هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

رێژیمی ئه‌سه‌د زه‌نگی مه‌رگی لێدرا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

 shorsh_-_bashar_alasadپاش ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌ هاتووی سوریه‌ دژ به‌ سه‌ره‌ڕۆی و سه‌ركوتی له‌ راده‌به‌ده‌ری رێژیمی به‌عسی سووریه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و خوێنڕێژی ئه‌سه‌د ده‌ستیان كرد به‌ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی نواندن تاكوو بتوانن به‌م جۆره‌ ده‌نگی كپكراوی خۆیان به‌ گۆی جیهانیان بگه‌ینن، رێژیمی سه‌ركوتگه‌ری به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ر وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ ده‌ستی دایه‌ سه‌ركوتێكی بێ به‌زییانه‌ و له‌ هه‌موو جۆره‌ كه‌ره‌سه‌یه‌كی قورس و سووكی عه‌سكه‌ریش كه‌ڵك وه‌رگرت تاكوو بتوانێ كۆتایی به‌م ده‌نگه‌ ماف خۆازانه‌ بێنێ ئیدی خافڵ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وڕۆكه‌ سه‌رده‌می جیهانیبوونه‌وه‌ و هیچ وڵاتێك ناتوانێت دوور له‌ چاوی راگه‌ینه‌ گشتیه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان ده‌ست بداته‌ سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌ هه‌روه‌ها ناكرێ به‌و جۆره‌ كه‌ره‌سه‌ سه‌ركوتكه‌رانه‌ پێش به‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌رین و مه‌زنه‌ بگیردرێ كه‌ ته‌واوی ناوچه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام رێژیمی سووریه‌ له‌ژێركاریگه‌ری و هاندانی به‌رپرسانی رێژیمی ئێران به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ركوتی خه‌ڵك و به‌م جۆره‌ش كۆده‌نگیه‌كی گشتی و نێونه‌ته‌وه‌ی و ناوچه‌ی دژی خۆی هێنایه‌ ئاراوه‌ بۆیه‌ له‌م رۆژانه‌ش وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سێ وڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپایی "فه‌رانسه‌ و بریتانیا و ئه‌ڵمان خۆازیاری ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری سه‌ركوتگه‌ری سووریه‌ له‌ دسه‌ڵات بوون و رایانگه‌یاند كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێت بڕۆات. ئه‌مریكا هه‌روه‌ها له‌ بۆاری وه‌زه‌وه‌ گه‌مارۆیه‌كی توندی دژی رێژیمی سووریه‌ راگه‌یاند.سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ هه‌نووكه‌ ئه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵكی سووریه‌یه‌ كه‌ چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستنیشان كه‌ن و ئێمه‌ش له‌ گه‌ڵیانین.

هه‌روه‌ها به‌ پێى هه‌واڵده‌ری فه‌ڕانسه‌ له‌ ژنێڤ كۆمیساریای به‌رزی مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ فه‌رمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ سه‌ركوتگه‌رانه‌ كه‌ رێژیمی سووریه‌ دژی ناڕه‌زیان و خه‌ڵكی سڤیلی سووریه‌ پێڕه‌وی ده‌كات ده‌توانرێت كه‌ به‌ جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بێته‌ ئه‌ژمار.هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌ خوێنینه‌كه‌ی سووریه‌ هاتووه‌ كه‌ داوای له‌ شورای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ كه‌ دۆسیه‌ی جه‌نایه‌تی رێژیمی دیمه‌شق ره‌وانه‌ی خانه‌ی دادی نێونه‌ته‌وه‌ی لاحه‌ بكات.

هه‌روه‌ها به‌ پێى هه‌واڵی زۆرێك له‌ هه‌واڵده‌ریه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان عه‌ره‌بستانی سعودیش ده‌بابه‌كانی به‌ره‌و سنووره‌كانی سووریه‌ و ئۆردۆن ره‌وانه‌ كردووه‌ به‌ڵام ئه‌م جار وێده‌چێ بۆ پشتیوانی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌ هاتووی سووریه‌ و گوشار بۆ رێژیمی به‌عسی سووریه‌ ئه‌م كاره‌ی كردبێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌حره‌ین كه‌ بۆ پشتیوانی و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سوونی حاكم به‌سه‌ر به‌حره‌ین بوو، چوونكه‌ عه‌ره‌بستان ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینه‌ی عه‌له‌وی له‌ سووریه‌ی پێ باش نیه‌ و گه‌له‌ك پێش خۆشه‌ كه‌ ئه‌و رێژیمه‌ برووخێ و سه‌له‌فیه‌كان ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرن. هه‌روه‌ها پاشای ئۆردۆنیش پێوندیه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌ پێ راگه‌یاندوو كه‌ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی سڤیل راگرێ و هه‌روه‌ها ده‌ست له‌ كار كێشێته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی باڵای توركیه‌ش له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار به‌ به‌شار ئه‌سه‌دیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌ركوت و كوشت و كوشتار راگرێ و ده‌ست له‌ كار كێشێته‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌م راستایه‌ ده‌گوترێت كه‌ توركیه‌ هێزێكی زۆری ره‌وانه‌ی ناوچه‌ سنووریه‌كانی خۆی و سووریه‌ كردووه‌ هه‌ر چه‌ند جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی توركیه‌ به‌ هۆی ترس له‌ كورده‌كانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هاتنه‌ ئارای به‌تاڵایه‌ك له‌ ساحه‌ی سیاسی سووریه‌ بتوانن كه‌ڵك وه‌رگرن و ببنه‌ مه‌ترسیه‌كی مه‌زن بۆ سه‌ر توركیه‌.

 

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1424
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy