی 1953 دەزگا هەواڵگریەکانی هەریەك لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئێران کودەتایان کرد بە دەوڵەتی سەرۆك وەزیرانی ئەو کاتی ئێران( د.موحەمەد موسودیق) کە بە شێوەیەکی دیموکراتی هەڵبژێراو بوو ، ئەو دیمەنە کۆمەڵێکی کەم لە ئەمریکیەکان لە بیریان ماوە، بەڵام ئەو دیمەنە هێشتا لە مێشکی ئێرانیەکاندا زیندووە .

هێڵە درشتەکانی ڕێکەوتن بە ڕوونی دیارە ، ئێران ئەیەوێ لەو تەریك بوونەی بێتە دەرێ ،وە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەیەوێ دڵنیا بێ کە بەرنامەی ناوەکی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەكی سەربازی نیە.

لە کاتی دیدارم لە گەڵ بەرپرسە ئێرانیەکان لە نیۆرك، ئەوەیان پێم ڕاگەیاند کە چەکی ناوەکی ئێران ئاسایشی ئێران دەخاتە مەترسیەوە، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە وڵاتە عەرەبەکانی دراوسێی ئێران بکەونە پێشبڕکێ بۆ وەدەستهێنانی چەکی ناوەکی، وە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسایشی ناوچەکە ناسەقامگیربێ، وە ئەوان پێداگر بوون لە سەر ئەوەی کە ئێران سەقامگیری و ئاسایشی دەوێت لە ناوچەکەدا، نەك پێشبڕکێی وەدەستهێنانی چەکی ناوەکی،ئەم وتانە دڵخۆشکەرن بەڵام دەبێ ئێرانیەکان دەستپێشخەر بن لە سەرەتادا ، وە هیچ جۆرە گەمارۆیەکی ئابووری لە لایان ئەمریکاوە هەلناگرێت تاکو ئێرانیەکان ئەوە نەسەلمێنن کە بەرنامەی ناوەکی ئەوان تەنها بۆ کاروباری ئاسیشە نەك سەربازی .

بالوێزی پێشووی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق، وە بەرپرسی کۆلێژی بۆش بۆ کاروباری حکومەتی و خزمەتگوزاری گشتی لە زانکۆی ئای ئەند ئم ی تێکساس

ڕایان کرۆکەر

 Texas A&M University

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1006
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy