هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

دوای ئەوەی‌كە لێژنەی بە دوادا چوون بە راستییەكان سەردانی كوردستانی رۆژئاوایان كرد و لێكۆلینەوە و هەڵسەنگاندنەكانی خۆیان پێشكەش بە ئەندامانی كۆمیتەی ئامادەكاری یەكەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كرد، ئەو كۆمیتەیە راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە بەم چەشنە:

 

kongray_natawaei_-_rojawa_2


لەسەر بانگەوازی بەڕێز مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە رۆژی ٨/٨/٢٠١٣ بە پەیامێكی رەسمی داوای لەكۆمیتەی ئامادەكاری یەكەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كرد، شاندێك رەوانەی رۆژئاوای كوردستان بكرێت، بۆ هەڵسەنگاندن و لێكۆلێنەوە لە بارودۆخی رۆژئاوا و ئەو رووداوانەی كە روویانداوە.

شاندی ناوبراو لە ٧ ئەندامی لێژنە بە نوێنەرایەتی كۆمیتەی ئامادەكار، و ٢ كەس بۆ هاوكاری لە رووی لۆجستیەوە‌هاوكار و رێنیشاندەری شاندەكە بوون، رۆژی ١٩/٨/٢٠١٣ لە هەولێر بەڕێككەوتن و دوای پێنج رۆژ لە بەدواداچوون و سەردانیكردنی شارەكانی رۆژئاوای كوردستان، رۆژی ٢٣/٨/٢٠١٣ گەیشتنەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و راپۆرتی خۆیان لەبارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان پێشكەشی سكرتاریەتی كۆمیتەی ئامادەكاری یەكەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كرد.

سكرتاریەتی كۆمیتەی ئامادەكار، راپۆرتی شاندەكەی خستە بەر باس و گفتوگۆی ئەندامانی كۆمیتەی ئامادەكار لە كۆبوونەوەی رۆژی ٢٩/٨/٢٠١٣، كۆمیتەی ئامادەكار راپۆرتەكەی بەباشی هەڵسەنگاند و پەسەندی كرد. سوپاسی خۆی ئاراستەی شاندی نێردراو و لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان كرد لە پاراستن و ئاسانكاری لۆجستی و حەوانەوە و رەخساندنی كەشوهەوایەكی ئارام، بۆ شاندەكە تا گەڕانەوەیان.

لە كۆبوونەوەكەدا كۆمیتەی ئامادەكار پشتیوانی خۆی لەسەر گشت داخوازییەكانی هاوڵاتیانی رۆژئاوا و پێشنیارەكانی شاندەكە نیشاندا. داواش لە هەموو لایەنە پەیوەندارەكان دەكات هاوكار و پشتیوان بن، بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا ناوەرۆكی راپۆرتەكە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت.

هەروەها وێنەیەكیش لە راپۆرتی شاندی كۆمیتەی ئامادەكار بۆ رۆژئاوای كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان رەوانە كرا.

داخوازی و پێشنیاری هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان:

ـ هەموو كەس و پارت و لایەنەكان جەختیان لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی رێككەوتنی هەولێر و چالاككردنی دەستەی باڵای كوردی و لێژنەكانی دەستەی باڵای كوردی بەتایبەتی لێژنەی (تخصصی) دەكرد.

ـ داوا دەكرێت بەپەلە كار بكرێت بۆ راگرتنی شەڕ لەناوچەی كوردییەكان، چونكە شەڕ لە بەرژەوەندی كورددا نییە و دەبێتە هۆی زیادبوونی دوژمنی كورد. هەروەها داوایان كرد كە دەبێت هەموو لایەنەكان بەشدار بن لە بڕیاری شەڕ و ئاشتی و تەنها لایەنێك ئەو بڕیارەی لە دەست نەبێت.

ـ داوا دەكرێت هێزێكی سەربازی هاوبەش و یەكگرتوو لە نێوان هەموو لایەن و پێكهاتەكان پێكبهێنرێت.

ـ داوا دەكرێت بەپەلە داو و دەرمان بۆ رۆژئاوای كوردستان دابین بكرێت.

ـ كردنەوەی دەروازەی (سێمالكا) لە نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی گشتی، بەڵام بە ئالیەتێكی رێكوپێك و كۆنكرێتی و بەشداری فعلی هەموو لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان نەك یەك لایەن سەرپەرشتی بكات.

ـ كار بكرێت بۆ راگرتنی كۆچبەربوونی كوردی رۆژئاوا بۆ هەرێمی كوردستان و توركیا و تەنها رێگا بەو خەڵكە بدرێت، كە بۆ حاڵەتی مرۆیی دەربازی هەرێمی كوردستان دەبن و دەربازبوونیان بەرێكوپێكی و بۆ كاتێكی دیاریكراو بێت.

ـ داوا دەكرێت ناوەندی سەركردایەتی پارتەكان بگەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان.

ـ راگرتنی شەڕی راگەیاندن لە نێوان لایەنەكانی كوردی دژ بە یەكتر.

ـ كاربكرێت بۆ ئامادەكردنی كامپێك لە رۆژئاوای كوردستان، ئەگەر خەڵك لەبەر هەر هۆیەك ناچار بێت ناوچەی خۆی جێبێڵێت لەو كەمپەدا نیشتەجێ بكرێت. هەروەها كار بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ رۆژئاوا.

ـ داوا دەكرێت رێز لە ئازادی رادەربڕین و كاری رۆژنامەوانی و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان بگیرێت و كۆسپ و تەگەرە نەخرێتە بەردەمیان.

ـ داوا دەكرێت خەڵكی باكوری كوردستان فشار بخەنە سەر حكومەتی توركیا بۆ كردنەوەی دەروازەكانی سنووری نێوان توركیا و رۆژئاوای كوردستان.

ـ هەندێك خەڵك داوایان دەكرد لە رووی چەكەوە هاوكاری (یەپەگە) بكرێت.

پێشنیارەكانی شاندی كۆنگرە:

ـ پەلە بكرێت لە دابین كردنی داو دەرمانی ئیمرجنسی بۆ رۆژئاوای كوردستان.

ـ كار بكرێت بۆ جێبەجێكردنی هەموو داواكارییەكانی سەرەوە كە پێشكەش بە لێژنە كراون.

ـ سەبارەت بە كردنەوەی دەروازەی سێمالكا (پێشابیر) بۆ كاروباری بازرگانی دەبێت، سیستەمێكی نوێ دابنرێت و لەو دیوی سنوور یەك لایەن دەستی بەسەردا نەگرێت.

 

كۆمیتەی ئامادەكاری یەكەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كورد

٢/٩/٢٠١٣


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1320
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy