هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

حه‌بیبوڵڵا گوڵپه‌ڕی‌ قاره‌مانی‌ نێو زیندان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

kawa_-_habibulla_3ماوەی بیست و حەوت رۆژ لە ژوورەکانی تاکەکەسی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد دەگەڵ حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور بووم، لەو ماوەیە دا چەند جار لە نزیکەوە دیتم و چاوم بە سیمای شۆڕشگێرانەی کەوت ، هەم بەنووسین و هەم بە زار لە زۆر کۆڕو کۆبوونەوە دا باسی ئیمان و بڕوای پۆڵایینی حەبیبم کردووە، بەڵام هەر ئەو چەند نموونەی لێم دیتووە دەکرێ سەدان داستان و چیرۆکی لە سەر بنووسرێ و ببێتە وانە بۆ نەوەکانی داهاتوو. حەبیب لەو دەستە شۆڕشگێرانەیە بۆ هەتا هەتایە لە یاد و بیرم دا دەمێنێتەوە. خۆڕاگری و ئازایەتی حەبیب رەنگە دە ئەفسانەش دا نەگونجێ. حاجی رەحیمی فەرماندەی ئیتلاعاتی سپای ئەو کاتی مەهاباد دەست و لاقی حەبیبی بە میلگرد شکاندبوو و سەرەڕای ئەوەی کاری دەرمانی و پزیشیکیان بۆ ئەنجام نەدەداو و ماوەی چەند حەفتە بوو شەو هەتتا رۆژ لە تاوی ئێش و ئازاری دەست و لاقی دەیناڵاند، لە شارەکانی وەک میاندواو و تیکاب و سایین قه‌ڵاشەوە ژن و منداڵی پاسدار و جاشەکانی کوژراوی کۆماری ئیسلامیان دێنا و لە ژووری تاکەکەسی حەبیب دا بە دار و بەرد و تف و پێلاقە بە قەولی خۆیان حەبیبیان رەجم دەکرد.

ئەوەی لە هەموو شتێک ناخۆشتر بوو ئەوە بوو زۆر جار شکەنجە و ئازارەکانی ئێمە لەلایان کوردە خۆفرۆشەکانی مەهابادەوە ئەنجام دەدرا بە تایبەت حاجی رەسووڵ بایەزیدی گەورە جاشی مەهاباد بە دڕندانەترین شێوە پەلاماری حەبیبی دەدا، ئەو نائینسانە سەربازەکانی ئیتلاعاتی راسپاردبوو تەنانەت نان و ئاویشمان بە شکەنجەوە بدەنێ و لەکاتی جەمەکانی خواردن دا بە جنێودان و سووکایەتی پێکردن نان و ئاومان ڵێ تاڵ بکەن.

 

kawa_-_habibulla_2


زۆر جار گوێم لێ دەبوو بەرپرسان و کاربەدەستانی ئیتلاعات دەهاتنە بازداشتگا و لە دەربیجەکەوە قسەیان دەگەڵ حەبیب دەکرد و بە قەولی خۆیان ئامۆژگاریان دەکرد کە ئەگەر لە وت و وێژێکی تەلەویزیۆنی دا بەشداری بکا یا بڵێ لەو کارانەی کردوومە پەشیوانم رەنگە بتوانن یارمەتی بدەن و لانیکەم ئیعدام نەکرێ، بەڵام ئەو هەموو جارێ بە دەنگی بەرز و بە بڕواوە دەیکووت ئەوەی کردوومە ئێستاش باوەڕم پێیەتی و قەت لێی پەشیوان نیم. بە دەیان جار رەخنەم نەک هەر لە پەژاک بەڵکوو لە هەموو حیزبە کوردییەکان گرتووە و پێم وایە رەوانە کردنەوەی پێشمەرگە بەو شێوەیە هەڵەی گەورەیە و بە مەردئازایەتی و مانۆڕی سیاسیی نایەتە ئەژمار. حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور پێشمەرگەی بەندکراوی پەژاک لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی دا بە مەبەستی راگوێزتنی چەند کتێب لە شاری مەهابادەوە بۆ ورمێ لە شاخەوە رەوانەی ناوخۆی وڵات کرابۆوە و بەداخەوە بەر لەوەی مەئمورییەتەکەی بە ئەنجام بگەیەنێ لە بێنزینخانەی ئەمیری سەر رێی ورمێ دەستەبەسەر کرا و دوای ماوەیەکی زۆر ئەشکەنجە و ئازار و زیندان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە داردرا. ئاخۆ هەتتا کەی حیزبەکانی ئێمە بەو شێوەیە گیانی رۆڵەکانی گەلی کورد بە کەم دەگرن و دوودەستی دەیاندەن بە کۆماری ئیسلامیی و بەدەستی خۆیان تەنافی داریان دەمل دەکەن ، بۆ کاری ئاوا سووک هاسان و راگوێزتنی چەند کتێب کە دەتوانن هەر بە ئەندامانی نیوخۆش بە ئەنجامی بگەیەنن بۆ دەبێ پێشمەرگە لە قەندیلەوە رەوانە بکرێتەوە؟؟ دەبا شەهیدبوونی ئەو رۆڵە قارەمانە بۆ حیزبەکانمان بێێتە سەرەتا و لەمەوبەدوا خاوەندارییەتی لە پێشمەرگە و ئەندامەکانمان بکەین. سەری رێز و نەوازش دادەنوێنم بۆ سێ پیشمەرگە قارەمانەکەی دوێنێ کە لە ناوچەی بانە گیانیان پێشکیشی نیشتمان کرد و هەروەها روحی پاکی حەبیبوڵلا گوڵپەری پوور تازە ترین و نوێترین شەهیدمان.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1281
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy