هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

کورد قاسم سوله‌یمانى له‌ده‌ست ئه‌مەریکیه‌کان رزگار کردوه‌

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 بەر لەشەش ساڵ كورد قاسم سولەیمانی سەرۆكی سوپای قودسی ئێرانی لەدەست هێزەكانی ئەمەریكا رزگار كردوە كەپلانیان دانابوو لەشاری هەولێر دەستگیری بكەن، گۆڤارێكی ئەمەریكیش باس لەوە دەكات كە سولەیمانی چەندین نامەی «ئاشتیانەی» بۆ ئەمەریكیەكان ناردوە كە یەكێك لەو نامانە لەڕێگەی جەلال تاڵەبانیەوە بوە.

 

fazl_-_q_s_2


گۆڤاری نیویۆركەری ئەمەریكی لەڕاپۆرتێكیدا ئاماژەی بەهەوڵەكانی ئەمەریكا داوە بۆ دەستگیركردنی سولەیمانی‌و بەرپرسه ‌باڵاكانی تری سوپای قودس بەتایبەت كە واشنتۆن ئەو هێزە ئێرانیە بەبەرپرسی یەكەمی هێرشكردنە سەر سەربازەكانی دادەنێت لەعێراق‌و ئەفغانستاندا.

سولەیمانی لەتێڕوانینی ئەمەریكیەكاندا بەئەندازیاری دروستكەری «بەرەی بەرگری» دادەنرێت كە ئێران‌و سوریاو لوبنان دەگرێتەوەو ئەو بەرەیە پێكەوە دوژمنی ژمارە یەكیان ئەمەریكایە وەك ئێرانیەكان دەڵێن «شەیتانی گەورەیە« هەر بۆیە یەكە سەربازیی و هەواڵگریەكانی ئەمەریكا هەوڵیانداوە سولەیمانی بەزیندویی دەستگربكەن یان بیكوژن.

ژەنەراڵ ستانلی مەكریستال كەبەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تایبەتیەكانی سوپای ئەمەریكا بوە لەنێوان 2003 بۆ 2008 دەڵێت «لەكۆتایی 2006دا هێزێكی تایبەتمان دروستكرد بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی و بەرپرسانی تری سوپای قودس».

مانگی كانونی یەكەمی 2006 كۆماندۆ ئەمەریكیەكان موحسێن شیرازی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای قودسیان لەماڵی عەبدولعەزیز حەكیمی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەبەغدا دەستگیركرد، بەڵام دواتر نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەئەمەریكیەكان كرد شیرازی رادەست بكەن‌و دوای رادەستكردنیشی مالیكی ئەو بەرپرسەی سوپای قودسی ئازادكرد.

 زەڵمای خەلیلزاد باڵیۆزی ئەوكاتەی ئەمەریكا لەعێراق بەمالیكی دەڵێت كە جارێكیتر ئەگەر هەر بەرپرسێكی ئێرانی دەسگیربكەن رادەستی ئەوانی ناكەن.

 fazl_-_q_s_3گۆڤارە ئەمەریكیەكە لەو راپۆرتەدا بەناونیشانی «فەرماندەی سێبەر» ئاشكرایدەكات كەمانگێك دوای ئەو روداوەو سەرەتای 2007 زانیاری دەگاتە ئەمەریكیەكان كە ژەنەراڵ عەلی جەعفەری سەرۆكی سوپای پاسداران‌و قاسم سولەیمانی بەرەو سنوری هەرێمی كوردستان بەڕێككەوتون‌و گروپێك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەسەر سنور چاوەڕوانیان دەكات.

 ژەنەراڵ مەكریستال دەڵێت «لەسەر سنور هیچمان نەكرد لەبەرئەوەی نەماندەویست لەگەڵ كوردەكان شەڕ بكەین»

كۆماندۆكانی ئەمەریكا دوای كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو بەرپرسە ئێرانیانە‌و پێشمەرگەكان دەكەون كە سەر بەپارتی دیموكراتی كوردستان بون، دوای تێپەڕبونی 100 میل ئیرانیەكان خۆیان دەكەن بە بینایەكدا لەهەولێری پایتەخت كە بەبچوكی لەسەری نوسرابوو «كونسوڵگەری» .

نیویۆركەر دەگێڕێتەوە «ئەمەریكیەكان هێرشدەكەنە سەر بینای كونسوڵگەری ئێران و پێنج كەسی ئێرانی دەستگیردەكەن‌و دواتر دەردەكەوێت كەجەعفەری و سولەیمانی پێش ئەوەی بگەنە هەولێر خۆیان لەكاروانەكە جیاكردۆتەوەو لەماڵێكی تایبەت‌و ئەمنیدا كە لەلایەن مەسعود بارزانی كۆنترۆڵكراوە خۆیان حەشارداوە.».

