هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیەندراوی دەفتەری سیاسیی PDKI لەسەر تەقینەوەی شاری هەولێر

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە روودانی تەقینەوە لە بنکەی ئاسایشی شاری هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنە:

 

 pdki_-_arm_-_web


هاونیشتمانانی بەڕێز!

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان!

كاتژمێر ١:٣٤ی پاش نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٧ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٩ی سپتامبری ٢٠١٣ی زایینی بەداخەوە بینای ئاسایشی گشتیی هەولێر بووە ئامانجی كردەوەیەكی تیرۆریستیی بەرنامە بۆ دارێژراو ‌و لە ئاكامدا تا ئێستا ٦ كەس لە پێرسۆنێلی ئاسایش گیانیان لە دەست دا ‌و ٦٤ كەسیش لە هێزەكانی ئاسایش و خەڵكی مەدەنی بریندار بوون.

ئەو كردەوە تیرۆریستییە لە كاتێكدا رووی دا كە كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان چەند رۆژ بوو لە تاقیكاریی هەڵبژاردنێكی دێموكراتیک بۆ دەستەبەربوونی نوێنەرانی پارلمانی كوردستان سەركەوتووانە هاتبووونە دەر‌ و رۆژێک پاش راگەیاندنی ئاكامی سەرەتایی ئەو هەڵبژاردنە لە حاڵی شادی و خۆشی كردندا بوون.

بێ گومان بڕیاردەران و بەڕێوەبەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە ئەوانەن كە چاوی دیتنی پێشكەوتنەكان و سەركەوتنەكانی هەرێمی كوردستانیان نییە و بەنیازن ئەو ئەمنییەت و ئارامییەی كە چەند ساڵە باڵی بەسەر هەرێمی كوردستاندا كێشاوە تێک بدەن و بشێوی و نائەمنی دروست بكەن، هەرچەند بەرگریی ئازایانە و لە خۆبردوانەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە زۆر زەق و بەرچاو بوو كە جێگای سوپاس و پێزانینە بەو حاڵەش رووداوەكە دڵتەزین و هەژێنەر بۆ هەموو لایەک بوو دیارە هەروەک مێژوو سەلماندویەتی ئەو جۆرە كردەوە تیرۆریستانە ناتوانن رێگای بەرەو پێشچوونی پرۆسەی دێموكراتی لە هەرێمی كوردستان و گەیشتنی نەتەوەی كورد بە مافە رەواكانی بگرن.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای مەحكووم كردنی ئەو كردەوە تیرۆریستییە ‌و بێزاری دەربڕین لە پیلانگێڕییەكانی نەیارانی كورد و هەرێمی كوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس و كاری شەهیدانی ئەو رووداوە دەكا ‌و چاک بوونەوە بە پەلە بۆ زام هەڵگرتووەكان بە ئاوات دەخوازێ لە هەمان كاتدا هاودەردیی خۆی لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێ و بێزاریی خۆی لە تیروریزم و تیرۆریستپەروەران و تیرۆریستان دووپات دەكاتەوە

 

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

٨ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی

٣٠ی سپتامبری ٢٠١٣ی زایینی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1175
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy