وته‌كانی به‌ڕێز ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، به بۆنه‌ی 66ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی PDKI
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز، به‌خێر بێن!
خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
زیندانییانی سیاسی، كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامه تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
شهستو شه‌شه‌مین ساڵی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانتان لێ پیرۆز بێ.
هاوڕێیانی تێكۆشه‌ر، له مێژووی خه‌باتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا رۆژانێك ده‌بینرێن كه ئه‌و رۆژانه تهئسیراتێكی چاره‌نووسسازیان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و میلله‌ته‌دا هه‌بووه، رۆژی پێكهاتنی حیزبی دێموكرات یه‌كه‌م حیزبی مۆدێڕنی كوردی یه‌كێك له‌و رۆژه گرینگانه‌یه. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی بده‌ینه‌وه ده‌بینین له‌و رۆژانه یه‌كجار زۆرن، ئه‌وه‌ی كه له ده‌ورانی ره‌زاشادا هه‌وڵ ده‌درا بۆ ئاسمیله‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و یه‌ك نه‌ته‌وه‌سازی له وڵات‌دا فشارێكو زهختو زۆرێكی یه‌كجار زۆر بۆ خه‌ڵكی كوردستان هات تا له ئاكامی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی له ساڵی 1320ی هیجری له شه‌هریوه‌ر، به هاتنی هاوپه‌یمانان ئامریكا‌و ئینگلیس له جنووبهوهو یه‌كییه‌تی سۆڤییه‌ت له شوماله‌وه ئێران داگیر كرا. له مه‌ودای به‌شی شومالییهكهیدا له ناوچه‌ی موكریان فه‌زایه‌كی ئازاد پێكهاتبوو، له‌و فه‌زا ئازاده‌دا سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك پێك دێ. كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك له 25ی گه‌لاوێژی 1321 تا 25ی گه‌لاوێژی 1324 ژیانی خۆی درێژه دا كۆمه‌ڵه به هۆی ئه‌وه‌ی كه له باری بیروباوه‌ڕه‌وه بیروباوه‌ڕێكی ناسیۆنالیستیی ته‌نگ نه‌زه‌رانه‌ی ههبووو له باری رێكخستنه‌وه رێكخستنێكی مه‌حدودی هه‌بوو نه‌یده‌توانی وه‌ڵامده‌ری هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته بێ، بۆیه زه‌رووره‌تی گۆڕانی كۆمه‌ڵه به حیزبی دێموكراتی كوردستان هاته پێشه‌وه‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ساسی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك له 25ی گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاویدا پێك هات. پێكهاتنی حیزبی دێموكرات نوقته گۆڕانێكه له مێژووی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی كورددا نوقته گۆڕان بۆیه ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م حیزبی مۆدێڕنی كوردییه كه به به‌رنامه‌یه‌كی روون ویسته‌كانی میلله‌تی كوردی گه‌ڵاڵه كردووه‌و ئه‌و ویستانه له هه‌شت مادده‌دا خۆیان ده‌نواند. ئه‌گه‌ر بێین ناوه‌رۆكی ئه‌و هه‌شت مادده وه‌ربگرین بریتی بوو له مافی نه‌ته‌وایه‌تی، دێموكراسی، عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كان. له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا حیزبی دێموكرات گه‌لێك هه‌ڵوێستی گرینگ، گه‌لێك بڕیاری گرینگ‌و گه‌لێك كرده‌وه‌ی گرینگی به‌ڕێوه برد. له پێكهاتنی حیزبی دێموكرات تا دامه‌زرانی كۆماری كوردستان 160 رۆژ ده‌كێشێ، له‌و 160 رۆژه‌دا حیزبی دێموكرات كه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د بنیاد نرابووو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو كه یه‌كه‌م كۆماری مۆدێڕنی كوردی دابمهزرێنێو هه‌روه‌ك ده‌زانن له 2ی رێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاویدا یانی ده‌قیقه‌ن 160 رۆژ پاش دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان كۆماری كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێك دێ. كۆماری كوردستان كه 11 مانگ ته‌مه‌نی هه‌بوو گه‌لێك كاری گرینگی كردبوو خوێندنی كرد به زمانی كوردی، زمانی كوردی كرد به زمانی ره‌سمیی قوتابخانه‌كان، گه‌لێك گۆڤار‌و نهشریهو بڵاوكراوه‌ی ساز كردن، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ساز كرد، سپای میللی پێك هێنا، بازرگانی بووژانده‌وه‌و گه‌لێك كاری گرینگی تری كردن كه له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه بوو كه میلله‌تی كورد له پێكهاتنی كۆماری كوردستاندا هه‌ستی نه‌وعێك له خۆدڵنیابوونی په‌یدا كرد یانی هه‌ستی كرد له وڵاتی خۆیدا خاوه‌ن كیانهو هه‌ستی كرد به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی دوژمنان پێیان وابوو میلله‌تی كورد ناتوانێ بۆخۆی خۆی ئیداره بكات میلله‌تی كورد ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌بێ ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تانی هه‌بێ ده‌توانێ خۆی ئیداره بكات‌و كۆماری كوردستان نموونه‌یه‌كی زۆر باشی ئه‌و خۆئیدارهكردنه بوو. كۆماری كوردستان پاش 11 مانگ رووخا رێبه‌رانی كۆمار له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له سێداره درا، لهسێدارهدانو رووخانی كۆماری كوردستان نه‌ك ته‌نیا نه‌بوو به باعیسی ئه‌وه‌ی كه حیزبی دێموكراتی كوردستان ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵبگرێ به‌ڵكوو زۆر زوو حیزبی دێموكرات به تێكۆشانێكی به‌رده‌وام خه‌باتی خۆی بووژانده‌وه‌و ده‌ستی به فهعالیهتو تێكۆشان كرد. له مێژووی ئه‌م خه‌باته‌دا كه من نامهه‌وێ هه‌مووی ئه‌م مێژووه باس بكه‌م ئێمه زۆر رووداوی گرینگ ده‌بینین ساڵه‌كانی 46ـ47 دهبینینو پاش ئه‌وه رووخانی رێژیمی پاشایهتیو هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی. 32 ساڵ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی خاڵێكی هه‌ره ئه‌ساسی‌و به‌رچاوو گرینگه له مێژووی خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، رێژیمێك كه تا ددان موسه‌له‌حه و هیچ پێوانه‌و رێوشوێنێكی دیكه ناناسێ، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستان له به‌رامبه‌ر ده‌ستووری جه‌هادی خومه‌ینیدا هیچ رێگهحهلێكی بۆ نامێنێته‌وه بێجگه له موقاومه‌ت، به‌و موقاومه‌ته ئازایانه‌ی كه له لایه‌ن كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانه‌وه ده‌كرێ زۆر زوو رێژیمی خومه‌ینی ته‌سلیم ده‌بێ و به چۆكدا دێ‌و په‌یمانی 26ی خه‌زه‌ڵوه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه خومه‌ینی راده‌گه‌یه‌نێ كه به‌دكاران خراپیان تێگه‌یاندبوو، به‌ڵام له‌وه‌شیان راستی نه‌كرد. دوو هه‌ده‌فی مه‌شغوڵكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و گه‌مارۆدانی بوو هه‌ر وه‌ك دیترا خه‌باتی حیزبی دێموكرات درێژه‌ی كێشا 32 ساڵی ته‌واوه ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به فیداكردنی باشترین رۆڵه‌كانمان به ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوونی ژوماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر، زۆر سه‌ربه‌رزانه دیفاعمان له ئازادی‌و ژیانی ئه‌و میلله‌ته‌مان كردووه‌و ئێستا سه‌ربه‌رزین دوای 32 ساڵ ئه‌و شتانه‌ی كه ئێمه رۆژی ئه‌وه‌ڵ باسمان ده‌كردن خه‌ڵكی ئێران بهگشتیو خه‌ڵكی دونیایش به‌ره‌به‌ره لێی تێده‌گا. رێفراندۆمی دیاریكردنی نیزام كه راگه‌یه‌نرا له خاكه‌لێوه‌ی 58، ئێمه ئه‌وكات تهحریممان كرد خه‌ڵك له‌وه تێنه‌ده‌گه‌یشت ئێستا پاش 32 ساڵ تێده‌گه‌ن ده‌لیلی تهحریمكردنی حیزبی دێموكرات چ بوو‌و حیزبی دێموكرات چ ئایهندهنگهر بوو، چ دوربین بوو. هاوڕێیانی تێكۆشه‌ر ئه‌و رێژیمه كه ئیددعای عه‌داڵه‌تی ده‌كرد كه ئیددعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه بۆ سه‌ر سفره‌كانی خه‌ڵك نان دێنێ ئازادی دێنێ یا خه‌ڵك ده‌توانێ له سێبه‌ری ئه‌و رێژیمه‌دا بحه‌سێته‌وه به‌داخه‌وه پاش 32 ساڵ ئێستا كارنامه‌یه‌كی زۆر رهشو ناله‌باری له خۆی نیشان داوه. له سه‌تحی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بینین رێژیمی كۆماری ئیسلامی له هه‌میشه بێزراوتره، ئێستا كه‌مترین ده‌وڵه‌ت ده‌بینین كه پێوه‌ندییه‌كی هه‌بێ له‌گه‌ڵ جمهووری ئیسلامی مه‌گه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه پێوه‌ندییه‌كی ئابووریی به‌رده‌وامیان هه‌یه، یانی قازانجێكی ئابووری له‌و رێژیمه وه‌رده‌گرێ. رێژیم له‌سه‌ر هێندێك شتی زیاده‌خوازی خۆی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش، ئه‌وه‌ی كه دروشمی سه‌ره‌تای ئینقلابیان بوو بهردهوامو بۆ كه‌ره‌سه‌ی ئه‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشه، هه‌وڵی داوه كه گرووپ و تاقمه توندڕه‌وه‌كان، توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری دونیادا ته‌یار بكات. هه‌وڵی داوه ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی رابگاتو هه‌وڵی داوه ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه بتوانێ گوشار بخاته سه‌ر هێندێك مهحافلو ئه‌هدافی درێژخایه‌نی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ، نموونه‌ی هه‌ره تازه‌ی دیاریكردنی شه‌ش میلیۆن دۆلاره بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵكی سووریه كه رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د راگرێ. شه‌ش میلیۆن دۆلار له كاتێكدا ده‌كرێته سه‌رفی سه‌ركوتی خه‌ڵكی سووریه كه خه‌ڵكی ئێران له‌وپه‌ڕی بهدبهختیو نه‌هامه‌تیدا ده‌ژین. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م رێژیمه كه هه‌وڵی داوه ده‌ستی بگات به چه‌كی ئهتۆمیو پیتاندنی ئۆران‌یۆم كه خه‌ریكه دهیپیتێنێ، كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه قبووڵ ناكا، تا ئێستا به هۆی ئه‌و ویسته‌ی كۆماری ئیسلامی‌و پاشهكشهنهكردنی له‌و خواسته چوار سزای به سه‌ردا سه‌پاوه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، ئه‌وه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه كه له لایه‌ن ئیتحادییه‌ی ئورووپا‌و ئا‌مریكا كه به‌سه‌ر رێژیم‌دا سه‌پاندوویانه. به‌گشتی ئه‌گه‌ر سیمای رێژیم ته‌سه‌ور بكه‌ین، رێژیمیكه كه له قه‌یراندا دهژیتو ئه‌و قه‌یرانه له بواری ئابووری و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه. گرینگ‌ترین به‌شی ئه‌و قه‌یرانه ناكۆكییه‌كه له نێو ده‌سه‌ڵاتی حاكمدا هه‌یه، ئه‌و ناكۆكییه له‌سه‌ر دێموكراسی‌و مافی ئینسانه‌كان نیه، له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه ژیانی خه‌ڵك باشتر بكه‌ن یان بیانهه‌وێ ئازادی به خه‌ڵك بده‌ن. له‌سه‌ر راده‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاته له نێو خۆیاندا. ئیستا ده‌بینین جه‌ریانی ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، كه له هه‌ڵبژاردنی 1388دا به‌و شكڵه هه‌ڵبژاردنیان تاقی كرده‌وه جارێكی دیكه خه‌ریكن ته‌نووری هه‌ڵبژاردن داخ ده‌كه‌ن. هاشمیی ره‌فسه‌نجانی وه‌ك جه‌ریانێك،خاته‌می وه‌ك جه‌ریانێك ومووسهویو كه‌رووبی وه‌ك جه‌ریانێك، و جه‌ریانێك كه تازه ناوی لاده‌ریان به‌سه‌ر داناوه‌و ئینحرافی به مانای لاده‌ره، ناوی لاده‌ریان له‌سه‌ر داناوه، كه جه‌ریانی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ره‌حیم مهشاییه، ئه‌وانیش هاتوونه‌ته نێو كایه‌كه‌وه.
وه‌ك عه‌رزم كردن، ئه‌م كایه یان ئه‌م رهقابهته له به‌ین ئه‌م جناحانه، له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه ئازادی‌و دێموكراسی به خه‌ڵك بدهنو له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه خه‌ڵك به‌ره‌و ریفاه ببه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه راده‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی زیاتر وه‌به‌ریان بكهوێتو راده‌یه‌ك له‌و سهروهتو سامانه‌ی كه ئێستا له ئێران‌دا هه‌یه زیاتر ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.
به‌پێی ئاخرین ئامارێ كه ئه‌وڕۆ چاوم لێ‌كرد، ته‌وه‌ڕۆم له ئێران‌دا له ساڵی رابردوو، به پێی ئیعلامی بانكی مه‌ركه‌زی 3/8% بووه، به‌ڵام به‌پێی ئامارێك كه دوو رۆژ پێش بانكی مه‌ركه‌زی ئیعلامی كردووه گه‌یشتووه‌ته 3/16%، ئه‌مه مانای چیه؟ مانای ئه‌وه‌یه كه شته‌كان رۆژبه‌رۆژ گرانتر دهبنو زه‌ختی زیاتر بۆ سه‌ر خه‌ڵك دێت، ئه‌و فشار‌و زه‌خته كه بۆ سه‌ر خه‌ڵك دێت ژیانی خه‌ڵك رۆژبه‌رۆژ تاڵتر دهكاتو خه‌ڵك به‌ره‌و ئه‌وه ده‌بات كه به شێوه‌یه‌كی كرده‌ییتر دژ به رێژیم بێنه مهیدانو خه‌باتیان درێژه پێبده‌ن. مه‌به‌ست له ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕیوه‌یان ده‌بات، ئه‌وه نیه كه راده‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بده‌ن به خه‌ڵك، به‌ڵكوو ده‌یانهه‌وێ كه نه‌وعێ مه‌شرووعییه‌ت له نێو خۆیان و له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانیدا دهستو پا بكه‌ن، تا ئێستاش هه‌ڵبژاردن زۆرتر به‌و ئامانجه بوو، ئه‌گه‌ر نه هه‌ڵبژاردن له كۆماری ئیسلامی‌دا هیچ مانا‌و مه‌فهوومی نه‌بووه. بۆیه ده‌ڵێم ئه‌و ئیختلافاتهو ئه‌و وه‌زعیه‌ته كه كۆماری ئیسلامی هه‌یه‌تی ، وهزعیهتێكه كه زۆرتر له چوارچێوه‌ی رێژیم‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌و تا ئێستاش هیچكام له‌و جناحانه باسی گوزه‌ر له قانوونی ئه‌ساسیان نه‌كردووه‌و هه‌موو ده‌یانهه‌وێ له چوارچێوه‌ی قانوونی ئه‌ساسیدا، بهبهرهكانییان درێژه پێ بده‌ن.
به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چی؟ یه‌عنی رێژیمێكه 32ساڵ لهمهوپێش ئیددعای ده‌كرد كه 2/98%ی خه‌ڵك ده‌نگیان داوه به رێژیمه‌كه‌ی، كه دیاره ئیددعایه، ئێستا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راده‌یه كه بۆ داخكردنی ته‌نووری هه‌ڵبژاردن له ئه‌نواعی تهرفهندو ئه‌نواعی شتی سه‌یرو سه‌مه‌ر كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. دیسانیش به‌و حاڵه‌ش من پێم وایه كه له داهاتوودا شاهیدی هه‌ڵبژارنێكی گهرمو گوڕ له ئێران‌دا نابین. به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چی؟ حیزبی دێموكراتێك كه رێژیم به هه‌ڵوه‌شاوه رایگه‌یاندووه، من هه‌ر ئه‌م یه‌ك مانگی پێشووه به شاهید دێنمه‌وه، 22ی پووشپه‌ڕی 1390ی هه‌تاوی كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستانی ئێران، خه‌ڵكی چاونه‌ترسی كوردستان، ئازایانه به بانگه‌وازه‌كه‌ی حیزبی دێموكرات كوردستانی ئێران، كه به‌ستنی بازاڕ‌و دووكان‌و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردی، نه‌هاتنه شاری گونده‌كان، كوژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵهكانو كه‌ڵكوه‌رگرتن له ره‌نگی ئاویی ئاسمانی بوو، چه‌نده رێك‌وپێك وه‌ڵامیان دایه‌وه له ئیلامه‌وه تا ماكوو. بۆیه ده‌بینین حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پاش 32ساڵ، ئه‌گه‌ر بانگه‌وازێك ده‌دات له لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه زۆر باش وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه. كه لێره‌دا من به پێویستی ده‌زانم له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه پڕبه‌دڵ سپاس‌و رێز‌و حورمه‌تی‌و پێزانینی خۆمان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌و ئه‌و خه‌ڵكه نه‌ترسه كه هه‌میشه یارو یاوه‌ری حیزبی دێموكرات بوونه‌و بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیان وه‌ڵام داوه‌ته‌وه، سپاسی ئه‌وه‌یان بكه‌م كه نه‌ترسان و ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی رێژیمیان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام دیسان به بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ڵامی موسبه‌تیان دا. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رۆژی دامه‌زرانیه‌وه تا ئێستا له‌به‌ر تیغی هێرشی زۆر جه‌ریانی فیكریدا بووه، كه ئه‌گه‌ر بێم باسیان بكه‌م بۆ نموونه سێ جه‌ریانی فیكری هه‌میشه تیغی هێرشیان له سه‌ر حیزبی دێموكرات بووه.
