هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

راگەیەندراوى حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە سه‌باره‌ت به‌ قه‌تڵوعامی‌ ئه‌ندامانی‌ موجاهیدين

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا هێرش بۆ سەر كەمپی ئەشرەفیان مەحكووم كرد.

دەقی راگەیەندراوەكەی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە بەم چەشنەيه:

 

pdki_-_komala_-_mojahedin_2


راگەیەندراوی هاوبەش

هێرش بۆ سەر كەمپی ئەشرەف مەحكووم دەكەین

بەگوێرەی راپۆرتی هەواڵنێرییەكان، سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێرش و كوشتارێك لەكەمپی ئەشرەف، سەر بە رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران بەڕێوە چووە. بەپێی هەواڵەكان لەو هێرشە‌و مووشەكبارانەدا دەیان كەس لەئەندامانی ئەو رێكخراوە شەهید ‌و بریندار بوون.

هەرچەند هێشتا هەموو وردەكاری ئەو هێرشە دەرنەكەوتووە، بەڵام گومانێك لەوەدا نییە كە ئەو هێرشە تێرۆریستییە بەدەستی هەركەس ‌و لایەنێك بوو بێ‌، دەستوورەكەی لەلایەن رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراوە. سپای پاسدارانی ئێران ئەو هێرشەی بە تۆڵەی ئیلاهی ناو بردووە و خۆشحاڵی خۆی لەو كوشتارە دەربڕیوە، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێ‌كە رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران رێكخەر ‌و بەڕێوەبەری ئەم جینایەتەیە.

ئێمە وێڕای مەحكووم كردنی ئەو هێرش و كوشتارە، هاودەردی خۆمان لەگەڵ رێكخراوی موجاهدینی خەڵكی ئێران ‌و بنەماڵەی قوربانییەكان دەردەبڕین ‌و سەرنجی رای گشتی بۆ ئەو راستییە رادەكێشین كە ئەمە نە یەكەم كردەوەی تیرۆریستی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە و نە كۆتایش دەبێت و پێویستە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ ‌و نەتەوە یەكگرتووەكان لێكۆڵینەوەیەكی هەمە لایەنە لەبارەی ئەم كارەساتەوە بكەن و كاردانەوەیەكی جیددیتریش لەخۆییان نیشان بدەن ‌و لەوە زیاتر ئیجازە بە رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران نەدەن ئاوا بێ‌بەزەیانە خەڵكی بێ‌دیفاع بكەنە ئامانجی تیرۆریستی ئەم رێژیمە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران

١١ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی

٢ی سێپتامبری ٢٠١٣ی زایینی

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1198
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy