له زمانی كوردیدا بۆ چه‌مكی Communication په‌یڤی گه‌یاندن، راگه‌یاندن و پێوه‌ندیكردن هاتووه. ئه‌م چه‌مكه له بنه‌مادا وشه‌یه‌كی لاتینی یه كه ده‌بێته Communicactions. یه‌كه‌مین جار ئه‌م چه‌مكه 2300 سال به‌ر له ئێستا له لایه‌ن زانای به‌ناوبانگی یوونانی واته ئه‌ره‌ستوو به‌كار هاتووه. ئه‌ره‌ستوو له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی لێكولینه‌وه له‌سه‌ر واتای ده‌ربڕیندا ده‌ڵێت: "پێوه‌ندیكردن به واتای گه‌ران بۆ به‌ده‌ستخستنی سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی به‌رده‌سته به مه‌به‌ستی هاندان و رازیكردن و دڵنیاكردنی جه‌ماوه‌ر. "
له‌م پێناسه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ره‌ستوو ئامرازی راگه‌یاندن وه‌كوو ئامرازێك بۆ به هاندان و رازیكردن و دڵنیاكردنی جه‌ماوه‌ر ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها چارلز كولی له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به ناوی چه‌مك و واتای گه‌یاندن له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌م شێوه‌یه گه‌یاندن پێناسه ده‌كات: "گه‌یاندن میكانیزمێكه كه له رێگای به‌كارهێنانییه‌وه، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كاندا دروست و به‌رده‌وام ده‌بن و سه‌رجه‌م هێما فیكرییه‌كان و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و پاراستنیان له شوێن و كاتدا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گه‌شه ده‌كات. راگه‌یاندن شێوازی روومه‌ت و ده‌م و چاو، ره‌فتار، ئاوازی ده‌نگ، وشه، نووسین، چاپكردن، رێلی هه‌سن، ته‌له‌فون، ته‌له‌گراف و سه‌رجه‌م ئه‌م ئامرازه تازه‌كان به خوه‌وه ده‌گرێت كه به مه‌به‌ستی زاڵبوون به‌سه‌ر شوین و كاتدا به‌كار دێن."
به پێی ئه‌م پێناسه‌یه، چارلز كولی گرینگی راگه‌یاندن له زالبوون به‌سه‌ر كات و شویندا ده‌بینێت واته خێرایی.
له لایه‌كی تره‌وه دنیز لانگلی و میشل شین به‌م چه‌شنه پێناسه‌ی گه‌یاندن ده‌كه‌ن: "گه‌یاندن پرۆسه‌یه‌كه بۆ گه‌یاندنی زانیاری له رێگای به‌كارهێنانی ئامرازگه‌لی جوارجوری راگه‌یاندن له شوینێك بۆ شوێنێكی تر، له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر و له ئامرازێك بۆ ئامرازێكی تر." له‌م پێناسه‌یه‌شدا هه‌ر دوو زانای بواری راگه‌یاندن، گه‌یاندنی وه‌كوو پرۆسه‌یه‌ك ده‌بنین بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری.
هه‌رچه‌ند كه زۆر زانای تر وه‌كوو شرام، ستانلی باران، لاسویل، میلر، موریس، بێرلو و... پێناسه‌ی جوارجوریان له چوارچێوه‌ی روانگه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به راگه‌یاندن پێشكه‌شیان كردووه، به‌ڵام به داخه‌وه له وتاره‌دا ئێمه ناتوانین هه‌موو ئه‌م پێناسگهله بخه‌یه‌نه روو. به‌ڵام پێناسه‌یه‌ك كه زیاتر له هه‌موو پێناسه‌كانی تر سه‌رنجی منی بۆ لای خوی راكێشاوه و زیاتر منی رازی كردووه و به قناعه‌ت گه‌یاندووه بریتی یه له پێناسه‌ی مافیوس ئیسمیت. ناوبراو له پێناسه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیكردن ده‌ڵێت: "هه‌ر كارێك كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئه‌نجام بدرێت كه به هۆیه‌وه كه‌سی به‌رامبه‌ر بتوانێت لێی تێباگات و دركی پێی بكات، پێی ده‌گوترێت پێوه‌ندیكردن. جا ئه‌م كاره له رێگای به‌كارهێنانی ئامراز بێت یا خود بێ ئامراز بێت. "
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ینه ئه‌م پێناسه‌یه، به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه مه‌رجی پێویست بۆ پێوه‌ندییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بریتییه له به‌كارهێنانی هێما و ئیشاره‌ی هاوبه‌ش. هێماگهلێك كه هه‌ر دوو لایه‌ن خاوه‌ن تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بن لێی. كاتێك كه نێره‌ر په‌یامێك به كود ده‌كات یا خود ئینكۆدینك ده‌كات و بۆ وه‌رگر ده‌نێرێت، كاتێك ئه‌و پێوه‌ندییه ده‌توانێت پێوه‌ندییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بێت كه ئه‌و واتایه‌ی كه وه‌رگر له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆدهكهدا واته دیكۆدكردنهوهی په‌یامدا به‌ده‌ست ده‌خات یه‌كسان و هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ل ئه‌و واتایه‌ی كه نێره‌ر له كاتی بهرهمزكردنی په‌یامدا ناردوویه‌تی. كه واته لێره‌دا ده‌توانین بڵێن كه واته له په‌یام یا خود وشه‌كاندا نییه، به‌ڵكو واتاكان له ناخی مرۆڤه‌كاندان و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه. بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌م باسه، ئێمه به هێنانی دوو نموونه هه‌وڵی شیكردنه‌وه و تێگه‌یاندنی زیاتر ده‌ده‌ین.
