هه‌ڵۆی کوردستان

-
هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

هه‌ڵۆی‌ كوردستان له‌ رۆژنامه‌ی‌ Lindesnes ـی‌ نوروێژدا

پۆستی ئەلیکترۆنی چاپکردن

lindesnes_-_bas_5رۆژنامه‌ی‌ Lindesnesی‌ نوروێژ لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ به‌رپرسی‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" چاپ‌و بڵاو كرده‌وه.

رۆژنامه‌ی‌ Lindesnes ـی‌ وڵاتی‌ نوروێژ، رۆژی‌ سێ‌شه‌ممه‌، رێكه‌وتی‌ 27ی‌ ئاگۆست، به‌رامبه‌ر به‌ 5ی‌ خه‌رمانان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌كه‌ی‌ تایبه‌ت ته‌رخان كردبوو بۆ‌ باس كردن له‌سه‌ر "هه‌ڵۆ جانانى" به‌رپرسی‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان".

له‌ سه‌ره‌تای‌ باسه‌كه‌دا دوای‌ ناوبردنی ‌"هه‌ڵۆ جانانی‌"، ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان" ده‌ناسێنێ‌‌و باسه له‌وه‌ ده‌كات كه‌ بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار به‌ كوردستان‌ بڵاو ده‌كاته‌وه.

دواتر باسی‌ له‌ رۆشتنی‌ بۆ باشووری‌ كوردستان ده‌كات به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ سیاسییه‌وه‌‌و مانه‌وه‌ی‌ له‌وێ‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر‌و دواتریش چۆنیه‌تی‌ هاتن‌و كێشه‌‌و خه‌رجه‌كانی‌ بۆ گه‌یشتن به‌ وڵاتی‌ نوروێژ!

 

lindesnes_-_bas_3


له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌دا به‌دوای‌ باسكردن له‌ 10 ساڵ‌ كاری‌ راگه‌یاندن، باسی‌ كار كردن له‌م وڵاته‌‌و رۆشتن بۆ كلاسی‌ زمان ده‌كات.

به‌شێكی‌ دیكه‌ له‌م باسه‌ رای‌ "هه‌ڵۆ جانانى" له‌سه‌ر خه‌ڵكی‌ نوروێژ‌و شاری‌ "ماندال" [شوێنی‌ نیشته‌جێ‌بوونی‌ له‌ نوروێژ] ـه كه به‌ باشی‌ باسی‌ لێ‌ كراوه.

هه‌روه‌ها راده‌ی‌‌ حه‌شیمه‌تی‌ شاری‌ سه‌قزی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كه‌ شوێنی‌ له‌دایكبوونیه‌تی‌ نووسراوه.

دواتر باس له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ له‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران‌و رۆژنامه‌ی‌ كوردستان ده‌كات‌و حیزبی‌ دێموكرات به‌ گه‌وره‌ترین حیزبی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ناو ده‌با‌و هه‌روه‌ها ده‌شڵێ‌ ئه‌م حیزبه‌ حیزبێكی‌ ده‌سته‌خوشكی‌ له‌نێو باشووری‌ كوردستان هه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ستی‌ پارتی‌ دێموكراته.

هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شی‌ دیكه‌ له‌ نووسراوه‌كه‌ بریتین له:

ـ "حیزبی‌ دێموكرات شه‌ڕ له‌گه‌ڵ‌ دیكتاتۆری‌ ئیسلامی‌ ده‌كات‌و بۆ ئێرانێكی‌ فیدراڵ‌ تێ‌ ده‌كۆشێ"

ـ "رێژیمی‌ ئێران ئاگاداری‌ چالاكییه‌كانی‌ حیزبه‌‌و هه‌وڵی‌ داوه‌ له‌ رێگای‌ فشاره‌وه‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"یش ببه‌ستێ‌ به‌ڵام هه‌ڵۆ كۆڵى نه‌داوه.

ـ "راده‌ی‌ خوێنه‌رانی‌ بابه‌ته‌كان جیاوازه‌ له‌ 100 كه‌سه‌وه‌ تا 5 هه‌زار كه‌سن"‌و به‌ دوو زمانی‌ كوردی‌‌و فارسی‌ بابه‌ت بڵاو ده‌بێته‌وه‌‌و سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ‌ له‌ نێو خۆی ‌ئێرانه.

له‌ به‌شی‌ ئاخردا باسێك له‌سه‌ر كوردستان‌و حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی‌‌و كورده‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات كراوه.

له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تیان ته‌رخان كردبوو، ده‌قی‌ باسه‌كه‌شیان له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ بۆ بینینی‌ ده‌توانن "ئێره" كلیك بكه‌ن.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان
جاری خوێندراوه‌: 1693
بۆچوونه‌کان (0)Add Comment

نووسینی بۆچوون
بچووکردنه‌وه‌ی خانه‌ی بۆچوون | گه‌وره‌کردنی خانه‌ی بۆچوون

busy