شوینیزمی ئێرانی، به‌رده‌وام باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه حیزبی دێموكرات عاملی ته‌جزیه‌ی ئێرانه‌و ئه‌و وێستانهی كه حیزبی دێموكرات داوایان ده‌كات، ئه‌وه ده‌بێته باعیسی ته‌جزیه‌ی ئێران، له كاتێكدا ئه‌و ویستانه‌ی كه حیزبی دێموكرات داوای كردوون دێموكراسی بۆ ئێران، خودموختاری بۆ كوردستان له مهقتهعێك، فدرالیزم پاش كونگره‌ی 13بووه، كه ئه‌مه نه‌ك جیابوونه‌وه‌ی تێدا نیه به‌ڵكوو باسێكه له پێكه‌وه‌ژیان، به‌ڵام پێكهوهژیانێك كه ده‌سه‌ڵات دابه‌ش ده‌كات، ئه‌و تهجزیهیه كه ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن، ته‌جزیه‌ی خاك نیه، ته‌جزیه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ته‌جزیه‌ی ده‌سه‌ڵات.
جه‌ریانی دووهه‌م، جه‌ریانی ناسیونالیستی ئیفراتییه، ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه، بۆچوونێكیان هه‌یه‌و بۆچوونه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه حیزبی دێموكرات ئێرانییه‌تی ده‌كات یان حیزبی دێموكرات مساومه ده‌كات له مافی نه‌ته‌وه‌ی كوردا، ئه‌مه‌شیان وانه‌بووه.
جه‌ریانی سێهه‌میان جه‌ریانی چه‌پ، یان جه‌ریانی كۆمۆنیستییه، ئه‌وانیش به بیانووی ئه‌وه كه ویستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هۆی ته‌جزیه‌ی چینی كرێكار، له‌گه‌ڵ ئه‌م ویستهو له‌گه‌ڵ دێموكراسی‌دا هه‌میشه موقابلهیان كردووه.
هاوڕێیانی به‌ڕێز!
ئێستا پاش 66ساڵ ده‌بینین دروشمی حیزبی دێموكرات، دێموكراسی، مافی نه‌ته‌وه‌یی، عه‌داڵه‌تی ئیجتماعی له جێی خۆیهتیو پهرهگرتووو به‌هێزه له نێو كۆمه‌ڵگادا، له زۆر كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ كه سه‌رده‌مانێ دێموكراسییان به درووشمی بورژوازی دهزانیو مافی نه‌ته‌وه‌ییان به شتێكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه ده‌زانی، ئێستا خۆیان به ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌و خه‌باته ده‌زانن، واته بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتووه. با لێره‌دا ئه‌وه بڵێم ، ئێمه پاش ئه‌و ساڵانه‌و هه‌ر له ساڵی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا دروشممان هه‌میشه پێكه‌وه‌ژیان‌و كۆبوونه‌وه له ده‌وری یه‌ك، بۆ وه‌دیهێنانی دێموكراسی‌و ئازادی‌و مافی نه‌ته‌وه‌یی بووه. ئێستاش له سه‌ر ئه‌و ویست‌و داواكارییه هه‌ر پێداگرین. به‌ڵام با جه‌ریانی شۆڤینیستیی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا به بیر‌و باوه‌ڕی خۆیاندا بچنه‌وه. 66ساڵ ئینكاركردنی میلله‌تی كورد چیی لێكهوتهوه؟ ئایا توانیان به كۆچاندنو ئاوارهكردنو ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتار، میلله‌تی كورد له ویسته‌كه‌ی بكشێننه‌وه؟ بێگومان تا ئێستا نه‌تیجه‌كه‌ی مه‌نفی بووه. ئایا ناسیۆنالیزمی ئیفراتی توانیویه‌تی به‌شێك له كوردستان به‌و ئامانجه بگه‌یه‌نێت كه ئه‌و دروشمی بۆ داوه؟ بێگومان هه‌لومه‌رجه‌كه ئه‌وه‌مان پێ ناڵێ. كه‌وابوو رێگه‌چاره چییه؟ چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه واقعبین بین. ئێمه به واقعبینیه‌وه بڕۆینه مه‌یدانی سیاسهتو به واقعبینیه‌وه سیاسه‌ت بكه‌ین. ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی حیزبی دێموكرات له‌و واقعبینیهدایه، واته ئه‌گه‌ر ده‌بینین حیزبی دێموكرات سه‌ركه‌وتووه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه واقعبینهو له رووی ئه‌و واقعبینیه‌وه سیاسه‌تێكی ره‌چاو كردووه كه ئه‌و سیاسه‌ته درووست‌و ئوسولییهو جێگه‌ی پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌و بۆیه من پیم وایه كه ئه‌و دروشمه‌ی ئێمه ده‌ڕواته سه‌ر. رێگه‌چاره چیه؟ له روانگه‌ی ئێمه‌وه رێگه چاره ئه‌وه‌یه كه یه‌كتر قه‌بووڵ بكه‌ین، مافی یه‌كتر قه‌بووڵ بكه‌ین، مافی یه‌كتر بناسین، پێكه‌وه كار بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه مافی یه‌كتر نه‌ناسین، یه‌كتر قه‌بووڵ نه‌كه‌ین، پێكه‌وه كار نه‌كه‌ین، ئه‌و رێژیمه تا هه‌تایه به‌سه‌ر شانمانه‌وه ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام به كاری هاوبه‌ش، به قه‌بووڵكردنی مافه‌كانی یه‌كتر، ئێمه ده‌توانین هه‌م كۆده‌نگی تێدا بێنین، هه‌م به‌ره پێك بێنین‌و هه‌م بڕۆینه پێشێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه له كۆڵ خه‌ڵكی ئێران بكه‌ینه‌وه. ته‌نیا رێگه‌چاره ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌س له لای خۆیه‌وه بڕێك به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و بێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه لایه‌نی دیكه‌یش مافی هه‌یه. ئینكاركردنی گه‌لانی ئێران، ئینكاركردنی جوغرافیای ئێران وه‌كوو چه‌ند نه‌ته‌وه رێگه ناباته شوێنێك. بۆیه پێویسته له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئێرانێكی ئازاد‌و دێموكراتیك‌و پلۆرال، ئێرانێك كه هه‌موو مافی یه‌كترمان قه‌بووڵ بێت‌و هه‌موو رێز له یه‌كتر بگرین. له هه‌لومه‌رجێكی وه‌هادا ده‌توانین بڵێین كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بین. بۆیه ئێمه وه‌كوو حیزبی دێموكرات هه‌میشه ئامادهینو هه‌وڵمان داوه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه بتوانین له‌و پێناوه‌دا هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش بنێین، چوونكه ته‌نیا رێگه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێكه‌وه هاوكار بین‌و یه‌كتر قه‌بووڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕۆینه پێشێ. جارێكی‌تر 25ی گهلاوێژتان لێ پیرۆزبایی ده‌كه‌م، داوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م، هیوادارم 25ی گه‌لاوێژی ساڵی داهاتوو له وڵاتی خۆمان بكه‌ینه‌وه‌و به جه‌معێكی زۆرتر‌و به به‌شداریی ئه‌و هاوڕێیانه‌و ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژه‌وه زۆر حه‌ماسه‌یان خولقاند، زۆر كاری ته‌بلیغیی باشیان كرد، ده‌ستیان خۆش بێت‌و ده‌ستیان ماچ ده‌كه‌م. زۆر سپاستان ده‌كه‌م.