بۆ نموونه وا دابنێن دایكی كورێك، 30 ساڵه ژیانی هاوبه‌شی پێك هێناوه، به‌لام خاوه‌نی هیچ شتێك نییه و ئه‌ركی ته‌نیا شوردنه‌وه، چێشت لێنان‌و مناڵ گه‌وره‌كردن بووه. مناڵێك كه رۆانگه‌ی سه‌باره‌ت به ژن به‌م شێوه‌یه شكڵی گرتووه، له‌گه‌ڵ كچێك ژیانی هاوبه‌ش پێك ده‌هێنێت كه له نێو بنه‌ماڵه‌كه‌یدا، دایكی بڕیارده‌ر بووه. له ئه‌نجامدا له ژیانی ئه‌م دوو كه‌سه‌دا، رۆانگه‌ی كچ‌و كوڕ سه‌باره‌ت به هاوسه‌ر جیاواز ده‌بێت و هه‌ر یه‌ك به چه‌شنێك له سه‌ر كه‌سایه‌تی و شۆناسی ژن بیر ده‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جیگای ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان وشه‌ی ژن به‌كار ده‌هێنن واته یه‌كیان نالێت ژن و ئه‌ویتر ناڵێت Woman به‌ڵام كور بروای وایه كه ژن ده‌بێت له ماڵ بێت و كاری شوردن و چێشت لێنان و منداڵ بهخێوهكردن به‌رێوه به‌رێت و كچیش به پێچه‌وانه‌وه، وا بیر ناكاته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جیاوازی مانای ژن له مێشكی ئه‌م دوو كه‌سه‌دا. بۆیه لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ماناكان لای كه‌سه‌كانن، نه‌ك له نێوه وشه یا خود پهیامهكاندان.
نموونه‌ی دووهه‌م:
منداڵێك له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیندار گه‌وره ده‌بێت، رۆژێك كه منداڵه‌كه هێشتا ته‌مه‌نی زۆر چووكه ده‌بێت له‌گه‌ڵ دایكی له شه‌قامێك تێپه‌ر ده‌بن، له ناكاوا منداڵه‌كه چاوی به توتكه سه‌گێك ده‌كه‌وێت و به‌ره‌و لای ده‌روات، له‌و كاته‌دا سه‌گه‌كه خۆی به جل و به‌رگی منداله‌كه دهخشكێنیت. دایكی منداڵه‌كه به دیتنی ئه‌م دیمه‌نه به په‌له كوری خۆی له سه‌گه‌كه دوور ده‌خات و ده‌باته بۆ ماڵ و گشت جله‌كانی ده‌رده‌هێنێت و دهیانشۆرێتهوه و خاوێنیان ده‌كات و به مندالهكهش ده‌ڵێت كه سه‌گ حه‌یوانێكی گڵاوه و پێویسته كه ئێمه خۆمان لێی دوور بخه‌ین. ئه‌م منداله ته‌مه‌نی 12 ساله ده‌بێت كه ده‌بینێت سه‌گێك خۆی له برا چووكه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌یگه‌زێت. بنه‌ماڵه‌كه‌ی به په‌له برا چووكه‌كه‌ی ده‌گه‌ینه نه‌خۆشخانه و ده‌رزی دژی هاری لێ ده‌ده‌ن تاكوو تووشی نه‌خۆشی هاری سه‌گ نه‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه كچێك له بنهمالهیهكدا گه‌روره ده‌بێت كه باوكی شوانه و مهر و ماڵاتیان هه‌یه. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له حهیوانهكانیان چه‌ند سه‌گیان هه‌بوو كه به‌خێویان ده‌كرد. ئه‌ندامانی بنهماڵهكهش نانیان ده‌دا به سه‌گه‌كانیان وجاروباریش له‌گه‌ڵیاندا كایه‌یان ده‌كرد. هه‌ندێك جار كه باوكی بنه‌ماڵه‌كه بۆ كرینی شتۆمه‌ك ده‌چووه بۆ نێو شار، سه‌گه وهفادارهكان تا هاتنی خاوه‌نه‌كه‌یان له به‌رده‌رگای ماڵه‌كه چاوه‌ریان ده‌كرد و هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی خاوه‌نه‌كه‌یان له دووره‌وه ده‌بیست به ده‌نگه ده‌نگ هه‌واڵی هاتنی به ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌كه‌ی راده‌گه‌یاندن.
