هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راپۆرتی ماڵپەڕی هەڵۆی کوردستان له‌سه‌ر شەڕو پێکدادانەکانی ئەو دواییانە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

raport_-_mobareze_3لە ماوەی یەک مانگی رابردوو دا لە کوردستان و سیستان و بەلووچستان، چالاکی بەربەرینی چەکداری ئەنجام دراون. ئەو زنجیرە چالاکییانە کە لە لایان گرووپی جۆراوجۆرە ئەنجام دراون، بە تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئیرانی تووشی سەرلێشێوان کردووە. ماوەیەک لەمەوبەر پێنج جاشی ناوچەی بانە لە کەمینی هێزێکی نەناسراو کەوتن و گیانیان لە دەست دا. لە نێو کوژراوەکان دا جاشی بەناوبانگی دەوەری بانە حاجی موتەلیب ئەحمەدی دەبیندرا. هەر رۆژێک دوای ئەو عەمەلیاتە دوو کەسی دیکەی سەر بە سپای پاسداران لە ناوچەی جوانڕۆ بە هەمان شێوە بە سزای کردارەکانی خۆیان گەیشتن. دوێنێ رێکەوتی 3ی خەزەلوەر چەند پێشمەرگە دوای شەڕ و پێکدادانێک دەگەڵ سوپای پاسداران گیانیان لە دەست داوە و شەهید بوون. لەو چالاکییە دا دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی‌ "ئازاد سالم‌" و "هوشیار عه‌زیز نژاد" كه‌ پێشتر پێشمه‌رگه‌ بوون شه‌هید بوون‌و كه‌سێكی‌ تریش به‌ برینداری‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ سپای‌ پاسداران كه‌ به‌هوی‌ ئازار ‌و لێدانی‌ زۆره‌وه‌ له‌ لایه‌ن پاسداره‌كانه‌وه‌ هه‌ر له‌ شوێنی‌ شه‌ره‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوە.

ئێستا ناسنامەی ئەو پێشمەرگانە بە روونی دیار نییە بەڵام وه‌ك ده‌گوترێ پێشتر پێشمه‌رگه‌ی‌ دێموكرات‌ و كۆمه‌ڵه‌ بوون و بە هۆی هۆکاری شەخسی و حیزبی وازیان لە پێشمه‌رگایه‌تی‌ لەو حیزبانە دا هینابوو. یه‌كێك له‌ شه‌هیده‌كان ناوی‌ "هوشیار عەزیزنژاد" خەڵکی‌ مه‌ریوان بووە ‌، هوشیار بۆ ماوەی ٢ ساڵ پێشمەرگەی حدکا بووه‌و دواتر ده‌ستی‌ له‌و حیزبه‌ كێشاوه‌ته‌وه ‌و چۆته‌ سلێمانی‌ و دواتر بووه‌ به‌ ئه‌ندامی‌ كۆمه‌ڵه‌. یه‌كێكی‌ تر له‌ شه‌هیده‌كان "ئازاد سالم"، له‌ دایكبووی‌ ١٣٦٤ی‌ هەتاوییە. ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌ی‌ كۆمه‌له‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشان بووه. ئەوەی جێگای سەرەنجە تا ئێستا هیچ حیزب‌و رێكخراوێكی‌ كوردی‌ به‌رپرسیاره‌تی‌ شه‌رو پێكادانه‌كه‌ی‌ وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه‌. پێویست بە ئاماژەیە فه‌رمانده‌ی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ كوردستان، دەریبڕیوە وێدەچێ كوژراوه‌كان هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ له‌ ماوەی یەک مانگی رابردوو دا له‌ شه‌رو پێكادانێكدا لە ناوچەی بانە پێنج پاسداریان كوشتبوو.

 

raport_-_mobareze_2


بە پێی هەواڵیکی دیکە لە سنووری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان سەرەتانی نیوەشەوی رابردوو ٣ی خەزەڵوەریش شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی و جەیشی ئەلعەدل روویداوە و بەو هۆیەوە ١٨ کەس لە هێزەکانی پاراستنی خاڵی سنووری کۆماری ئیسلامیی گیانیان لە دەست داوە و ٥ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و٤ کەسیش لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی لەلایەن ئەو گروپەوە بە دیل گیراون. جەیشی ئەلعەدل لە ناسنامەی خۆیدا خۆی وەک پارێزەری مافی سووننە مەزهەبەکانی سیستان و بەلووچستان دەناسێنێ. هەر دوای چەند سەعات بە سەر ئەو رووداوه‌دا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر بە مەبەستی وەڵام دانەوە بە تێکهەڵچوونەکەی شەوی رابردوو لە خاڵی سنووریی سەراوان، ١٦ ئەندامی گرووپی جەیشولعەدل لە زیندانی زاهیدان لە لایان کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارە دران. محەممەد مەرزی دادستانی گشتیی زاهیدان دوای لێدوان لە سەر ئەو بابەتە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەسێدارەدانی ئەم ١٦ کەسە تەنیا وەڵامێکی بچووک بووە کە لەلایەن ئێمەوە بە گرووپی جەیشولعەدل دراوەتەوە، ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کۆمەڵێک لە ئەندامانی گرووپی جەیشولعەدل کە پێشتر دەستبەسەر کراون، بە زووترین کات دادگاییان دەکەین و حوکمیان بۆ دەبڕینەوە.

دوای ئەو رەوشە ئاڵۆزەی کۆماری ئیسلامیی لە لایان هیزە دژبەرەکانەوە تووشی بۆتەوە بە مەبەستی تۆڵە سەندنەوە و نیشاندانی هێز و وزەی خۆی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی کوردی لە زیندانەکانی ورمێ و سەڵماس لە سێدارە دان ئەو دوو کەسە بریتی بوون لە حەبیبوڵلا گوڵپەری پوور و رەزا ئیسماعیلی کە بە تاوانی ئەندامەتی دە یەکێک لە هیزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی دا حوکمی ئیعدامیان بە سەر دا سەپا بوو. حوکمی ئەو دوو زیندانییە کوردە لە حاڵێک دا بەڕیوەدەچێ کە ماوەی چەند ساڵە ئەو حوکمەیان بۆ بڕاوەتەوە و کۆماری ئیسلامیی راست لەو سەروبەندە دا لە داری دان.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1598
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy