هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کۆمپلۆتی داگیرکەرانی کوردستان

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 turkia_pkk_iranهێرشەکانی ئەم دوایەی کۆماری ئاخوندە خوێنمژەکانی ئێران بۆ سەر ناوچە ڕزگارکراوەکانی باشووری کوردستان، و هاوکات هێرشەکانی ڕژێمی تورانیە عوسمانیەکان بۆ سەر دەڤەرەکانی کوردستان و شەهیدکردنی پۆلی ئەندامی بنەماڵەیەک، و پێش چەند هەفتەیەك کۆنگرەی ئۆپۆزۆسیۆنی سوری کە زۆرینەیان لە ئیسلامی نەتەوەپەرستەکان پێکهاتبوون کە دژی داخوازیەکانی نەتەوەیی کورد. هەروەها ڕووداوەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی باشووری کوردستان بە ناو ناوچە جێناکۆکەکان و کردەوەی عەرەبە شۆڤینیستەکان، کە دەسیان کردوە بە کوشتن وئاوارەکردنی دانیشتوانی کوردی خاوەن خاکەکە، ئەمانە هەموویان لە ماوەیەکی دیاریکراودا ڕوودەدەن.

کاتێك ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەک لە دوای یەك هەرەس دەهێنن ونەخشەی دەستکردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەڕوات، بە تایبەتی داگیرکەرانی کوردستان کەوتوونەتە پەلەقاژە وەک گورگی بریندار. داگیرکەرانی کوردستان دوژمنی سروشتی ومێژوویی ونەتەوەیی یەککترن، بەڵام لە هەموو کات وساتێکدا کە کوردو بزووتنەوە ڕەواو ڕزگاریخوازەکەی بەرەو وەدیهێنانی دەسکەوت وئامانجەکانی و یەکڕیزی هێزەکانی، ئەوان دەکەونە هێرشی هاوبەش بۆ سەر گەلی کورد.

ئەو هێرشانەی دەرکرێنە باشووری کوردستان، تەنها بۆ سەر پارتی کرێکاران وپارتی ژیانی ئازادی کوردستان نین، بەڵکو هێرشکردنە سەر هەموو نەتەوەی کوردەو هەموو کوردستانە بە تایبەتی بەشی ئازادکراوی لە باشووری کوردستان. ئەوانە دوژمنی یەکترن ودەوڵەت ومیللەت و سیستەمی جیاوازن، بەڵام بۆ دژایەتی کوردوکوردستان یەکدەگرن، ئایا بۆ ئێمەی کور وانە لە دوژمنان وەرنەگرین یەکڕیزی نەتەوەیی وئامانجی بزووتنەی ڕزگاریخوازی کوردستان بکەیەنە بنەمای کاری هاوبەش، ئێمەی کورد بە گشت پارت وڕێکخراوە بە بیرو باوەڕو ئایدۆلۆژیای جیاوازەوەکانەوە بتوانین وەک چەمکێ گوڵ بۆ بەرژەوەندی نیشتیمانی ونەتەوەیی یەکبگرین لە پلاتفۆرمێکی نەتەوەیی ونیشتیمانیدا.

لەم ساتەدا تاکە هەلە بۆ گۆڕانکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەخساوە، ئەم گۆڕانکاریە تەنها گۆڕانکاری ڕامیاری وئابووری نیە بەڵکو گۆڕانکاری سنورە دەستکردەکانیشە. بۆیە لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانیدا هەڵی وا گونجاو هەڵنەکەوتووە، کە زلهێزەکانیش لە پشتی ئەو گۆڕانکاریە گەورەن و کوردیش بەشێکە لە هێزی ناوچەکە. واتە دەسەڵاتی باشوور زۆر بە زیرەکانە هەڵسوکەوت لە گەڵ بارودۆخەکە دەکات و ڕێگە نادات بیخەنە داوی شەڕێکی دۆڕاوەوە، دەبێت هەمووان پشتگیری لە سیاسەتی هەرێمی و جیهانی باشووری کوردستان بکەین و بە تایبەتیش هەڵویستەکانی کاک مەسعود بارزانی.

ئەمە بە مانای ئەوە نیە کە من خۆم کوێرکردبێت لە ئاست گەندەڵی ودەسەڵاتی حیزب لە دامودەزگاکانی حکومەتی باشووری کوردستان، پرسیار لێرەدا ئەوەیە چاکسازی لە باشوور بە پشتگیری هەمووان بکرێت و بە ژیرانە لە گەڵ بارودۆخەکە بڕوانین، بۆ ئەوەی دوژمنانی کوردستان نەتوانن بۆشاییەکانی خۆمان بە بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوەومەبەستەکانی خۆیانی پێبپێکن و هەموو ئەزموونەکە لە دەست بدەین. چوونکە ئەو ئەزموونەی باشوور ئەزموونی هەموو کوردستانیەکە وبە تایبەتیش هەموو کوردێکە، نە مۆڵکی پارتیە و نە مۆڵکی یەکێتیە، ئەوان تەنها ئەکتەری سەرەکی ئەو ئەزموونە بوون، لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانیش ئەوانوەک ئەکتەری سەرەکی ماونەتەوە. ئۆپۆزۆسیۆن ولایەنەکانی تر دەتوانن بە زیرەکانە ڕۆڵی خۆیان ببینن بۆ چاکسازی، وە ئەوان دەتوانن باشتر جێ پەنجەی خۆیان لە چاکسازیدا دیاریبکەن ، بەبێ ئەوەی ناڕاستەو خۆ ببنە داردەستی داگیرکەرانی کوردستان و دراوسێکانی کوردستان.

چوونکە دوژمنانی داگیرکەر دژایەتی پارتی ویەکێتی ومام جەلال وکاک مەسعود ناکەن، بەڵکو دژایەتی بوونی کوردوکوردستان بە هەموومانەوە دەسەڵات وئۆپۆزۆسیۆن وئیسلامی وکۆمۆنیست ولیبرال وناسیۆنالیست وهەموو ئایدۆلۆژیای جیاوازەکانی کوردستان ئامانجی دڕندانەی ئەوانە، و پیویستە ئێمە هەموومان ئەوە بزانین.

تەنها یەکڕیزیمان پاراستنە بۆ هەمووان، بە هەموو جیاوازی ئایدۆلۆژیاکانەوە.

کوردبوونمان و کوردستانی بوونمان و مەترسیەکانی سەر کوردستان و کورد گرنگترین خاڵن بۆ ڕێکخستنی ڕیزەکانمان.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1844
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy