خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی سوریه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دژ به سه‌ره‌ڕۆی و سه‌ركوتی له راده‌به‌ده‌ری رێژیمی به‌عسی سوریه به سركردایهتی بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و خوێنڕێژی ئه‌سه‌د ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی نواندن به‌ڵام مه‌خابن ،رێژیمی سه‌ركوتگه‌ری به‌عسی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ر وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه ده‌ستی دایه سه‌ركوتێكی بێ به‌زییانه و له هه‌موو جۆره كه‌ره‌سه‌یه‌كی قورس و سووكی عه‌سكه‌ریش كه‌ڵك وه‌رگرت تاكوو بتوانێ كۆتایی به‌م ده‌نگه ماف خۆازانه بێنێ له‌م نێوه‌شدا رێژیمی كۆماری ئیسلامی بێ پسانه‌وه پشتیوانی له‌و رێژیمه كردوو به‌رده‌وام پاره‌و تفاق و هێزی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌سه‌د نارد و به گشتی ته‌واوی هه‌وڵی خۆی له‌و ماوه‌یه وه‌گه‌ڕ خست كه پێش به رووخانی ئه‌م هاوپه‌یمانه ستراتێژیكهی كه هاوڕاز و هاوكاری بووه له چالاكیه تیرۆریستیه‌كانی بگرێ و كه‌چی پاش دوو سێ ساڵ هیچ نه‌یتوانی كۆتایی پێ بێنی به‌ڵكوو به‌هێزتر و به‌رینتریش بوو تا جێگایه‌ك كه هه‌نووكه به‌س چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ده‌میشقی پایته‌خت له كونتڕۆڵی ئه‌سه‌د ماوه‌ته‌وه رێژیمی به‌عسی ئه‌سه‌د كه هه‌نووكه كارت گه‌یشتووه‌ته ئێسقانی و مهڕنهمۆكی لێ ئاڵاوه و به‌ره‌و مه‌رگ و له ناوچوون ده‌ڕوات و خوله‌كه‌كانی كۆتایی هه‌تاهه‌تایی ده‌ستی پێ كردووه دوایین په‌له‌قاژه‌ی كردوو چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌هریمه‌نی شیمیای دژ به ژن و منداڵی بێ تاوان به كار هێنا،به كار هێنانی چه‌كی كیمیای له لایه‌ن رێژیمی ئه‌سه‌ده‌وه كۆ ده‌نگیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ی چێ كرد و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له یه‌كه‌مین هه‌ڵویستی رایگه‌یاند كه كاردانه‌وه‌ی چه‌كداریمان ده‌بێ دژی ئه‌م كاره قیزه‌ونه‌ی ئه‌سه‌د و هێرشی چه‌كداری ده‌كه‌ینه سه‌ری تاكوو بزانێ كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی ناتوانێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابنێت تاكوو كۆمه‌ڵكوژی له‌و وڵاته بكرێ، راگه‌یاندنی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر رێژیمی سوریه ئێرانی هه‌ژاند و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی له‌م هاوپه‌یمانه نگریسه تیرۆریسته له به‌رامبه‌ر هه‌ڵویستی هێرشی چه‌كداری ئه‌مریكا ده‌ستیان كرد به فڕوفیشاڵ و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه:جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند كه رێژیمی ئێران له هه‌ر بارودۆخێكدا پشتیوانی ده‌كات له به‌ره‌ی به‌رخۆدان و به تایبه‌ت ئه‌سه‌د.
وه‌زیری به‌رگری كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند كه وه‌ها هێرشێك سه‌قامگیری و هێمنی ناوچه له نێو ده‌بات!
جێگری ستادی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانیش له به‌رامبه‌ر هه‌ڵویستی هێرشی چه‌كداری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر رێژیمی ئه‌سه‌د رایگه‌یاند كه تێپه‌ڕاندنی هێڵی سووری سوریه ئاكامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه بۆ كۆشكی سپی.
سه‌رۆكی به ناو په‌ڕله‌مانی كۆماری ئیسلامیش هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا به رۆژائاوای رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر سوریه ده‌بێ نیگه‌رانی منداڵه نامهشروعهكهی خۆتان واته رێژیكی زایۆنی بن.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ی كۆماری ئیسلامی به‌س له چوارچێوه‌ی قسه ده‌مێنێته‌وه چوونكه كۆماری ئیسلامی به درێژایهی ته‌مه‌نی پیشانی داوه كه پاراستنی نیزامی له هه‌موو شت بۆی گرنگتره و به كرده‌وه‌ش ته‌قیه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی، بۆیه له ئه‌گه‌ری هێرشی چه‌كدرای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كۆماری ئیسلامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری به‌كار ناهێنێتوو وه‌كوو ئه‌زموونی عێراق و ئه‌فغانستان به‌س پاش پڕۆسه‌ی رووخانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ست ده‌كات به ته‌یاركردنی گروپه تیرۆریستیه‌كان بۆ كاری ته‌قینه‌وه و تیرۆركردن واته شه‌ڕی ناڕاسته‌وخۆ ده‌كات.