رۆژێك كچه‌كه به چاوی خۆی ده‌بینێت كه براكه‌ی كه‌وتووه ناو زه‌لكاوێك و ناتوانێت خۆی رزگار بكات و ده‌ست ده‌كات به هاوار كردن. سه‌گه‌كه‌یان به بیستنی هاوارهاواری منداڵه‌كه خوی ده‌خاته ناو زهلكاوهكهدا و كوره‌كه رزگار ده‌كات.
پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوگهلهدا ئه‌م دوو كه‌سه واته كچه‌كه و كوره‌كه پێكه‌و ئاشنا ده‌بن و پاش ماوه‌یه‌ك پێوه‌ندیگرتن پێكه‌وه، ده‌بنه ئه‌ڤینداری یه‌كتر و له كوتایشدا پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌ش پێك ده‌هێنن. پاش تێپه‌ربوونی چه‌ند سال به‌سه‌ر ژیانی هاوبه‌شی ئه‌م دووكه‌سه، رۆژێك له رۆژان دزێك دێته بۆ ماڵیان و هه‌ندێك له شمه‌كی ناو ماڵیان ده‌دزێت. پاش ئه‌م رووداوه كچ و كوره‌كه پێكه‌وه ده‌كه‌ونه وتووێژكردن و هاوخه‌می كردن و گه‌ران به دوای رێچاره‌یه‌ك تاكوو رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه ناخۆشه بگرن. له‌و كاته‌دا كچه‌كه پیشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه بۆ پاراستنی ماله‌كه‌یان سه‌گێك بدوزنه‌وه و به‌خێوی كه‌ن. به‌ڵام كوره‌كه له وڵام دا پێی ده‌ڵێت كه سه‌گ پیسه بۆیه ناكرێت. كچه‌كه‌ش ده‌ڵێت قه‌ی چی ئه‌كات دهیشووین. له‌و بهینهدایه كه كوره‌كه له كچه‌كه توره ده‌بێت و ده‌ڵیت باشه حه‌یوان مه‌گه‌ر سه‌گ به شوردنه‌وه پاك ده‌بێت. ئیتر ئه‌مه ده‌بێته هۆی درۆستبوونی ناخۆشی له به‌ینیاندا.
سه‌رنج بده‌نه ئه‌م چیرۆكه. چیرۆكه‌كه له وتووێژ و دوزینه‌وه‌ی رێچاره سه‌باره‌ت به رووداوی دزین ده‌ستی پێكرد و دواتر بووه هۆی ناخۆشی و دل ئێشی له نێوانیاندا. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رۆانگهیان سه‌باره‌ت به سه‌گ.له‌م وتووێژه‌دا هه‌ر دوو كه‌سه‌كه له وشه‌ی سه‌گ كه‌ڵكیان وه‌رگرت واته یه‌كیان نه‌یوت سه‌گ و ئه‌ویتر نه‌یوت DGO. به‌ڵام شهر له نێوانیاندا دروست بوو كه‌واته واتاكان له نێو ده‌روونی مرۆڤه‌كاندان، نه‌ك له نێو وشه و په‌یامه‌كاندا و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه.
سه‌رچاوه: كتێبی د. مێهدی موحسنیان راد به ناوی ارتباط شناسی