پەیوەندی نێوان قاسم سولەیمانی و كورد دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەشتاكانی سەدەی رابردوو كاتێك كە ئەو بەرپرسە وەك پاسدارێك دژی پێشمەرگەكانی حزبی دیموكرات‌و كۆمەڵەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەجەنگا بۆ سەپاندنی سەروەری حكومەتی ناوەندی تاران بەسەر هەموو ئێراندا بەناوچە كوردیەكانی رۆژهەڵاتیشەوە.

نۆ رۆژ دوای ئەو روداوەی هەولێر چەند ئۆتۆمبێلێك لەبەردەم سەنتەری پارێزگای كەربەلا باشوری عێراق دەوەستن، كەسانی ناو ئۆتۆمبێلەكان بەزمانی ئینگلیزی قسەیان كردوە، جلوبەرگی سەربازە ئەمەریكیەكانیان لەبەردابوەو ناسنامەشیان پێبوە، لەبەر ئەوە مۆڵەتیان پێدراوە كەبچنە ناو كۆمەڵگایەكی نیشیتەجێبونەوە كە ژمارەیەك سەربازی ئەمەریكی تێدابوە.

ئەو گروپە هێرشدەكەنە سەر سەربازە ئەمەریكیەكان‌و یەكێك لەسەربازەكان دەكوژن‌و چواریان بە بارمتە دەگرن‌و بەرەو سنوری ئێران هەڵدێن، دواتر لەڕێگە ئەو چوار سەربازەش دەكوژن.

 ئەوكات ئەم روداوە وەك كاردانەوەیەكی ئێران بەرانبەر بەدەستگیركردنی پێنج بەرپرسە ئێرانیەكەی هەولێر لەلایەن ئەمەریكیانەوە لێكدرایەوە بەتایبەت كە گروپە چەكدارە شیعەكان لەباشوری عێراق بەهێزن‌و چالاكی سەربازی جۆراوجۆریان هەبوەو ئەمەریكیەكانیش هەمان بۆچونیان بۆ رفاندنی سەربازەكانیان هەبوە.

دواتر هێزەكانی ئەمەریكا ئەندامانی ئەو گروپە ئێرانیە دەدۆزنەوە‌و دەیانكوژن جگە لەیەكێكیان نەبێت كە دەستبەسەر دەبێت لایان، دەستگیركراوەكە دانی بەوەنا كە ئێران فەرمانی ئەو هێرشەی دەركردوە بۆ سەر سەربازە ئەمەریكیەكان لەشاری كەربەلا.

لەدوای كوژرانی پێنج سەربازە ئەمەریكیەكە لەكەربەلا، قاسم سولەیمانی لەڕێگەی بەرپرسانی عێراقیەوە كە یەكێكیان جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆمار بوە چەند پەیامێكی «ئاشتیانە« دەنێرێت بۆ ئەمەریكیەكان. لەیەكێك لەو پەیامانەدا سولەیمانی نوسیویەتی «بەقەبری خۆمەینی سوێند دەخۆم، من فەرمانی تەقاندنی یەك فیشەكیشم بەدژی ئەمەریكیەكان دەرنەكردوە«، بەڵام ئەمەریكیەكان باوەڕیان بەو قسانەی «فەرماندە سێبەرەكە« نەكردوە.

 نیویۆركەر ئاماژەبەوەدەكات كە تا كانونی یەكەمی 2011 كە هێزە سەربازیەكانی ئەمەریكا عێراقیان جێهێشت، بەردەوام باسی ئەوەیان دەكرد كە بەهێزێكی تایبەتەوە دەیانەوێت بچنە ناو ئێران بۆ ئەوەی لەبارەگاكانی سوپای قودس بدەن بەڵام ئەو پلانە سەری نەگرت.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1512
بۆچوونه‌کان (1)Add Comment
...
نووسراوه‌ له‌ لایه‌ن kujan, September 30, 2013
کاتی خوی قاسمی سلیمانی که‌ پاسدار بووه‌ له‌گه‌ل قیاده‌ی موقه‌ته‌ داخوا چندین کوردیان له‌ رۆژهه‌لات کوشتبی هه‌ر بوی ئیستا به‌ جیگه‌ی توله‌ی خوینی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ده‌چن ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و پارته‌ که‌ له‌گه‌ل قاسمی سلیمانی کوردیان له‌ رۆژهه‌لات ده‌کوشت و له‌ باشور که‌ ئه‌مریکایه‌کان به‌ دوای ده‌که‌ون ده‌ی شارنه‌وه‌ و ده‌ی نیرنه‌وه‌ بۆ ئیران بۆ ئه‌و خوش خزمه‌تیه‌ی ئیران که‌ پارتی بۆ ئیرانی کرد رۆژهه‌لاتیه‌کان له‌ باشور ده‌نگیان بۆ پارتی دا و داکوکیانکرد له‌ خوینی ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌ستی قاسمی سلیمانی و قیاده‌ی موقه‌ته‌ شه‌هید بوون

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy