هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

میسر و وەرچەرخانەكانی ئەو وڵاتە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

hiwa_-_nagada_2بەهاری عەرەبی و شەپۆلی مافخوازیی و دێموكراسیخوازی پاش ئەوەی لە وڵاتی میسر توانی حكوومەتی 32 ساڵەی موبارك بڕووخێنێت یەكەم هەڵبژاردنی ئازاد پاش دەسەڵاتداریەتی موبارەك لەم وڵاتە بەڕێوە چوو كە لەودا گرووپی ئیخوانولموسلمین بە سەرۆكایەتی موحەممەد مۆرسی لەم هەڵبژاردنانەدا سەركەوتن و جڵەوی دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت، ئیخوانولموسلمین وەك حیزبێكی پارێزكاری ئیسلامی كە بۆ ماوەی چەند دەیە تان و پۆی لە نێو خەڵكی میسردا داكوتابوو توانی بە كەڵكوەرگرتن لە هەستی ئایینی و دانی بەڵێنی ئابووری و كەمكردنەوەی جیاوازیی چینایەتی و زیادكردنی مووچەی كرێكارەكان لەم هەڵبژاردنانە سەركەوێ.

 

hiwa_-_daskawty_shorsh_2


بەڵام پاش سەركەوتن و بەدەسەڵاتگەیشتنی بە كردەوە نەیتوانی هەنگاو بۆ جێبەجێكردنی ئەو درووشمانە هەڵگرێ‌ و ترسی بەڕێوەبردنی حوكمە شەرعییەكان و گەڕانەوە بۆ دواوە سەرلەنوێ شەپولی ناڕەزایەتییەكان و خۆپیشاندانەكان گۆڕەپانی تەحریر، ئەو شوێنەی موباركی لەسەر كار لابرد و شارەكانی دیكەی وڵاتی میسری گرتەوە و خەڵكی ناڕازی خوازیاری دەست لە كاركێشانەوەی مۆرسی بوون. لە بەردەوامی ناڕەزایەتییە میلیۆنییەكەی خەڵكی میسر بزووتنەوەی "تمرد" بیچمی گرت و بە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ گوشار خستنەسەر مۆرسی بۆ دەست لە كاركێشانەوە لە 28ی ئاوریل دەست بەكار كرد، لە 29ی ژوئەن ژمارەی واژۆەكان گەیشتە 22 میلیۆن كە ئەم ژمارەیە زۆرتر بوو لەو دەنگانەی كە ساڵی پێشوو بە موحەممەد مورسی درابوو و هەروەها بزووتنەوەی "تمرد" تەنیا تا دووی جولای 2013 موڵەتی بە مۆرسی دابوو بۆ دەست لەكاركێشانەوە و هەڕەشەی نافەرمانیی مەدەنی و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی كردبوو.

ئەم بزووتنەوەیە لە لایەن چەند گروپێك وەك "شایفنكم، كفایە، رزگاریی نەتەوەیی و بزووتنەوەی شەشی ئاوریل" و هەروەها چەند كەسایەتیی بەناوبانگ وەك "موحەممەد برادعی، ئەحمەد شەفیق، نەبیل نایم" پشتیوانی لێ دەكرا و وەك دیتمان لە پشتیوانی ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەكانی خەڵكی میسر ئەرەتەشی ئەم وڵاتە لە 12ی پووشپەڕی 1392 دوای ماوەیەك خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵكی میسر لە گۆڕەپانی تەحریر و شارەكانی دیكەی میسر حكوومەتی ئیخوانولموسلمینی هەڵوەشاوە راگەیاند و كۆتایی بە دەسەڵاتداریەتی یەك ساڵەی ئیخوانولموسلمین لەم وڵاتەدا هێنا.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی خەڵكێك كە پێیان وابوو كە ئامانج و دەسكەوتەكانی راپەرینەكەیان كە بە دژی دەسەڵاتداریەتی 32 ساڵەی موبارەك كردبوویان بە تاڵان براوە و ترسی گەڕانەوە بۆ دواوە و ئەزموونی وڵاتانی دیكەی وەك ئێران بوو بە هەوێنی ئەم ناڕەزایەتییە میلیۆنییانەی خەڵكی میسر. ئەم كارەی ئەرتەشی میسر دەنگدانەوەی زۆری لێ‌ كەوتەوە و هێندێك كەس وەك كودەتا ناویان لێ‌ برد و هێندێكیش ئەم كارەی ئەرتەشیان وەك ئەركی نیشتمانی و پشتیوانیی لە خەڵك و دەسكەوتەكانی شۆڕش ناوبرد.

یەكیەتیی ئورووپا داوای لە لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی ئەم وڵاتە كرد كە كۆتایی بە قەیرانی میسر بێنن و خۆیان لە كاری توندوتیژی دوور بگرن، وڵاتی ئەمریكا و سەركۆماری ئەم وڵاتە وتیان بە نیگەرانییەوە دەڕواننە رووداوەكانی میسر و وڵاتە عەرەبیەكانیش وەك عەرەبستان و قەتەر و تەنانەت بەشار ئەسەدی دیكتاتۆری سووریەش پشتیوانییان لەم كارەی ئەرتەشی میسر كرد. ئێران و توركیە ئەم كارەی ئەرتەشیان وەك كودتایەكی نەرم ناو برد و تۆمەتی پشتیوانیی رۆژئاوا و ئامریكایان دا لە ئەرتەشی ئەم وڵاتە. ئەرتەش دوای لابردنی مۆرسی حكوومەتی كاتیی دامەزراند، "عەدلی مەنسوور"ی وەك سەركۆماری كاتی دیاری كرد.

ئەوەی جێگای ئاماژەیە چارەنووسی ئیخوانولموسلمینە لەم وڵاتە چوونكە لە جیهانی ئیسلامدا ئیخوانولموسلمینە وەك حیزبێكی میانەڕەوی ئیسلامی ناسراوە و هەمیشە دروشمیان ئەوە بووە كە خۆیان لە كاری توندوتیژی دەبوێرن بەڵام دیتمان دوای لە سەركار لابرانی مۆرسی لە نێو رێبەرانی ئەم گرووپە جیاوازیی بیركردنەوە هاتووەتە پێش و تەنانەت خودی مۆرسیش پێش لە سەركار لابرانی دەڵێت كە تا دوایین دلۆپی خوێن پارێزگاری لە دەسەڵاتەكەی دەكا و ئەمەیش هێمایەكی روونە بۆ توندوتیژی و كاری تێكدەرانە بە هۆی لاینگرەكانییەوە. و هەروەك دەبینین كە لایەنگرانی ئیخوانولموسلمینە پاش لە دەسەڵات كەوتنیان هاتنە سەر شەقامەكان و خوازیاری گەڕانەوەی مۆرسی بوون بۆ دەسەڵات و لەم خۆپیشاندانانەدا توندوتیژیشی لێ‌ كەوتەوە و ئەرتەشی ئەم وڵاتە هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران كرد كە خۆیان لە كاری توندوتیژی دوور بگرن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان، بەڵام ئەوەی جێگای هێماكردنە وەدەنگەوە نەهاتنی خەڵكی لایەنگری ئیخوانە، كە داوای لە خەڵك كردبوو كە لە سەرانسەری میسر بێنە شەقامەكان و خۆپیشاندانی میلیۆنی وەڕێ بخەن كە نە تەنیا خۆپیشاندانی سەرانسەری رووی نەدا بەڵكوو میلیۆنیش نەبوو و تەنیا چەند هەزاركەسێك هاتنەسەر شەقامەكان.

خەڵكی میسر وەك پڕحەشیمەترین وڵاتی عەرەبی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە كە پارێزگاری لە دەسكەوتەكانیان بكەن و ئیجازە نەدەن كە مێژووی وڵاتەكەیان وەك ئێران كە دەسكەوتەكانی شۆڕشەكەی لە لایەن ئیسلامییەكانەوە بە تاڵان برا، ئەو چارەنووسەیان بە سەردا بێ و لە سەدەی بیست و یەكەمدا كە سەدەی تیكنۆلۆژی و بەجیهانی بوونە گەڕانەوە بۆ دواوەوە شتێكی خەیاڵییە.


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1066
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy